کاریگەریی جیھانی ئیسلامی لەسەر ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
موسڵمانێک و مەسیحیەک شەترەنج دەکەن لە ئەندەلوس، لە (Libro de los juegos)ـی ئالفۆنسۆی دەیەم، دەوروبەری ساڵانی ١٢٨٥.[١]

کاریگەری موسڵمانان لە ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست زۆر بوون لە ڕوانگەی جیاواز وەک ھونەر و بیناسازیی و پزیشکی و دەرمانسازی و کشتوکاڵ و زمان و تەکنەلۆژیا. لە سەدەی ١١یەم بۆ سەدەی ١٣یەم، ئەوروپا زانینی خواردەوە لە شارستانیەتی ئیسلامی لە ڕێگەی وەرگێڕانە کلاسیکەکانی یۆنانیەکان بەتایبەت فەیلەسووفی یۆنانی ئەرەستوو، دوای وەرگێڕانی لە عەرەبی.

ئەو ڕێگایانەی کە زانیاری پێ گواستراوە[دەستکاری]

پەرتووکی (نزهة المشتاق في اختراق الآفاق)، کە ئیدریسی نووسیویەتی بۆ پاشا ڕۆجەری دووەم پاشای سیسیلیا ساڵی ١١٥٤، کە بە یەکێک لە کۆنترین کتێبەکانی نەخشە ھەژمار دەکرێت.

خاڵەکانی پەیوەندی لە نێوان ئەوروپا و جیھانی ئیسلامی زۆر بوون، زانیاریی ئیسلامی بە چڕی گواستراوە بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی سیسیلیا و ئەندەلوس، وە بەتایبەت تۆلێدۆ (لەسەر دەستی جیراردی کریمۆنی دوای ئەوەی ئیسپانیە مەسیحیەکان شارەکەیان داگیر کرد ساڵی ١٠٨٥). وە لە سیسیلیا، دوای فەتحی ئیسلامی ساڵی ٩٦٥، وە گێڕانەوەی نۆرمان جارێکی تر لە ساڵی ١٠٩١، شارستانیەتی نۆرمانی عەرەبی پەیدا بوو، کە چەند فەرمانڕەوایەک فەرمانڕەواییان کردووە وەک پاشا ڕۆجەری دووەم پاشای سیسیلیا، کە سەرباز و شاعیر و زانای موسڵمان لە کۆشکەکەی ھەبوو. وە پەرتووکی (نزهة المشتاق في اختراق الآفاق) کە زانای جوگرافی ئیدریسی نووسیویەتی بۆ پاشا ڕۆجەر بە یەکێک لە مەزنترین نووسراوە جوگرافییەکان سەدەکانی ناوەڕاست ھەژمار دەکرێت. 

وە ھەروەھا شەڕەکانی خاچپەرستی ڕۆڵی ھەبوو لە گۆڕێنەوەی زانست لە نێوان ئەوروپا و شام، بە تایبەت کۆمارە دەریاییەکان کە ڕۆلی خۆی ھەبووە لەو گۆڕینەوانە، تەنانەت چەند شارێک ھەبوون وەک ئەنتاکیە کە شارستانیەتی عەرەبی و لاتینی تیایاندا بە توندی تێکەل بوون.

لە کاتی سەدەکانی ١١یەم و ١٢یەم، ژمارەیەکی زۆر مەسیحی چوون بۆ زەویە ئیسلامیەکان بۆ داواکردنی زانست، وەک فیبۆناچی و قوستەنتین ئەفریقی و ئادێلارد ئۆف بات، ھەروەھا لە سەدەکانی ١١یەم بۆ ١٤یەم، چەندین قوتابی ئەوروپی خوێندنوویانە لە ناوەندەکانی زانستی ئیسلامی بۆ خوێندنی پزیشکی و فەلسەفە و ماتماتیک و زانستەکانی تریش.[٢]

زانستە کۆنەکان[دەستکاری]

دوا ڕووخانی ئیمپڕاتۆریەتیی ڕۆمی و سەرەتای سەدەکانی ناوەڕاست، چەندین دەقی کۆن بەردەست نەبوون بۆ ئەوروپییەکان، حاڵەتەکە لە ڕۆژھەڵات تەواو پێچەوانە بوو، چەندین دەقی یۆنانی کۆن (وەک کارەکانی ئەرەستوو) لە یۆنانی بۆ سریانی لە سەدەکانی شەشەم و حەوتەم لەسەر دەستی نەستوڕیەکان و مەلکانییەکانی فەلەستین، یان دورخراوەکان لە ئەسینا و ڕحا، چەند دەقێک لەم دەقانە پارێزران و وەرگێڕدران و گەشەیان کرد لە جیھانی ئیسلامی، بە تایبەت لە ناوەندەکانی زانست وەک بەغدا کە ماڵی دانایی تیادا ھەبوو، کە ھەزاران نووسراوەی لەخۆدەگرت، جا ئەو نووسراوانە وەرگێڕدرا بۆ زمانە ئەوروپییەکان لە سەدەکانی ناوەڕاست. ھەروەھا مەسیحییە ڕۆژھەڵاتییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان ھەبوو لە گواستنەوەی ئەو زانیارییانە کە چالاک بوون لە وەرگێڕان لە یۆنانیەوە بۆ سریانی و پاشان عەرەبی بەتایبەت لە سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی کە زۆربەی وەرگێڕەکان لە ماڵی دانایی بوون لە نەستووریەکان و یەعقوبییەکان کاریان کرد لە پزیشکی و ماتماتیک و فیزیا و گەردونناسی.[٣]

پاشان ئەم دەقانە وەرگێڕدرا بۆ لاتینی بە ڕێگەی جیاواز، گرنگترین ناوەندەکانی گواستنەوەی زانستی ئیسلامی بۆ ئەوروپا لە سیسیلیا و تۆلێدۆ بوو.

زانستە ئیسلامییەکان[دەستکاری]

شیکردنەوەی کردارێکی توێکاری لە نووسراوەیەکی تورکی لە سەدەی ١٥یەم.

جیھانی ئیسلامی بەخشین و یارمەتییەکی مەزنی ھەبوو، جەبر و کیمیا و خیمیا و زەویناسی و ھەژماری سێگۆشەی گۆیی.[١][٤] (ستيفن البيزي) لە ساڵی ١١٢٧ کتێبی عەرەبی گواستەوە بۆ لاتینی سەبارەت بە پزیشکی. خەوارزمی پەرەیدا بە ڕێگەی ژمێرە بە بەکارھێنانی ژمارەی عەرەبی لە سەدەی حەوتەم (وشەی "ئەلگۆریتم" لە ناوی ئەوەوە وەرگیراوە)، کە فیبۆناچی گواستییەوە بۆ ئەوروپا.[٥] ھەروا کتێبەکەشی لە جەبر وەرگێڕدراوە ساڵی ١١٤٥.

