مەد تیڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەد تیڤی (MED TV) یەکەمین تەلەڤیزیۆنی کوردی لەسەر سەتەلایت بوو. مەد تیڤی لە ١٥ی گوڵانی ١٩٩٥ لە لەندەن دەستی بە وەشانی بەرنامەکانی کرد. لە شەوی کرانەوەیدا، ناسر ڕەزازی یەکەم میوانی مەد تیڤی بوو. تەلەڤیزیۆنی مەد تیڤی ڕۆژانە شەش کاتژمێر بە زمانەکانی کوردی، تورکی، ئاشووری، و عەرەبی بەرنامەی بڵاودەکردەوە و لە ئەورووپا، باکووری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناویندا سەیر دەکرا.

بەرگرتن لە وەشان[دەستکاری]

مەد تیڤی لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراو کە لە سەردەمی خۆی ھەنگاوێکی گەورە بۆ چاندی کوردی و خەباتی سیاسی و جەماوەریەکی بوو. ھەر لە دەستپێکی وەشانییەوە، مەد تیڤی ڕووبەڕووی پەستانەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەوە. تورکیا بە پرووپاگەندە و جاڕدانی دوور لە ڕاستییەوە توانی مەد تیڤی لە پێش چاوی ڕای گشتی و دەوڵەتەکانی ئەورووپا ڕەش بکات. لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٩٩دا بە دوای گیرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کۆمیسیۆنی تەلەڤیزیۆنی بەریتانیا مۆڵەتنامەکەی مەد تیڤیی بەتاڵکردەوە و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی ڕاوەستاند. بەڵام بە شۆن سێ مانگدا، لە مانگی تیرمەھی ساڵی ١٩٩٩دا مەدیا تیڤی دەستی بە وەشانی خۆی کردن و جێی مەد تیڤیی پڕکردەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]