شەفافییەت
ڕواڵەت
| خاوەن | جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان |
|---|---|
| دامەزراوی | کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ |
| زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی |
| بنکەی سەرەکی | سلێمانی، باشووری کوردستان |
| ماڵپەڕی فەمی | https://shafafiat.com |
شەفافییەت ماڵپەڕێکی ئابوورییە کە داھاتی نانەوتیی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕۆژانە و سات بە سات بە وردەکارییەوە بڵاو دەکاتەوە.[١]
ئەو ماڵپەڕە لەلایەن جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕێکخراوەتەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕێکخستنی ماڵپەڕی شەفافییەتی ڕایگەیاندووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 خەندان: قوباد تاڵەبانی "شەفافییەت"ی لە داھاتی سلێمانی راگەیاند (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.