ئیبن ھەیسەم بەرھەمی ھەبوو لەسەر ئۆپتیک (البصریات)، کە ئیسحاق نیوتن و ڕێنی دێکارت پەشتییان پێ بەستووە وەک سەرچاوەیەک بۆ لێکۆڵینەوەکانییان. ھەروەھا زانستە پزیشکییەکان زۆر پێشکەوتوو بوو لای موسڵمانان، وە بە گەواھی دانی بەشداربووانی شەڕەکانی خاچپەرستیش، ھەروەک جان دێ جوانڤێڵیش ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕزگاری بوو لەسەر دەستی پزیشکێکی موسڵمان ساڵی ١٢٥٠.[٦]

ئەوروپییەکان گرنگیان داوە بە فەلسەفەی یۆنانی و دەقە زانستییەکان (بە تایبەت مەجستی) کە بە لاتینی نەبوو لە ڕۆژاوای ئەوروپا، بەڵام وەرگێڕدرا بۆ عەرەبی و پارێزرا لە جیھانی ئیسلامی. وە دەگووترێت کە جیراردی کریمۆنی چوو بۆ تۆلێدۆ و فێری عەرەبی بووە "بەھۆی خۆشویستنی بۆ مەجستی".[٧] ئەندەلوس و باشووری ئیتاڵیا دوو شوێنی زۆر گرنگ بوون لە گواستنەوەی زانستەکان، کە زانایانی زمان جیاواز لێک نزیک بوون. ئەم زانایانە دەقی زۆریان لە فەیلسەفە و زانست لە عەرەبییەوە وەرگێڕا بۆ لاتینی.[٨][٩] تەنھا جیراردی کریمۆنی بە تەنیا ٨٧ پەرتووکی وەرگێڕاوە لە عەرەبی بۆ لاتینی، لەوانەش مەجستی، وە کتێبی (الجبر والمقابلە)ی خوارزمی، وە کتێبی ڕاستکردنەوەی مەجستی نووسراوی جابیر بن ئەفلەح[١٠] وە کتێبی (البصریات) نووسینی کیندی وە (كتاب جوامع علم النجوم والحركات السماوية) نووسراوی فەڕغانی و (تصنیف العلوم) نووسینی فارابی[١١] وە کارەکانی خیمیا و کیمیا و پزیشکی و دەرمانسازیی ئەبووبەکر ڕازی و کارەکانی سابت بن قوڕڕە و حونەین بن ئیسحاق[١٢]، وە زەرقالی و کوڕانی مووسا و ئەبوو کامل و زەھراوی و ئیبن ھەیسەم (لەوانیش کتێبی "المناظر").

کیمیا[دەستکاری]

زانستی کیمیای ڕۆژاوایی بە تەواوی پشتی بە سەرچاوە عەرەبییەکان بەستووە.[١٣] وەرگێڕانی کارەکانی جابیر کوڕی حەییان سەرچاوەی سەرەکی زانایانی کیمیای ئەوروپی بوو، ھەرچەندە تا ئێستاش ئەم باسە شایەنی مشت و مڕە، کە ھەندێکیان بەبێ گومان وەرگێڕانن لە عەرەبیەوە بۆ کارەکانی جابیری کوڕی حەییان لەوانە "کتاب الکیمیاء" (کە وەرگێڕدرا لە ئەوروپا بەناونیشانی کتێبی پێکھاتە کیمیاییەکان "کتاب تراکیب الکیمیاء"، بە ئینگلیزی: Book Of The Composition)، کە (روبرت من شیستر) وەریگێڕا ساڵی ١١٤٤،[١٤] وە (کتاب مسائل السبعین) کە جیراردی کریمۆنی وەریگێڕاوە (پێش ساڵی ١١٨٧)[١٥]. وە بە پێداچونەوەیەکی ئەم پەرتووکانە، بێ گومان ئەم کتێبانە کاریگەرییەکی مەزنیان ھەبوو لە کیمیای ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست.[١٦] بە ھەمان شێوە کارە کیمیاییەکانی ئەبووبەکر ڕازی وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی لە نزیکەی سەدەی ١٢یەم.

وە ھەروەھا چەندین وشەی کیمیایی ھەن کە بنچینەکانیان عەرەبین وەک (Akali) بە عەرەبی (قلوي)،[١٧] کە گوازرە بۆ چەندین زمانی ئەوڕوپی و بوو بە بەشێک لە دەستەواژەی زانستی.

گەردوونناسی و ماتماتیک (بیرکاری)[دەستکاری]

پەڕەیەک لە نووسراوەیەکی ئەڵمانی دەربارەی چۆنیەتی بەکارھێنانی ژمارە عەرەبییەکان، دەگەڕێتەوە ساڵی ١٤٩٥.

وەرگێڕانی کارەکانی خەوارزمی گەورەترین شوێنەواری ھەبوو لە ماتماتیک (بیرکاری) لە ئەوروپا، مامۆستای زانکۆ (فیکتۆر کاتز) وتویەتی: "زۆربەی کارە سەرەتاییەکان لە جەبر لە ئەوروپا، لە بنەڕەتدا پشتیان بەستووەە بە وەرگێڕانەکانی کارەکانی خەوارزمی و زانا موسڵمانەکان، ھەروەھا ڕاش ھەیە سەبارەت بەوەی کە ھەڵسەنگاندنی سێگۆشە یەکسانەکان و گۆییەکان دەگەڕێنەوە بۆ زانایانی موسڵمان" [١٨] تەنانەت وشەی "algorithm" (ئەلگۆریتم) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی لاتینی ناوی (الخوارزمي) ئەلخەوارزمی "Algorismi"، ھەروەھا وشەی "algebra" (جەبر) وەرگیراوە لە ناونیشانی کتێبی جەبر و موقابەلە (کتاب المختصر في الجبر والمقابلة)، بۆیە ئەوانە وا پۆلێنکراون کە وشەی ئینگلزی لە بنەڕەتدا عەرەبین. ھەروەھا کارە گەردوونناسیەکان و ماتماتیکییەکانی بەتتانی وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی.[١٠]

نووسراوەیەک لە سەدەی ١٥یەم، وێنەی عەرەبێک و ڕۆژاواییەک کێشراوە کە بەیەکەوە ئەندازە دەخوێنن.

ھەروەھا پەرتووکی (الزیج السانجاري) بەرھەمی عەبدولڕەحمان خازینی وەرگێڕدرا بۆ یۆنانی لەسەر دەستی (غریغوري شونیادس) لە سەدەی ١٣یەم، دەخوێندرا لە ئیمپراتۆریەتیی بێزەنتی.[١٩] ئەو دەسکاریانەی کە بەتتانی و ئیبن ڕوشد کردیان لەسەر  نمونەی چەقی زەوی (نموذج مرکز الأرض) بۆ بنچینە بێجگە لە بەتڵیمۆسییەکان کە (مؤید الدین الأوردي) و نەسیرەددینی تووسی و ئیبن شاتیر درووستیان کرد، کە گەشەی کرد بۆ ینچینەی کۆپەرنیکۆس تصنيف:صفحات بها وصلات إنترويكي [بالإنجليزية]. ھەروەھا کتێبی (تحقيق ما للهند من مقولة مقبولة في العقل أو مرذولة) و (القانون المسعودي)ـی بیروونی وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی لەژێر ناونیشانی (Indica) و (Canon Mas’udicus) بە ڕیزبەند. وە لە ساڵی ١٢٠٢، فیبۆناچی سیستمی ژمارەی ھیندو-عەرەبی گواستەوە بۆ ئەوروپا لە کتێبەکەیدا (Liber Abaci).

