ئاژانسی ھەواڵی دیجلە
| دامەزراوی | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
|---|---|
| زمان | کوردی (کرمانجی)، تورکی و ئینگلیزی |
| بنکەی سەرەکی | ئەستەمبوڵ، تورکیا |
| ماڵپەڕی فەمی | http://www.diclehaber.com.tr/ |
ئاژانسی ھەواڵی دیجلە (بە تورکی: Dicle Haber Ajansı (DİHA)) ئاژانسێکی ھەواڵنێری لە تورکیا بوو کە زۆرتە لەسەر مژارەکانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگای کورد بابەت بڵاو دەکردەوە.[١] ئاژانسی ھەواڵی دیجلە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٢ دەستیکرد بە چالاکی و ھەتا ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا چالاکییەکەی ڕاگێڕا، بە ماوەی زۆرتر لە ١٢ ساڵ بەردەوام بوو. بابەتەکانی ھەواڵنێرییەکە بە زمانەکانی تورکی، کوردی و ئینگلیزی بڵاو دەکران.[٢]
دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان
[دەستکاری]ئاژانسی ھەواڵی دیجلە چەند جارێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا کێشەی ھەبوو و چەند ڕۆژنامەنووسێکی ئەو ئاژانسە دەستگیر کران.[٣][٤] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٩ و بەدوای بڵاوکردنی ھەواڵی فێستیڤاڵەکانی نەورۆز لە سێرت، عەبدوڕەحمان گۆک دەستبەسەر کرا و تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بەقازانجی پارتی کرێکارانی کوردستانی خراوەتە پاڵ.[٥] لە ئازاری ٢٠١٢دا پەیامنێرانی سنوورنەناس ڕایگەیاند کە ٢٧ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە لە زیندادان.[٦] لە نێوان مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ تا مانگی ئایاری ٢٠١٦، ١٢ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسەکە دەستگیر کران.[٧]
بلۆک کردنی ماڵپەڕی ھەواڵنێری
[دەستکاری]بە وتەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، ھەتا ساڵی ٢٠١٦دا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ٤٠ جار ڕێگرییان لە چوونە ناو ماڵپەڕەکە کردبوو؛ بەشێوەیەک کە ماڵپەڕەکە ھەر جارێک بلۆک دەکرا ناونیشانەکەی دەگۆڕدرا.[٧] بەدوای ھەوڵی کودەتا لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦، ماڵپەڕی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە یەکێک بوو لەو زیاتر لە ١٥٠ دەزگای ھەواڵنێری کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داخران[٨] و لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کۆتایی بۆ چالاکییەکەی ھێنرا.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Committee to Protect Journalists, October 2012, Turkey's Press Freedom Crisis: 4. The Kurdish Cases
- ↑ DIHA, About Us ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Number of Arrested DİHA Correspondent Reaches 10». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «DİHA Reporter Arrested». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «PRESS FREEDOM: Journalist Released from Jail under "PKK Propaganda" Charges». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Reporters without Borders, 14 March 2012, Four journalists released but fight goes on for dozens still held 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- 1 2 «Turkey Crackdown Chronicle: Week of May 15». Committee to Protect Journalists. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Torture returns to Turkey». The Economist. ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.