ھیوا جەمال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھیوا جەمال فارس (لەدایکبووی ١٩٧٨، سلێمانی)[١] ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکارێکی کوردە. لەوەتەی حوزەیرانی ٢٠١٣ەوە، لە کەناڵی ڕووداو کاری پێشکەشکاری دەکات.[٢][٣] لە ئێستادا لە ڕووداو پێشکەشکاریی بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆ دەکات.[٤] لە بەرنامەکەیدا ھیوا جەمال، میوانداریی کەسە پەیوەندیدارەکان بە پرسی ڕۆژ دەکات.[٤] پێش ڕووداو، ھیوا لە کەناڵی کەی ئێن ئێن کاری ڕۆژنامەوانی و پێشکەشکاریی لە بەرنامەی ڕوماڵ کردووە.[٥]

ھیوا دەرچووی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانییە لە بەشی ڕۆژنامەنووسی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ وێنە...تا ئێستا ھیوا جەمالتان بەم شێوەی جیاوازە بینیوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا روونکردنەوەیەک لە ھیوا جەمالەوە، ماڵپەڕی ڕووداو، ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ نووسراوە.
  3. ^ ھیوا جەمال ژەمە شاھانەکەی ئاشکرا کرد، ماڵپەڕی وێستگە، ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ئ ا ڕووداوی ئەمڕۆ، ماڵپەڕی ڕووداو، ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ ھیوا جەمال: ئازادی کارکردنم لە رووداو زیاترە تاوەکو کەی ئێن ئێن، ماڵپەڕی ڕووداو، لە ڕۆژی ٧ی تەممووزی ٢٠١٥ لەلایەن دەرباز یونس بڵاوکراوەتەوە.