پەرتووکی "القسي المجهولة في الكرة" نووسینی ئیبن موعاز جەییانی (ئەمیش کتێبێکە لە زانستی ھەڵسەنگاندنی سێگۆشە گۆییەکان)پاشماوەیەکی بەرچاوی ھەبوو لەسەر ماتماتیکی ئەوروپا،[٢٠] ھەروەھا گێریلامۆ کاردانۆ لە سەدەی ١٦یەم ئاماژەی بەوە کردووە کە (ریجیمونتانوس) لە کتیبەکەی دا (On Triangles) پشتی بەستووە بە سەرچاوە عەرەبییەکان بە تایبەتی جابیر بن ئەفلەح.[١٨] بە ھەمان شێوە کارەکانی (فولبرت من شارتر)، کۆنترین بەڵگەن لەسەر بەکارھێنانی وشەی عەرەبی لە دەقە لاتینییەکان.[٢١][٢٢]

پزیشکی[دەستکاری]

تێڕوانینێکی ئەوروپی بۆ پزیشک ئەبووبەکر ڕازی، لە یەکێک لە وەرگێڕانەکانی جیراردی کریمۆنی، کە چەندین کاری زانایانی موسڵمانانی وەرگێڕاوە وەک ڕازی ئیبن سینا.[٢٣]

وەرگێڕانی پەرتووکی (القانون في الطب) یەکێک بوو لە مەزنترین وەرگێڕانەکانی کتێبە پزیشکییەکان، کە وەرگێڕدرا بۆ لاتینی، پاشان لەچاپ درا و لە ئەوروپا بڵاو بۆوە. ئەم پەرتووکە ھەر بە سەرچاوەی سەرەکی پزیشکیی ئەوروپا مایەوە، تا سەرەتاکی سەردەمی نوێ، تەنھا لە سەدەکانی ١٥یەم ١٦یەم زیاتر لە ٣٥ جار لە چاپ دراوە.[٢٤] ئیبن سینا پێشبینی ئەو نەخۆشیانەی کرد کە دەگوازرێنەوە بۆ ھەندێک نەخۆشی درم کە دەگوازرێنەوە لە ڕێگەی ھەوا لەلایەن کەسێکی نەخۆش، وە چۆنیەتی تاقیکردنەوەی چەند نەخۆشییەکی نوێی ڕوونکردەوە.[٢٥] وە ئیبن سینا کتێبی شیفای نووسیوە، کە زانیارینامەیەکی پزیشکی و فەلسەفی بوو، ئەم کتێبەش ناوبانگی وەدەست ھێنا لە ئەوروپا. ئەبووبەکر ڕازی کتێبی (الحاوي في الطب)ـی نووسیوە، کە تیایدا بە جوانی باسی ھاوڵە و سورێژەی کردووە، بە ھەمان شێوە شوێنپێی ھەبوو لە ئەوروپا. ھەروەھا زەھراوی کتێبی تەسڕیفی نووسی، ئەمیش زانیارینامەیەکی پزیشکی بوو زیاتر بەھۆی لایەنی نەشتەرگەری، ئەم کتێبە ڕوونکردنەوە و وێنەی تێدا کێشرابوو لەگەڵ زیاتر لە ٢٠٠ ئامێر زۆربەیان داھێنانی خۆیەتی. جیراردی کریمۆنیش بەشە نەشتەرگەرییەکەی وەرگێڕا بۆ لاتینی و لە ئەوروپا بۆ چەندین سەدە لە زانکۆ پزیشکییەکان دەخوێندرا، وە لەچاپ دەدرا تا نزیکەی ساڵانی ١٧٧٠.[٢٦][٢٧]

فیزیا[دەستکاری]

کتێبی ئۆپتیکی ئیبن ھەیسەم یەکێک بوو لە گرنگترین ئەو کارە فیزیاییانەی کە وەرگێڕدران، کە ئەم کتێبە پێشڕەوی ھەبوو لە ئەنجامدانی توێژینەوەی سەربە پەیڕەوی زانستی،[٢٨] وە لەودا بیردۆزێکی دانا لە بینین و ڕووناکی بیردۆزی بەتڵیمۆسی پوچەڵ کردەوە (بیردۆزی بەتڵیمۆس ئەوە بوو کە دەیگوت ڕووناکی لە چاوەوە دەردەپەڕێت، ئیبن ھەیسەمیش وتی کە ڕووناکی ئەوەیە کە دەچێتە ناو چاو) ئەوەش بە گرنگترین ڕووداوی زانستی دانرا لەو بوارە تا سەردەمی یۆھانس کێپلەر.[٢٩] ھەربۆیە، کتێبی ئۆپتیک بە خاڵی دەرچوونی فرمانێک بوو لە مێژووی پێڕەوی زانستی و مێژووی ئۆپتیک.[٣٠] وەرگێڕانە لاتینییەکانی کتێبی ئۆپتیک کاریگەری ھەبوو لە زانایە ئەوروپیەکانی دوای ئەوان وەک یۆھانس کیپلەر و ڕۆجەر باکۆن.[٣١][٣٢] ھەروەھا لە بوارەکانی تریش کاریگەری ھەبوو، بۆ نمونە لە ئەدەب، (جیوم دى لوریە) ئاماژەی بە کتێبی ئۆپتیک کردووە لە گێڕانەوەکەی (Roman de la Rose).[٣٣] وە لە ھونەر، کتێبی ئۆپتیک بنچینەکانی تەکنۆلۆژیای وینەی بەرچاویی دانا، وە لەوانەیە یارمەتی دابێت لە بەکارھێنانی ئئەو پێداویستییە بیناییانەی یارمەتیدەرن لە ھونەری ڕینێسانس.[٣٣] ھەمان تەکۆنۆلۆژیایانە بەکارھێنران لە نەخشە جوگرافییەکان کە وینەکێشی نەخشە وینەی دەکێشا وەک (باولو توسکانیللي) لە سەردەمی دۆزینەوەکان.[٣٢]

لەوانەیە بیردۆزی جووڵە ک ئیبن سینا گەشەی پێدا کاریگەی ھەبووبێت لە فیزیکی ئەرەستوو  بیردۆزی ھێزی پاڵدانی (جان بوریدان) (کە پێش بیرۆکەی سرەوتن و ڕاوەش کەوتبوو).[٣٤] ھەروەھا کارەکانی گالیلێو گالیلەی لە میکانیکی کلاسیکی (کە فیزیکی ئەرەستووی ھەڵوەشاندەوە) کاریگەر بووە بە نووسراوەی فیزیاییە موسڵمانەکان وەک ئیبن باجە.[٣٥]

کاری تر[دەستکاری]

کاری ئیسلامی تریش وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی لە سەدەکانی ناوەڕاست لەوانە کارەکانی ئەبووبەکر ڕازی و ئیبن سینا[٣٦] وە کارەکانی ئیبن ڕوشد[٢٦] وە پەرتووکی (حركة الكواكب)ـی بەتڕوجی،[٣٧] وە زانیارینامەی ئیبن مەجووسی پزیشکی (کامل الصناعة الطبیة الضروریة) و کتێبی (المدخل الکبیر الى علم أحکام النجوم)ـی ئەبوو مەشعەر بەڵخی،[٣٨] ھەروەھا پەرتووکی (الوصایا بالجبر والمقابلة)ی ئەبوو کامل[١٠] و کتێبی (خصائص العناصر/لاتینی:De Proprietatibus Elementorum) ئەمیش کارێکی جیۆلۆجیی عەرەبییە بە ھەڵە دراوەتە پاڵ ئەرەستوو. وە لەگەڵ دەستپێکردنی سەدەی ١٣یەم، (مارک طلیطي) قورئان و چەندین کاری پزیشکیی وەرگێڕا.[٣٩]

