بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا
Mezopotamya ajansı (MA)
دامەزرا٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧؛ ٨ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٧-٠٩-٢٠)
بارەگا،
بەردەستە لە
سەرانسەری جیھان
وێبگەmezopotamyaajansi35.com

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا (بە تورکی: Mezopotamya ajansı; MA) ئاژانسێکی ھەواڵنێریی کوردییە. بنکەی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە بەیئۆغڵوی ئەستەمبوڵە.[١] ئەم ھەواڵنێرییە لەلایەن «پلاتفۆرمی پێشخستنی پاراستنی ڕۆژنامەگەری و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان»ی ئەنجومەنی ئەورووپا (COE) وەکوو ھواڵنێرییەکی لایەنگری کوردەکان[٢]، و لەلایەن «ڕوانگەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ»ەوە وەکوو ھواڵنێرییەکی چەپگر[٣] وەسف کراوە. ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بە زمانەکانی کوردی (کرمانجیتورکی و ئینگلیزی ھەواڵ بڵاو دەکاتەوە.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٧ بەدوای بنبڕکردنی زۆرێک لە ڕۆژنامە و ئاژانسە ھەواڵنێرییەکانی لایەنگری کورد دامەزرا.[٤] ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بابەتگەلێکی ڕەخنەگرانە لەسەر حکومەتی تورکیا بڵاو دەکاتەوە. ھەتا تەممووزی ٢٠٢١، چوونە ناوی ماڵپەڕەکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا زیاتر لە ٢٠ جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بلۆک کراوە[٥]، کە ھەر جارێک مێزۆپۆتامیا ڕاپۆرتەکانیان لەسەر دۆمەینێکی نوێ بڵاو دەکردەوە.[٣] ئاژانسەکە زۆرتر بابەتەکانێک سەبارەت بە پارێزگاکانی کوردنشینی تورکیا بڵاو دەکاتەوە.[٤]

کارمەندانی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا زۆرجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج و ھەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانیان و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت و تەنانەت چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسەکە بۆ دامەزراوە گشتییەکانی تورکیا قەدەغە دەکرێت.[٤] تا بە ئێستاکە چەند پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دەستگیر کراون یان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.[٦][٧] لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بە ناوەکانی سەعدیە ئەسەر و سادیق تۆپالئۆغڵو[٢] بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستگیر کران و چەند مانگێک دواتر لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ ھەتا کاتی دادگاییکردنیان ئازاد کران.[٨]

لە ڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، بەدوای ئەوەی کە ھەواڵی فڕێدانی دوو ھاوڵاتیی گوندنشین لە ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای وانیان بڵاو کردەوە، زیندانی کران[٩] کە ھەتا مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢١ لە زینداندا بوون.[١٠] ھەروەھا محەممەد ئەسڵان کە سەبارەت بە بارودۆخی زیندانیانی کورد ھەواڵی بڵاو کردبوو، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ زیندانی کرا[٢] و لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ وێڕای قەدەغەکردنی سەفەری نێودەوڵەتی ھەتا کاتی دادگاییکردنی ئازاد کرا.[١١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «contact - Mezopotamya News». Mezopotamya Agency. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. 1 2 3 «Platform to promote the protection of journalism and safety of journalists». Council of Europe. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. 1 2 «Four Turkish journalists arrested: Turkey remains the worst jailer of journalists globally». International Observatory of Human Rights (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 «Reporting under fire: Mezopotamya news agency». International Journalists (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «Turkish court blocks access to Mezopotamya News Agency's website for the 28th time». Gazete Duvar (بە تورکی). ٣ی ئازاری ٢٠٢١. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. Luque، Javier (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Turkey must stop harassment of Mezopotamya Agency reporters». Free Turkey Journalists (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. «Mezopotamya Agency Reporter Barış Polat Sentenced to 6 Years, 3 Months in Prison». Bianet. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
  8. «Verdict of Release for Journalists Sadiye Eser, Sadık Topaloğlu». Bianet. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠.
  9. «Turkey: Four journalists detained after reporting on alleged torture / IFJ». www.ifj.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. «Court rejects appeal against release of journalists reporting on torture». Bianet. ٨ی نیسانی ٢٠٢١.
  11. «Journalist Mehmet Aslan released». Bianet. ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.