وتووێژی داڕێژە:کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دابەشکردنی کەناڵەکان[دەستکاری]

چۆن پۆلێنیان بکەین؟ بە شێوەزار کە ناکرێت. بە پێگەی حیزبی کە خۆیان ئەڵێن حیزبی نین ئەگەر چی ھەموومان ئەزانین زۆربەیان حیزبین. بە جۆری بەرنامەکانیش کە باوڕم نییە بکرێت. ئێوە چی ئەڵێن؟--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٧ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی پۆلینکردن ئەوەیە بەشێک لەکەناڵەکان هەمووشتێک پەخش دەکەن دەنا ئاسانن بوو بمانکردبا بە کەناڵی سیاسیی، کاتبەسەربردن (Entertainment)، منداڵان، میوزیک هتد... بۆ ئەوەی بەڕێزیشت دەیڵێی ئەوە ئێمە ناتوانین بڵێین ئەو کەناڵە خۆی پێناسەی سەربەخۆیی دەکات و لەژێرەشەوە کاری حیزبی دەکرێت ئێمە وا پۆلینی بکەین کە ئەو کەناڵە چۆن پێناسەی خۆی کردووە نموونە کەناڵی گەلی کوردستان دەکرێت بلێین ١٠٠٪ بەزمانحاڵێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دادەنرێت وە کەناڵێکی ڕووداو بەنموونە کە زۆرترین کێشەی لەسەر ئێمە دەتوانین بەکەناڵی سەربەخۆ پۆلینی بکەین چوونکە خودی کەناڵەکە خۆی واپێناسکردووە بەڵام من پێم باشە هەر بە (سیاسیی، کاتبەسەربردن (Entertainment)، منداڵان، میوزیک) پۆلینبکرێت چوونکە ئەوکاتە کێشەکە بچووکتر دەبێتەوە لەوەی کەناڵی حیزبییە یان سەربەخۆ کەئەمەیان دەکرێت لەناو خودی وتارەکە یەکلایی کرێتەوە. >Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٣٣، ٨ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست ئەکەی تماشای سایتی kingofsat.net م کرد ئەم پۆلانەی داناوە:Sport, Movies, Comedy, Documentaries, Children, Various, Entertainment, Series, Politics, Music, Lifestyle, Teleshopping, Religious, General, Regional, Technology, Cultural, News.
ئەمانە چۆنن: ١- گشتی (وەک کوردسات)، ٢- ھەواڵ و زانیاری (ڕووداو)، ٣- کاتبەسەربردن (کوردماکس)، ٤- منداڵان (کوردماکس پەپوولە)، ٥- سیاسی (ڕۆژھەڵات تیڤی)--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٩:٠٩، ٨ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش نموونەیەکی زۆرباشە >Kushared (لێدوان) ‏١٠:٣٦، ٨ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]