تەکنەلۆژیا ئیسلامییەکان[دەستکاری]

وێنەیەکی کێشراو لە سەدەی ١٧یەم بۆ قەڵای زیسا لە پالێرمۆ، تیایدا ھونەر و بیناسازیی نۆرمانی عەرەبی دەردەکەوێ کە پێکیش ھاتووە لە ھونەری ئیسلامی و خەتی عەرەبی .[٤٠]

ئەوروپا چەند تەکنۆلۆژیایەکی کشتوکاڵی نوێی ناسی بۆ چەند میوە و سەوزە لەسەر دەستی موسڵمانان، ھەندێکیان لە چین و ھیندستان گواستراوەتەوە، لەوانە باینجان و سپێناخ.[٤١]

بە ھەمان شێوە موسڵمانان شتی نوێیان گواستۆتەوە لە ماددە و جل و بەرگ وەک موسڵین (جۆرە قوماشێکە) و ساتین.

ھونەرەکان[دەستکاری]

دیکۆر و نەخشی ئیسلامی قیمەتێکی بەرزی ھەبوو لە ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست. لە ماوەی یەکەم، چنین گرنگیەکی تایبەتی ھەبوو، بەکاردەھێنرا بۆ جلی کەنیسە و داپۆشەرە پارێەرەکان و شتی تریش. ھەروەھا گۆزەکەریی ئیسلامیش لە ئەوروپا ناوبانگی ھەبوو، لەبەر ئەو نەخشە و دیمەنانەی لەسەریان بوون و لەو جۆرانە. وە لەبەرەوەی ئەو نەخشانە ئەوکات تێگەییو نەبوون، جا ئەو شتانە ھەستی مەسیحییەکانی بریندار نەدەکرد.[٤٢] لە سەدەکانی ناوەڕاست لە سیسیلیا گرنگ بوو، لەبەر ئەو تێکەڵیەی نێوان شارستانیەتی نۆرمانی و عەرەبی و بێزەنتی لە بوارەکانی وەک مۆزاییک و پەیکەرتاشی و ھتد.

نووسین: ڕۆژاوا و خەتی عەرەبی[دەستکاری]

نەخش بە شێوازی (شبیە کوفی) "نیمچە کووفی" لەو بازنەیەی کە دەوری وێنەی کێشراوی مریەمی پاکیزەی داوە، دەگەڕێتەوە ساڵی ١٤٢٣.

ڕۆژاوا لە سەدەکانی ناوەڕاست و ڕینێسانس لاسایی نەخشی خەتی کوفی عەرەبی دەکرد بۆ بەرھەم ھێنانی شتێک بەناوی (شبیە الکوفي): "ھونەری ئەوروپی کە لاسایی عەرەبیی دەکردەوە بە شبیە الکوفی پێناسە دەکرا. ئەم ھونەرە گواستراوەتەوە لە خەتی عەرەبی، کە بڵاو بوو بۆ نەخشی بیناسازیی ئیسلامی".[٤٣] ئەم ھنەرە بڵاو بۆوە لە ماوەی سەدەی دەیەم تا پازدەیەم، تەنانەت جاروبار لەبەریان دەگرتەوە بێ ئەوەی بزانن کە چی نووسراوە، بۆ نەخشی قوماشەکان یان چوارچێوە ئایینیەکان. ئەمانەش لە وێنەکانی گیۆتۆ دەردەکەوێت.[٤٣] ھۆکاری ڕاستەقینەی بەکارھێنانی نەخشی شبیە کوفی لە ڕینێسانس نەزانراوە، بەڵام وادیارە کە ڕۆژاواییەکان نەخشەکانی سەدەکانی ١٣ و ١٤یەمیان بە ھەڵە گواستۆتەوە گوایە وایانزانیوە کە ئەوانە ئەو نەخشانەن کە لە سەردەمی یەسووع بڵاو بووە: [٤٤] "لە سەردەمی ڕینێسانس، نەخشی شبیە کوفی بە ڕازاندنەوەی جلی پاڵەوانانی پەیمانی کۆن بەکاردەھێنرا وەک دەیڤد" .[٤٥] ھۆکارێکی تریش پێشبینی دەکرێت، ئەوەیە کە وێنەکێش دەیویست تەعبیر لە جیھان و شارستانییەتی مەسیحی بکات بە تێکەڵکردنی چەن زمانێک بەیەکەوە، لەو کاتەی کە تیایدا کەنیسە ئاوات و تموحاتی نێودەوڵەتی بەھێزی ھەبوو.[٤٦]

مافووری ئیسلامی[دەستکاری]

تابلۆی ھونەرمەندێکی نەناسراو، پێک دێت لە چەند دیپلۆماسیەکی ئینگلیز و ئیسپانیەکان لەسەر میزێکی داپۆشراو بە مافوورێکی ڕۆژھەڵاتی، دەگەڕێتەوە ساڵی ١٦٠٤.

مافوورە ئیسلامیەکانی کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە دەھاتن، جا چ لە دەوڵەتی عوسمانی یان شام یان میسڕی مەمالیکەکان،[٤٧][٤٨] یەکێک بوو لە دیمەنەکانی و خۆشی و دەوڵەمەندی، ئەمەش ڕووندەبێتەوە لە دووبارە بوونەوەی بەکارھێنانی وەک نیشانەیەکی گرنگی ڕازاندنەوە لە وێنە کێشراوەکانی سەدەی ١٣یەم، وە ھەتاکو سەردەمی بارۆک. ئەم مافوورە و شێوازی نیمچە کوفی نمونەی جوانیان بەخشی لە بەکارھێنانی ئامرازە ڕۆژھەڵاتیەکان لە تابلۆیە ئەوروپییەکاندا، وە بە تایبەت ئەوەی کە بابەتە ئایینییەکان نیشان دەدات.

مۆسیقا[دەستکاری]

چەندین ئامێری مۆسیقای بەکارھاتوو لە مۆسیقای ئەوروپی کاریگەر بووە بە مۆسیقای عەرەبی، کەمان بە ڕەبابە کاریگەر بووە و گیتاریش بە (قیثارة)،[٤٩] وە چەند ئامێری کە بە فووکردن ئیش دەکەن بە زوڕنا.[٥٠]

وێنەیەکی کێشراو دەگەڕێتەوە سەردەمی پاشا ئالفۆنسۆی دەیەم، تیایدا موسڵمانێک و مەسیحیەک دەردەکەوێت یاری بە عوود دەکەن.

