ڕەعد کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەعد محەممەد کوردی

لەدایکبوون (١٩٩١-٠٤-١٦) ١٦ی نیسانی ١٩٩١ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
نەتەوەکورد
پیشەقورئانخوێن و پێشنوێژی مزگەوت
ئایینئیسلام
وێبگەhttps://raadkurdi.net/

ڕەعد محەممەد عەبدولرەحمان ساڵح ناسراو بە ڕەعد کوردی (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٩١ لە کەرکووک، عێراق[١]) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ڕەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێزی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکووک. لە ئێستادا، ناوبەناو (بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان) بانگھێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی کردووە. لە ھەمان کاتیشدا بەردەوامە لە پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و بەھەشت لە سلێمانی.[٢][٣]

ڕەعد ناوبانگی لە جیھانی ئیسلامی ھەیە،[١] ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە یوتیووب، کە بەشێک لەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان جار بینراون.

لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی چیرۆکی ژیانی ڕەعد محەممەد ئەلکوردی لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە یووتیووب بڵاوکرایەوە کە باس لە ژیانی ڕەعد دەکات چۆن بووە بە قورئانخوێن. فیلمەکە لەلایەن ڕەوا جەمال کاری دەرھێنانی بۆ کراوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ڕەعد کوردی قورئانخوێنی بەناوبانگی کورد قسە بۆ ڕووداو دەکات، ماڵپەڕی ڕووداو، لە ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ھیوا جەمال.
  2. ^ پڕۆفایلی ڕەعد کوردی، وێبگەی فەرمی ڕەعد کوردی. ڕۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ ڤیدیۆگرافی ڕەعد کوردی، پەڕەی کوردگراف لە فەیسبووک، ڕۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]