بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەناڵ ٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کەناڵ٨ەوە ڕەوانە کراوە)
کەناڵ۸
Channel8
دەستپێک ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
خاوەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان[١][٢]
فۆرمەتی وێنە یوو ئێچ دی (UHD)
وڵات ھەرێمی کوردستان، عێراق
زمان کەناڵ: کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی
وێبگە: کوردیی سۆرانی، کوردیی کورمانجی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی
ناوچەی وەشان رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی، ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕ https://channel8.com/
پەخشی ڕاستەوخۆ

کەناڵ٨ دەزگایەکی میدیاییی ھاوچەرخە کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ و دیجیتاڵ پێکدێت. ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠٢٤دا دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.[٣][٤] کەناڵ٨ لە سەرەتای دامەزرانییەوە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە،[٢] ھەرچەندە کەناڵەکە خۆی بە «دوور لە ھەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئایینی و جوگرافی» ناساندووە.[٣]

پەخشەکان

[دەستکاری]

کەناڵ٨ لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستی بە پەخشی ڕاستەوخۆ کرد، بە زمانەکانی کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی. پەخشی کەناڵەکە ٢٤ کاتژمێر بەردەوامە کە لەسەر مانگە دەستکردەکانی ھۆتبێرد، نایلسات، و گالاکسی ١٩ بەردەستە.[٥]

دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨

[دەستکاری]

دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨ بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و تورکی ھەواڵ و زانیارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.[٦]

سەنتەری توێژینەوە

[دەستکاری]

سەنتەری توێژینەوەی (iNNOV8) ناوەندێکی توێژینەوە و داھێنانە.[٧] بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، پابەندە بە دروستکردنی تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ بەکارھێنانی گشتی. بە ئەرکێکی سەرەکی بۆ پەروەردەکردنی مشتومڕی زیندوو،[٨]

پڕۆژەی ستۆدیۆ٨

[دەستکاری]

ستۆدیۆ٨ پرۆژەیەکی ھونەرییە لە داھێنان و پەرەپێدانی کەناڵ٨ کە تایبەتە بە پشتیگیریکردنی دارایی فیلمسازە کوردەکان بۆ بەرھەمھێنانی کورتەفیلم، دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن.[٩]

دەنگۆی ناکۆکییەکان

[دەستکاری]

دەگوترێ کە کەناڵەکە، پێش ئەوەی دەست بکات بە پەخش، ناوی ئایپڵەس (iPlus) و سەر بە لاھور تاڵەبانی بووە. بەڵام دوای ناکۆکییەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١، کەناڵی ئایپڵەس لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەستی بەسەردا گیرا و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «کەناڵ٨».[١٠][٢] لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای کوردی، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کەناڵی ئایپڵەسدا ڕای گەیاند: «دەگوترێت من وەکوو بافڵ تەلەڤیزیۆنی لاھورم داخست، دەپرسم بێزەحمەت بۆ تەلەڤیزیۆنی لاھورە؟ بۆ؟ زەوییەکەی هی نۆکانە، باڵەخانەکە یەکێتی دروستی کردووە، ئامێرەکانی دەزگایەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستی کردووە».[٢][١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «کەناڵ 8 دەستی بە پەخش کرد». www.rwange.com. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. 1 2 3 4 رووداو دیجیتاڵ. «ناوی کەناڵی ئایپڵەسی یەکێتی دەگۆڕدرێت بۆ کەناڵ هەشت».
  3. 1 2 «دەربارەی کەناڵ8».
  4. «کەناڵ 8 لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت».
  5. «راستەوخۆ کەناڵ8». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. «دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی نوێ به‌ناوى كه‌ناڵ8 ده‌ستبه په‌خشى خۆى ده‌كات».
  7. «وێبگەی توێژینەوەی کەناڵ8، دەربارە».
  8. «وێبگەی iNNOV8».
  9. «ستۆدیۆ8». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. وێستگەنیوز. «بەوێنە.. کەناڵی ئای پڵەس خرایە سەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی».
  11. Kurdistan24 (٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١)، بافل تاڵەبانی باسی ژەھرخواردکردنی و سەرانەوەرگرتن دەکات، لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]