چەندین پێشبینی ھەیە دەربارەی ئەسڵی لاسایی کردنەوەی ترۆبادۆر، لە ھەمووی بڵاوتر نەقلیدی عەرەبییە. یەکەم شاعیری ترۆبادۆر (ویلیام الاکیتیني)، کە ھێشتا کارەکانی ماوە، لەسەر پەیوەندی بە جیھانی ئیسلامی لە ڕێگەی شەڕەکانی خاچپەرستی ساڵی ١١٠١ و شەڕەکانی کەوتنی ئەندەلوس. وە لە لێکۆڵینەوەیەک، پرۆفیسال وتویەتی کە ئەو چوار چیڕۆکی عەرەبی-ئیسپانی دۆزیوەتەوە و زۆر ھاوتایە یان ھەر بە تەواوی گواستراوەتەوە لە نووسراوەی ویلیام.[٥١]

ڕامۆن مێنێندێز پیدال یەکەم نەبوو کە بەرگری لەو ڕایە دەکرد کە دەیوت ویلیام دەستی کرد بە لاسایی ترۆبادۆر، دوای ناسینی بۆ ھونەرە مەغریبییەکان لەو کاتەی کە شەڕی دەکرد لە شەرەکانی کەوتنی ئەندەلوس لە ئیسپانیا، بنچینەکانی ئەم ڕایەش دەگەڕێتەوە بۆ (غيامارا باربيري) لە سەدەی ١٦یەم.[٥٢]

تەکنەلۆژیا[دەستکاری]

پارچەیەکی شووشەیی نەخشکراوی سووری یان میسڕی، پارێزراوە لە مۆزەخانەی لەندەن.
قاپێکی ئەندەلوسی خەتی شێوازی نیمچە کوفی لەسەر لێوارەکانی، دەگەڕێتەوە سەدەی ١٦یەم، پارێزراوە لە مۆزەخانەی لەندەن.

چەندین تەکنەلۆژیای بەکارھاتوو لە جیھانی ئیسلامی گواستراوە بۆ ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاست، لەوانە تەکنەلۆژیاکانی دوورینەوەی چەندین دانەوێڵە،[٥٣] ھەروەھا چەند ئامێرێکی گەردوونی لەوانە ئیسترلابی یۆنانی کە موسڵمانە گەردوونناسە عەرەبەکان پەرەیان پێدا تا بەکاربھێنری لە ھەر ھێڵێکی جوگرافی،[٥٤]وە (الصفيحة الزيجية) ئەویش ئیسترلابێکە زەرقالی درووستی کردووە،[٥٥] ھەروەھا ئامێری (textant) و چەندین ئامێری نەشتەرگەری[٢٧] لەگەڵ چەند کەرەستەیەکی پێشکەوتوو لە کاتژمێرە ئاوییەکان و ئامێرە خۆبزوێنەکان.[٥٦] وە لەگەڵ ئەوەی کە دڵۆپاندن باو بوو لە سەردەمی ڕۆمان و بۆنانیەکان، بەڵام دووبارە ئاشکرا کرایەوە لە ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست بە گواستنەوە لە عەرەبەکانەوە، تەنانەت وشەی "alcohol" (کە بەکاردێت بۆ پێناسە کردنی ئەو شلەیەی لە دڵۆپاندنەوە پێکدێت) لە وشەی "الکحول"ی عەرەبی وەرگیراوە.[٥٧] ھەروا وشەی "alembic" (لە وشەی یۆنانی "Ambix") لە بنەڕەتدا وشەیەکی عەرەبیە (الأنبیق).[٥٨] نموونە ئیسلامییەکان لە کاتژمێرە ئاوییەکان و ئامێرە خۆبزوێنەکان کاریگەریەکی بەھێزی ھەبوو لەسەر ئەو شارەزایە ئەوروپیانەی کە یەکەم کاتژمێرە میکانیەکانیان درووستکرد لە سەدەی ١٣یەم.[٥٩] سەرەڕای ئەوانە، دەکرێ بگووترێ کە گواستنەوەی تەکنەلۆژیای کۆن و نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوروپای سەردەمی ڕینێسانس، یەکێک لە گەورەترین کردارەکانی گواستنەوەی تەکنەلۆژیای نواند لە مێژووی جیھانی.[٦٠]

دەفرێکی (الدروفاندیني)، دەفرێکە لە شووشەی ڤێنیزی ڕازاندراوەتەوە بە (المینا)، تەکنەلۆژیایی و شێوازەکەی لە ھونەری ئیسلامی وەرگیراوە، دەگەڕێتەوە ساڵی ١٣٣٠.

وە لە ساڵی ١٩٧٤، مێژووناس واتسۆن توێژینەوەیەکی کرد تیایدا بۆی دەرکەوت کە لە نێوان ساڵانی ١٠٠-٧٠٠ شۆڕشێکی کشتوکاڵیی عەرەبی ھەبوو، بووە ھۆی گواستنەوەی چەندین دانەوێڵە و تەکنەلۆژیای وەرزێری لە ئەندەلوسەوە بەرەو ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاست،. واتسۆن ١٨ جۆری ژماردووە لەوانە گەنمەشامی سپی لە ئەفریقیا، وە میوە ترشەمەنییەکان لە چین، لەگەڵ چەند جۆرە دانەوێڵە لە ھیندستانەوە وەک مانگۆ و برنج و لۆکە و قامیشی شەکر، کە بڵاو بوون لە جیھانی ئیسلامی. واتسۆن ئەوەشی زیاد کرد کە گواستنەوەی ئەم دانەوێڵانە لەگەڵ گەشەکردنی کشتوکاڵ، بووە ھۆی بازدان لە ئابووری و بڵاو بوونەوەی ھاوڵاتیی و گیایی و بەرھەمی کشتوکاڵی و دەسکەوتی ستانداردی ژیان و گەشەکردنی شارستانی و ئەو پیشەسازیانەی پەیوەندیان بە وەرزێری و ھونەرەکانی خواردن و جل و بەرگ. ھەروا پیشەسازی ئاوریشمیش گەشەی کرد، کەتان دابەش کراو و (حلفاء/جۆرە ڕوەکێکە) کۆکرایەوە و کرا بە ماددەی جیاواز.[٥٣]

بەڵام (مایکل دیکر) بەرھەڵستی و بەڵکو بەرەنگاری ھەندیک لە بیروڕاکانی واتسۆن بوویەوە، بە تایبەت سەبارەت بەوەی ئایا ئەم دانەوێڵانە ڕێگاکەی زانراوە بۆ ئەوروپا یان نا. مایکڵ بەڵگەی ئەدەبی و پاشماوەیی بەکارھێنا بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەو چوار دانەوێڵەی باسکران (برنجی ئاسیایی و گەنمەشامی و گەنم و لۆکە)، باو بوون پێش چەند سەدەیەک لە جیھانی ئیسلامی، ھەروەھا دانەوێڵە کشتوکاڵیە نوێکان بەو گرنگیە نەبوو وەک ئەوەی واتسۆن باسی لێوە دەکات. ھەروەھا مایکل ئەوەشی وت کە کارە وەرزێریە ئیسلامیەکان گەشەپێدراو بوو لە جیھانی کۆن، بەڵام بە شێوەی باسکردنی وەک شۆڕش نا وەک ئەوەی واتسۆن باسی کرد.[٦١]

