ئاژانسی ھەواڵی مێھر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاژانسی ھەواڵی مێھر
چەشنی وێبگە
ڕۆژنامە بۆ پەخشی ئۆنلاین و مۆبایل
بەردەستە بەعەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، کوردی (سۆرانی)، تورکی، ئوردوو
دامەزراندن٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٣؛ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٣-٠٦-22)
بارەگاتاران،
ئێران
ناوچەی ڕاژەکراوسەرانسەری جیھان
خاوەنڕێکخراوی پڕوپاگەندەی ئیسلامی
CEOمحەممەد مەھدی ڕەحمەتی (لە نیسانی ٢٠٢٣)
محەممەد شوجاعیان (لە ئەیلوولی ٢٠١٩ ھەتا نیسانی ٢٠٢٣)
عەلی عەسگەری (لە نیسانی ٢٠١٤ ھەتا ئەیلوولی ٢٠١٩)
ڕەزا موقەددەسی (لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھەتا نیسانی ٢٠١٤)
پەرڤیز ئسماعیلی (لە تومووزی ٢٠٠٣ ھەتا تشرینی یەکەمی ٢٠١٠)
پیشەسازیئاژانسی ھەواڵ
وێبگەwww.mehrnews.com

ئاژانسی ھەواڵی مێھر (بە فارسی: خبرگزاری مھر) ھەواڵنێرییەکی ئێرانییە کە لەلایەن ڕێکخراوی پڕوپاگەندەی ئیسلامی سەربە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەبرێت. ئاژانسی ھەواڵی مێھر لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٢ بە دوو بابەت بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی بە شێوەی ئەزموونی دەستیکرد بە چالاکی[١] و نزیکەی شەش مانگ دواتر، لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ بە شێوەی فەرمی دەستپێکبوونی چالاکیی فەرمی خۆی ڕایگەیاند.[٢] ڕێکخراوی پڕوپاگەندەی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لەم ئاژانسە، ڕۆژنامەی تێھران تایمزیش بڵاو دەکاتەوە کە بەڕێوەبەری گشتیی ھەنووکەییی ھەردوویان محەممەد مەھدی ڕەحمەتییە.

بەشی کوردی[دەستکاری]

بەشی کوردیی سۆرانیی ئاژانسی ھەواڵی مێھر لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بەشێوەی فەرمی دەستپێکرا. بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە لەو کاتە ھۆکاری زێدەبوونی زمانی کوردی بە زمانەکانی ئاژانسی ھەواڵی مێھر «پێشھاتەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکەدا» زانی و ھەوڵدان بۆ «پڕوپاگەندە و ھەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی»ی وەکوو ئامانجی بەشی کوردیی ئەو ھەواڵنێرییە ڕاگەیاند.[٣]

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]