کوردپرێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردپرێس وێبگەیەکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوە سیاسییەکان سەبارەت بە کوردستان، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران دامەزراوەتەوە.

بەشەکانی کوردپرێس[دەستکاری]

ھەواڵ و لێکدانەوە[دەستکاری]

کە پشت بە زانیاریە وردەکان دەبەستێت لە رێگەی باوەڕپێکراوترین سەرچاوەوە

لێکۆڵینەوە[دەستکاری]

بەشی لێکۆڵینەوەی کوردپرێس تایبەتە بە وتار و لێکۆڵینەوەی سیاسیی کە بەشێکی زۆری تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی وەرگێڕدراو کە لەلایەن شارەزا و نووسەرە ھەرە دیارەکانی ئەمڕۆوە نوسراون.

کوردستانی[دەستکاری]

بایەخدەدات بە ھەل‌و مەرجی رابردوو، ئێستاو داھاتووی کوردستان‌و بابەتە پەیوەندیدارەکانی.

عێراقی[دەستکاری]

بەشێکی تایبەتە بە وتار و لێکۆڵینەوە دەربارەی ھەلومەرجی عێراق.

وڵاتانی دراوسێ[دەستکاری]

ئێران، تورکیا، سوریا و وڵاتانی عەرەب: بابەت دەربارەی وڵاتانی دراوسێی کوردستانەوە لەخۆ دەگرێت.

تیرۆریزم[دەستکاری]

بەشێکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و شیکاری تیرۆریزم.

کتێب[دەستکاری]

وەرگێڕانی کتێب و لێکۆڵینەوەی دەزگا پلەیەکەکانی جیھانە.

کاریکاتێری سیاسی[دەستکاری]

ئەو وتارانەی کە نەنوسراون، زۆر جار کاریکاتێریستێک کێشاونی. ئەم بەشەی کوردپرێس کاریکاتێرە نایابە سیاسییەکان دەخاتە روو.

بەشی میدیا[دەستکاری]

ئەو وتارە شیکاریی‌و لێکۆڵینەوە سیاسییانە لەخۆ دەگرێت کە لە پێگە ئەلکترۆنییە کوردییەکان بڵاو دەکرێنەوەو شایانی ئەوەن زۆرترین کەس بیانخوێنێتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]