پیشىسازی شەکر گواستراوە لە قامیشی شەکر[٦٢] و کاتژمێری ئاوی و کاغەز و ھەویری کاغەز و ئاوریشم و گەشەکردنەکانی بۆن (عەتر) لە جیھانی ئیسلامی بۆ ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست..[٦٣] وە پێشبینی دەکرێت کە ئەو گەشەکردنانەی لە تەکنەلۆژیای ئاش ڕووی داوە ئەویش لە جیھانی ئیسلامیەوە بێت بۆ ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست،[٦٤] لەگەڵ بڵاو بوونەوەی بەکارھێنانی داھێنانی ئیسلامی وەک ترومپای ڕاکێشان (مضخة) [٦٥] وە ناعور و ھی تریش. ھەروەھا داھێنانە ئیسلامییەکان توانیان لە ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست چەند کردارێکی پیشەیی (صناعی) وا لێبکەن پشت ببەستێت بە کاری دەستی یان ھێزی گیانەوەران یان بۆ ماکینە.[٦٦]

پارەلێدان[دەستکاری]

دراوی (تاری) زێڕین بە نەخشی عەرەبی لە پالێرمۆ لێدراوە لە سەردەمی ڕۆجەری دووەم شای سیسیلیا، پیشاندراوە لە مۆزەخانەی بەریتانی.

لەگەڵ ئەوەی کە دراوە کانزاییە یەکەمەکان لە ڕۆمای کۆن لێدراو و لە ئەوروپا بڵاو بۆوە، بەڵام دراوە کانزاییە ئیسلامییەکان کاریگەری ھەبوو لە پارەلێدانی ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست. لە سەدەی ھەشتەمی زایینی، پاشای ئینگلیز ئۆفا پاشای مێرسیا فەرمانیدا بە لێدانی دراوەکەی کە بەڕادەیەکی زۆر لە دیناری خەلیفەی عەبباسی ئەبوو جەعفەری مەنسوور دەچێت، کە لە ساڵی ٧٧٤ لێدراوە.[٦٧]

دراوی پاشای ئینگلیز ئۆفا کە تیایدا لاسایی دیناری عەبباسی کردۆتەوە ساڵی ٧٧٤. نووسینێکی لاتینی ئاشکرای لەسەرە "OFFA REX" لەگەڵ نووسینێکی عەرەبی کە تێناگەشترێ. یەکێکە لە پارێزراوەکانی مۆزەخانەی بەریتانی.
دراوەکانی شانشینی ئۆرشەلیم. چەپ: دیناریکی شێواز ئەوروپی وێنەی کڵێسای قیامەتی لەسەرە. ناوەڕاست: دراوێکی شانشینی ئۆرشەلیمی یەکەم و ئەویش یەکێکە لە لەبەرگرتنەوەکانی دیناری ئیسلامی. ڕاست: دراوێکی زێڕین دەگەڕێتەوە ماوەی دوای ساڵی ١٢٥٠، ئەویش چەند ھێمایەکی مەسیحی لەخۆدەگرێت.

ھەر لە نزیکەی ساڵی ٩١٣ لە سیسیلیا و ماڵتا و باشووری ئیتاڵیا، بە ژمارەیەکی زۆر دراوە زێڕینەکانی (تاری) لێدرا کە خاوەن ئەسڵێکی ئیسلامی بوو لەسەر دەستی فەرمانڕەوایانی نۆرمان و خێزانی ھۆھێنستاوفن و کاپێتیانە یەکەمەکان.[٦٨] وە کاتێک نۆرمانەکان سیسیلیایان داگیر کرد لە سەدەی ١٢یەم، چەند دراوێکیان درووستکرد نەخشی عەرەبی و لاتینی لەسەر بوو.[٦٩] ئەم دراوانە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بونەوە تا وای لێھات کە دراوی ساختە درووست بکرێت لە باشووری ئیتاڵیا (ئەمالفی و سالێرنۆ) نەخشی عەرەبی نیمچە کوفی پێوەبوو بەڵام نەخوێندراوەتەوە.[٧٠][٧١]

(جانیت أبو لغد) دەڵێت:

دراوە زێڕینە لێدراوەکان لە بیزەنتە پاشان میسڕ باشترین بوون لە مامەڵە نێودەوڵەتیەکان پێش سەدەی ١٣یەم، لە ئەوروپا و ھەروا لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و تەنانەت ھیندستان. تا ئەو کاتە، ھەندێک شاری ئیتاڵی وەک گینوا و فلۆرێنس دەستیان نەکردبوو بە لێدانی دراوی زێڕینی تایبەت بەخۆی، ھەرچۆنێک بێت ئەو دراوانە وەک تەواوکەرێک (تکملة) بۆ دراوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بەکاردەھات کە ھەر بەڕاستی لەو کاتەدا باو بوو.

ئەدەب[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٩، ئەسین بەلاتیۆس پێشبینی ئەوەی کردووە کە دانتێ ئەلیگیێرێ لە کۆمیدیای یەزدانی، کە بە گەورەترین داستان دادەنرێت لە ئەدەبی ئیتاڵی، لە زۆربەی دیمەنەکان و بەشەکانی تێڕوانینی ئیسلامی وەرگرتووە لە ڕووداوەکانی کۆتایی ھاتنی دونیا جا چ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە فەرموودە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژی قیامەت و نووسینەکانی ئیبن عەرەبی، کتێبی (کتاب المعراج)ـی قوشەیری کە باسی ئیسرا و میعراج دەکات، وەرگێڕدرا بۆ لاتینی لە نزیکەی ساڵی ١٢٦٤.[٧٣] ھەروەھا دانتێ ئاگادار بوو بە کارەکانی فەلسەفەی ئیسلامی بەتایبەت ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا.[٧٤][٧٥] تا ئێستاش لێکچوونی نێوان ھەردوو کتێبی (کتاب المعراج)ـی قوشەیری و کۆمیدیای یەزدانی جێگای مشت و مڕە.

فەلسەفە[دەستکاری]

لە ئەندەلوس، کارەکانی فەلسەفەی ئیسلامیی کۆن وەرگێڕدرا بۆ عیبری و لاتینی و ئیسپانی یەھودی، کە ئەویش ڕۆڵێکی ھەبوو لە گەشەکردنی فەلسەفەی ئەوروپی.

ئیبن سینا مەدرەسەیەکی فەسەفی دامەزراند، تاڕادەیەک کارگەر بوو لەسەر جیھانی ئیسلامی و مەسیحی. ئیبن سینا یەکێک بوو لە گرنگی دەرەکان بە کارەکانی ئەرەستوو، کە دەسکارییەکیشی فکرەکەی لە چەند لایەکەوە کردووە، بە تایبەت لە لۆژیک.[٧٧] گرنگی مەدرەسەکەی ئیبن سینا دەگەڕێتەوە بۆ تەفسیرەکانی ئیبن سینا بۆ چەند بابەتێک وەک سرووشتی ڕۆح و جیاوازی نێوان ھەبوون و کروک (جوھر)، ھەروا ڕەخنەگرتن و تێڕوانینەکانیشی بۆ کارەکانی ئەرەستوو، بۆیە تووشی بەرھەڵستی بوو لە سیکۆلاتییە ئەوروپیەکان. ئیبن ڕوشدیش مەدرەسەیەکی فەلسەفی ھەبوو، کە وایکرد ببێتە یەکێک لەو زانا موسڵمانانەی کە کاریگەری گەورەیان ھەبوو لەسەر ڕۆژئاوا.[٧٨] ئیبن ڕوشد جیاواز بوو لەگەڵ ئیبن سینا سەبارەت بە چەند بیروڕایەکی ئیبن سینا لەسەر کارەکانی ئەرەستوو، وە لێدوانی ئیبن ڕووشد بە باوب ماوە لە ئەوروپا لەکاتی سەدەکانی ناوەراست. ھەروەھا دانتێ ئەلیگیێرێ ھاوڕا بوو لەگەڵ پێشبینیەکی ئیبن ڕوشد بۆ عەلمانیەتی وڵات لە کتێبەکەی (De Monarchia).[٧٦] ھەروەھا ئیبن ڕوشد چەمکی "ھەبوون پێش کروک دەکەوێت"ی داناوە.[٧٩]

