زارۆ تیڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
زارۆ تيڤى Zaro Tv
Zaro Tv.jpg
خاوەن وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى ولاوان - حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
وڵات کوردستان ھەرێمی کوردستان
زمان کوردی
ناوچەی وەشان ناوخۆى هه‌رێم (كاتى)
پێگە سەرەکییەکان هه‌ولێر
ماڵپەڕ www.zarotv.com


زارۆ تيڤى (Zaro Tv) كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنى كورديى منداڵانه‌ و سه‌ر به‌ كه‌رتى حكوميه‌ و له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پشتگيرى ده‌كرێت له‌ رووى كارگێڕيه‌وه‌ سه‌ر به‌ به‌رێوەبەرایەتى گشتى راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە یە، ئێستا راگیراوە. له‌ سه‌ر سيستمى ديجيتاڵ DVB-T په‌خشى ناو هه‌رێم ده‌كرد به‌ ژێرلۆگۆى : زارۆ تيڤى ده‌نگ و ره‌نگى منداڵانى كوردستانه‌. كاته‌كانى په‌خشى کاتژمێر 3 ى پاش نێوەڕۆ تاکو 9 ى شه‌وه بوو.

مێژوو[دەستکاری]

هه‌نگاوه‌كانى هاتنه‌ئاراى زارۆ تيڤى زۆرن كۆششێكى به‌رده‌وام دراوه‌ بۆ وه‌ديهێنانى خه‌ونى دامه‌زراندنى كه‌ناڵێك كه‌ كۆده‌نگ و كۆڕه‌نگى منداڵانى كوردستان بێت. به‌ڵام له‌مپه‌ره‌ دارايى و ده‌ره‌كيه‌كان رێگربوون و په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌ زۆر له‌ واده‌ى خۆى دواكه‌وت. به‌ گوێره‌ى لێدوانه‌كانى (هه‌ڵگورد جونديانى) به‌رێوه‌به‌رى گشتى راگه‌ياندن و سه‌رپه‌رشتيارى كه‌ناڵى زارۆ تيڤى: كێشه‌داراييه‌كانى حكومه‌ت هۆكارى سه‌ره‌كى بوون بۆ دواكه‌وتنى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى په‌خشى ئاسمانيه‌وه‌ و په‌نابردن بۆ په‌خشى ديجيتاڵى ناوخۆ وه‌ك رێگه‌ چاره‌يه‌كى كاتيه‌.[١] له‌ هاوینی‌ ساڵى 2013 ئاماده‌كارى چڕ فه‌راهه‌مكران له‌ پێناو دامه‌زراندنى كه‌ناڵٍكى ته‌له‌فزيۆنى شايسته‌ به‌ منداڵانى كوردستان و تیم و ستافی‌ ته‌له‌فزيۆنى له‌ ئۆفیسی‌ سه‌ره‌كی‌ پایته‌ختی‌ كوردستان و له‌ سلێمانی‌ و دهۆك و كه‌ركوك و ئامه‌دی‌ باكوور كاراكران و ده‌ستبه‌كاربوون بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌و ستاف و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی‌ كه‌ بانگهێشتكرابوون. كرداری‌ به‌رهه‌مهێنانيش هه‌نگاوى دووه‌م بوون چ له‌ بواری‌ به‌رنامه‌ ناوخۆییه‌كان و چ ئه‌و فیلم و زنجیره‌ كارتۆن و به‌رنامانه‌ی‌ كه‌ له‌كۆمپانیا جيهانيه‌كانه‌وه‌ مافى دۆبلاژكردنيان سه‌ندرابوو. له‌ 22 كانونى يه‌كه‌مى ساڵى 2013 كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌و به‌و هیوایه‌ی‌ كه‌ له‌ نه‌ورۆزدا 2014 دا په‌خشی‌ ئاسایی خۆی‌ له‌سه‌ر هه‌رسێ مانگی‌ ده‌ستكردی‌ (نایلسات، توركسات، هۆتبیرد) دا كارا بكات . په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌ كاتيه‌و كۆششى به‌رێوبه‌رايه‌تى كه‌ناڵه‌كه‌ به‌رده‌وامن بۆ په‌ره‌دان به‌ به‌رنامه‌په‌خشكراوه‌كان له‌ رووى بابه‌ت و كواليتى و هونه‌ريه‌وه‌. لە مانگى ئایارى 2016 لە بەر هۆى نەبوونى پشتگیرى دارایى بە فەرمانێکى وەزارى پەکخرا.

هێڵه‌ گشتيه‌كان[دەستکاری]

زارۆ تيڤى هه‌وڵ ده‌دات بەرنامەکان و بڕگەکان و گوتارەکان ، گۆرانییەکان ، کارتۆن و دراماکان ئەم خاڵانەیان تێدا رەچاوکرابێت:

  • بەرژەوندى باڵاى نیشتمان و هەستکردن بە بەرپرسیارییەتى .
  • دوور كه‌وتنه‌وه‌ لە توندو تیژى و رەگەزپەرستى.
  • گرنگيدان بە کەلتوورى نیشتمانى و مرۆڤایەتى، بەجۆرێک بله‌ پێناو بنيادنانى کۆمەڵگایەکى تەندروست کە گیانى پێکەوە ژیان و لێبوردەیی و هاوکارى تێدا زاڵ بێت.
  • بەرنامەکانى بێ جیاوازى بۆ هەموو منداڵان بێت و له‌ سه‌رووى به‌ربه‌سته‌ كۆمه‌ڵايه‌تى و جوگرافياييه‌كانه‌وه‌ بێت.
  • گرنگیدان بە بەرنامە راستەخۆكان كه‌ ده‌نگ و ره‌نگى منداڵه‌كان ئاسانتر ئاوێته‌ ده‌بن. به‌ يه‌كسانى بروانرێته‌ ره‌گه‌زو ته‌مه‌نى منداڵه‌كان و بارى سايكۆلۆجيان ره‌چاوبكرێت. هه‌ر ئاماژه‌و هێمايه‌ك كه‌ ورووژاندنى سێكسى تێدا بێت به‌لاوه‌ بنرێت.
  • گرنگی بەو بەرنامانەى بدرێت كه‌ ئاستى هۆشیارى و ژیارى و زانستى منداڵان بەرزدەکه‌نه‌وه‌و دەبنە هانده‌ر و هۆکار بۆ بەرەوپێشڤه‌چوونیان.
  • رەچاوى تەمەن بکرێت و پۆلینکردن هەبێ له‌ په‌خشه‌كاندا.

به‌رنامه‌كان[دەستکاری]

  • به‌رنامه‌ى: هونه‌رى قوڕكارى.
  • به‌رنامه‌ى: گولزار
  • به‌رنامه‌ى: له‌گه‌ل گيانله‌به‌راندا
  • به‌رنامه‌ى: كاتێك كه‌ مندال بووم
  • به‌رنامه‌ى: له‌گه‌ل هةنار

لينك[دەستکاری]

ژێده‌ر[دەستکاری]

  1. ^ *ئاوێنه‌ نيوز: بەهۆی كێشەكانی هەولێرو بەغدادەوە پەخشی زارۆ تیڤی دوا دەكەوێت [١][بەستەری مردوو]