ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر
ڕواڵەت
دامەزراوی | ئەیلوولی ٢٠١٧ |
---|---|
زمان | کوردی (سۆرانی، بادینی، کرمانجی)، عەرەبی و ئینگلیزی |
بنکەی سەرەکی | ھەولێر، باشووری کوردستان |
ماڵپەڕی فەمی | https://zedpress.krd |
ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر ھەواڵنێرییەکی کوردییە کە لە باشووری کوردستان دامەزراوە و زۆرتر لەسەر ھەواڵەکانی پارچەکانی کوردستان بابەت بڵاو دەکاتەوە.[١]
دۆمەینی ئەم ماڵپەڕە لە ساڵانی ٢٠٠٥ ھەتا ٢٠٠٧ەوە بەشێوەیەکی دیکە چالاک بوو و بابەتەکانێک بە زمانەکانی کوردی (کرمانجی)، عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی بڵاو دەکردەوە. بەڵام ماڵپەڕەکە ناچالاک بوو و تیمی بەڕێوەبەر ماڵپەڕەکەی داینا بۆ فرۆشتن. تیمێکی تازە دۆمەینەکەی کڕێ و لە ئەیلوولی ٢٠١٧ەوە وەشانی بابەت لەسەر ماڵپەڕەکە لەژێر ناوی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر دەستیپێکرا.
پەیامنێر بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی، بادینی، کرمانجی)، عەرەبی و ئینگلیزی بابەت بڵاو دەکاتەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر: پەیوەندی (بە سۆرانی)؛ سەردان لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.