ھەروەھا غەزالیش کاریگەری ھەبوو لە فەیلەسووفە مەسیحییەکان و جوولەکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست.[٨٠] لێکۆڵەرەوە (مارگریت سمیت) دەڵێت "بێ گومان کارەکانی غەزالی گرنگی زۆری زانا ئەوروپیەکانی ڕاکێشاوە" وە "بەزۆری ئەو نووسەرە مەسیحییانەی کە کاریگەر بوون پێی، تۆماس ئەکویناس (١٢٢٥-١٢٧٤)، کە کارەکانی زانا موسڵمانەکانی خوێندوە، کە لە (زانگۆی ناپۆلی) خوێندویەتی کە کاریگەری ئەدەب و سەقافەتی ئیسلامی باو بوو لەو کاتەدا".[٨١]

وشەکان[دەستکاری]

بەھۆی گواستنەوەی زانست و ماددە و تەکنەلۆژیایەکانی جیھانی ئیسلامی چەند وشەیەکی بڵاو ھەن کە لە بنەڕەتدا عەرەبین،[٨٢] لەوانە:

  • (Alchemy) ← (الخیمیاء) 
  • (Chemistry) ← (الکیمیاء)
  • (Algebra) ← (الجبر)
  • (Algorithm) ← (الخوارزمیة)
  • (Amber) ← (عنبر)
  • (Artithoke) ← (ارض-شوکي)
  • (Camphor) ← (کافور)
  • (Carat) ← (قیراط)
  • (Cotton) ← (قطن)
  • (Coffe) ← (قھوة)
  • (Suger) ← (سکر)
  • (Zero) ← لە وشەی یۆنانی "zephyrus" ئەویش لە عەرەبیەوە (صفر)
  • (Admiral) ← (أمیر البحر) 

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Lebedel, p.109
  2. ^ Shaikh M. Ghazanfar.
  3. ^ دور الحضارة السريانية في تفاعل دور العرب والمسلمين الحضاري Archived ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  4. ^ فيلدينغ غاريسون, An Introduction to the History of Medicine: with Medical Chronology, Suggestions for Study and Biblographic Data, p. 86
  5. ^ Lebedel, p.111
  6. ^ Lebedel, p.112
  7. ^ C. Burnett, "Arabic-Latin Translation Program in Toledo", p. 255.
  8. ^ C. H. Haskins, Studies in the History of Mediaeval Science, pp.3-4
  9. ^ R. W. Southern, The Making of the Middle Ages, p.65
  10. ^ ی ا ب V. J. Katz, A History of Mathematics: An Introduction, p. 291.
  11. ^ For a list of Gerard of Cremona's translations see: Edward Grant (1974) A Source Book in Medieval Science, (Cambridge: Harvard Univ.
  12. ^ D. Campbell, Arabian Medicine and Its Influence on the Middle Ages, p. 6.
  13. ^ Debus، Allen G. (2002).
  14. ^ هولميارد, Alchemy, p.106
  15. ^ هولميارد, Alchemy, p.109
  16. ^ هولميارد, Alchemy, pp.134-135
  17. ^ Alkali at dictionary reference
  18. ^ ی ا Victor J. Katz, الناشر (2007)، The mathematics of Egypt, Mesopotamia, China, India, and Islam: a sourcebook، Princeton University Press، ISBN 978-0-691-11485-9 , p.4
  19. ^ David Pingree (1964), "Gregory Chioniades and Palaeologan Astronomy", Dumbarton Oaks Papers 18, p. 135–160.
  20. ^ O'Connor، John J.؛ Robertson، Edmund F.، "Abu Abd Allah Muhammad ibn Muadh Al-Jayyani"، MacTutor History of Mathematics archive 
  21. ^ Burnett، Charles (1997)، The introduction of Arabic learning into England (الطبعة null)، London: British Library، صفحة 5، ISBN 978-0-7123-4545-3 
  22. ^ Fulbert of Chartres؛ Behrends, transl. by Frederick (1976)، Frederick Behrends, الناشر، The letters and poems of Fulbert of Chartres (الطبعة Repr.
  23. ^ "Inventions et decouvertes au Moyen-Age", Samuel Sadaune, p.44
  24. ^ الأرشيف الإليكتروني للمكتبة الوطنية لعلم الطب
  25. ^ David W. Tschanz, MSPH, PhD (August 2003).
  26. ^ ی ا D. Campbell, Arabian Medicine and Its Influence on the Middle Ages, p. 3.
  27. ^ ی ا Albucasis Science museum on Albucasis
  28. ^ Gorini، Rosanna (2003)، "Al-Haytham the Man of Experience: First Steps in the Science of Vision"، Journal of the International Society for the History of Islamic Medicine (Institute of Neurosciences, Laboratory of Psychobiology and Psychopharmacology، Rome، Italy) :
  29. ^ Sabra، A. I.؛ Hogendijk، J. P. (2003)، The Enterprise of Science in Islam: New Perspectives، MIT Press، صفحات 85–118، ISBN 0-262-19482-1، OCLC 237875424 
  30. ^ H. Salih, M. Al-Amri, M. El Gomati (2005).
  31. ^ Marshall، Peter (September 1981)، "Nicole Oresme on the Nature, Reflection, and Speed of Light"، Isis (journal) 72 (3): 357–374 [367–374]، doi:10.1086/352787 
  32. ^ ی ا Richard Powers (University of Illinois], Best Idea; Eyes Wide Open Archived ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٨, لە وەیبەک مەشین., نيو يورك تايمز, April 18, 1999.
  33. ^ ی ا Falco، Charles M. (12–15 February 2007)، Ibn al-Haytham and the Origins of Modern Image Analysis، International Conference on Information Sciences, Signal Processing and its Applications 
  34. ^ Buridan
  35. ^ Ernest A. Moody (1951), "Galileo and Avempace: The Dynamics of the Leaning Tower Experiment (I)", Journal of the History of Ideas 12 (2): 163–193
  36. ^ M.-T. d'Alverny, "Translations and Translators," pp. 444–446, 451
  37. ^ Christoph Kann (1993).
  38. ^ Charles Burnett, ed.
  39. ^ M.-T. d'Alverny, "Translations and Translators," pp. 429, 455
  40. ^ ”Les Normans en Sicile”
  41. ^ Roux, p. 47
  42. ^ Mack, 3-8, and throughout
  43. ^ ی ا Mack, p.51
  44. ^ Mack, p.52, p.69
  45. ^ Freider. p.84
  46. ^ "Perhaps they marked the imagery of a universal faith, an artistic intention consistent with the Church's contemporary international program."
  47. ^ King & Sylvester, 17
  48. ^ Mack, p.77
  49. ^ (Farmer 1988, p. 137)
  50. ^ (Farmer 1988, p. 141)
  51. ^ Bell، Joseph Norment (1979)، Love theory in later Hanbalite Islam، Albany: State University of New York Press، صفحة 221، ISBN 978-0-87395-244-6 
  52. ^ "Troubadour", Grove Dictionary of Music and Musicians, edited by Stanley Sadie, Macmillan Press Ltd., London
  53. ^ ی ا Andrew M. Watson (1974), "The Arab Agricultural Revolution and Its Diffusion, 700–1100", The Journal of Economic History 34 (1), pp. 8–35.
  54. ^ David A. King (2002).
  55. ^ The Saphea Arzachelis Archived ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین., astrolabes.org
  56. ^ أحمد يوسف الحسن، Transfer Of Islamic Technology To The West, Part II: Transmission Of Islamic Engineering Archived ١٨ی شوباتی ٢٠٠٨, لە وەیبەک مەشین., History of Science and Technology in Islam
  57. ^ Thomas Nordegren.
  58. ^ Chambers's encyclopaedia: a dictionary of universal knowledge, Volume 1.
  59. ^ "Studies in Medieval Islamic Technology: From Philo to Al-Jazari - From Alexandria to Diya Bakr", دونالد هيل and David A. King, p.23, 1998, ISBN 978-0-86078-606-1
  60. ^ Middle Ages
  61. ^ Michael Decker: "Plants and Progress: Rethinking the Islamic Agricultural Revolution", Journal of World History, Vol. 20, No. 2 (2009), pp. 187-206
  62. ^ "The Sugar Cane Industry: An Historical Geography from Its Origins to 1914 (1989)", pp.34-34, JH Galloway, ISBN 0-521-02219-3
  63. ^ أحمد يوسف الحسن، Transfer Of Islamic Technology To The West, Part 1: Avenues Of Technology Transfer Archived ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٨, لە وەیبەک مەشین.
  64. ^ Adam Lucas (2006), Wind, Water, Work: Ancient and Medieval Milling Technology, p. 10 & 65, BRILL, ISBN 90-04-14649-0.
  65. ^ أحمد يوسف الحسن.
  66. ^ Adam Robert Lucas (2005), "Industrial Milling in the Ancient and Medieval Worlds: A Survey of the Evidence for an Industrial Revolution in Medieval Europe", Technology and Culture 46 (1), pp. 1–30.
  67. ^ "Gold imitation dinar of Offa".
  68. ^ Blanchard, Ian Mining, Metallurgy and Minting in the Middle Ages Franz Steiner Verlag, 2001 ISBN 978-3-515-07958-7 [١], p.196
  69. ^ British Museum, Islamic Art room
  70. ^ Cardini, Franco Europe and Islam Blackwell Publishing, 2001 ISBN 978-0-631-22637-6 [٢], p.26
  71. ^ Grierson, Philip Medieval European Coinage Cambridge University Press, 1998 ISBN 978-0-521-58231-5 [٣], p.3
  72. ^ Janet Abu-Lughod Before European Hegemony, The World System A.D. 1250–1350, Oxford University Press, ISBN 0-19-506774-6 p.15
  73. ^ I. Heullant-Donat and M.-A. Polo de Beaulieu, "Histoire d'une traduction," in Le Livre de l'échelle de Mahomet, Latin edition and French translation by Gisèle Besson and Michèle Brossard-Dandré, Collection Lettres Gothiques, Le Livre de Poche, 1991, p. 22 with note 37.
  74. ^ Paul A. (Paul Arthur) Cantor - The Uncanonical Dante: The Divine Comedy and Islamic Philosophy - Philosophy and Literature 20:1
  75. ^ The Divine Comedy/Inferno/Canto IV - Wikisource, the free online library
  76. ^ ی ا Majid Fakhry (2001).
  77. ^ "Avicenna", Lenn Evan Goodman, 2006, p. 209
  78. ^ Corbin, History of Islamic Philosophy (1993), p.174
  79. ^ Irwin، Jones (Autumn 2002)، "Averroes' Reason: A Medieval Tale of Christianity and Islam"، The Philosopher، LXXXX (2) 
  80. ^ Ormsby، Eric، "Averroes (Ibn Rushd): His Life, Works and Influence"، H-Net Review�. 
  81. ^ مرجريت سميث, Al-Ghazali: The Mystic (London 1944)
  82. ^ Lebedel, p.113

