مستەفا ڕەعد عیززاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موستەفا ڕەعد عەزاوی

لەدایکبوون١٩ی نیسانی ١٩٨٦
مەرگ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٧ (٢٠-٢١) ساڵ
ھۆکاری مەرگڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ سوپای ئەمریکا
نەتەوەعەرەب
پیشەقورئان خوێن


موستەفا ڕەعد عەزاوی نەقشبەندی (بە عەرەبی:مصطفى رعد العزاوي) لە ١٩ی نیسانی ١٩٨٦ لە (الاعظمیة) لە خێزانێکی ئاسایی لە شاری بەغدا لەدایک بووە.

ژیاننامە[دەستکاری]

کەسێکی قورئان خوێن و بانگبێژ بووە فێری قورئان بووە لە مزگەوتەکان کە کاتێ منداڵ بووە کاتێک تەمەنی گەیشتە شەش ساڵان لەگەڵ باوکی ئامادە دەبوو لەمزگەوتی (الاسراء) لە حەی الامین وە لە خولی لەبەر کردنی قورئان خوێندوویەتی کاتێک عومری گەیشتە دوانزە ساڵان بووە بچوکترین قورئان خوێن و بانگبێژ لە مزگەوتی الاسراء قوناغەکان خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە قۆناغی دواناوەندی لە قوتابخانەی (القادریة) لەساڵی ٢٠٠١ خوێندووە وە لە زانکۆیی امام اعظم خوێندوویەتی وە لەھەمان کاتیشدا تەجویدی خوێندووە وە فێری قیڕائات بووە لەسەر دەستی شێخ علی حەسن داود مۆڵەتی وەرگرتووە لە ھەردوو شێوە خوێندنەوەی (حفس عەن عیسام) و (شوعبە بن عەییاش).

خەڵاتەکان[دەستکاری]

قورئان خوێن موستەفا لە چەند مزگەوتێ قورئانی خوێندووە لە ناویان مزگەوتی امام الاعظم وە مزگەوتی (العسافي) وە دەنگێکی زۆر خۆش و مەقام زانێکی باش بووە:

  • لە تەمەنی ١٨ ساڵی ٢٦ خوێندنەوەی مجودی ھەبووە.
  • ٨ بانگی تۆمارکراوی ھەیە بە چەند مەقامێک.

لەچەند کەناڵێکی ئاسمانی قورئانەکانی لێدەدرێت وەک کەناڵی (بغداد الفضائية)، بەشداری چەندین پێشبڕکێی قورئانی کردووە لە وڵاتی عێڕاق وە یەکێک بووە لە ئەندامانی لە قورئان خوێنانی مجودینی عێڕاق.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

لە ٢٦ی ئایاری ساڵی ٢٠٠٧لە (الاعظمية) لەئاکامی ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ سوپای ئەمریکا فیشەکێک بەری دەکەوێت و شەھید دەکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]