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • King, Donald and Sylvester, David eds. The Eastern Carpet in the Western World, From the 15th to the 17th century, Arts Council of Great Britain, London, 1983, ISBN 0-7287-0362-9
  • Attar، Samar (2007)، The vital roots of European enlightenment : Ibn Tufayl's influence on modern Western thought، Lanham: Lexington Books، ISBN 0-7391-1989-3 
  • Badr، Gamal Moursi (Spring 1978)، "Islamic Law: Its Relation to Other Legal Systems"، The American Journal of Comparative Law (The American Journal of Comparative Law, Vol. 26, No. 2) 26 (2 [Proceedings of an International Conference on Comparative Law, Salt Lake City, Utah, February 24–25, 1977]): 187–198، doi:10.2307/839667، JSTOR 839667 
  • Cardini, Franco. Europe and Islam. Blackwell Publishing, 2001. ISBN 978-0-631-22637-6
  • Farmer، Henry George (1988)، Historical facts for the Arabian Musical Influence، Ayer Publishing، ISBN 0-405-08496-X، OCLC 220811631 
  • Frieder, Braden K. Chivalry & the perfect prince: tournaments, art, and armor at the Spanish Habsburg court Truman State University, 2008 ISBN 1-931112-69-X, ISBN 978-1-931112-69-7
  • Grierson, Philip Medieval European Coinage Cambridge University Press, 2007 ISBN 0-521-03177-X, ISBN 978-0-521-03177-6
  • Hobson، John M. (2004)، The Eastern Origins of Western Civilisation، Cambridge: Cambridge Univ. Press، ISBN 0-521-54724-5 
  • Lebedel، Claude (2006)، Les Croisades, origines et conséquences، Editions Ouest-France، ISBN 2-7373-4136-1، OCLC 181885553 
  • Lewis، Bernard (1993)، Les Arabes dans l'histoire، Flammarion، ISBN 2-08-081362-5، OCLC 36229500 
  • Mack, Rosamond E. Bazaar to Piazza: Islamic Trade and Italian Art, 1300–1600, University of California Press, 2001 ISBN 0-520-22131-1, google books
  • Makdisi، John A. (June 1999)، "The Islamic Origins of the Common Law"، North Carolina Law Review 77 (5): 1635–1739 
  • Matthew, Donald, The Norman kingdom of Sicily Cambridge University Press, 1992 ISBN 978-0-521-26911-7
  • Roux، Jean-Paul (1985)، Les explorateurs au Moyen-Age، Hachette، ISBN 2-01-279339-8 
  • Watt، W. Montgomery (2004)، The influence of Islam on medieval Europe، Edinburgh: Edinburgh University Press، ISBN 0-7486-0517-7