محەممەد ئەییووب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕگە:محمد أيوب.jpg
محممەد ئەیوب

موحەممەد ئەییوب بن موحەممەد یوسف بن سولەیمان عومەر (بە عەرەبی: محمد أیوب بن محمد یوسف بن سلیمان عمر‎)، ئیمامی مزگەوتی پێغەمبەر بوو لە ماوەکانی نێوان ١٤١٠ - ١٤١٧ و ماوەکانی نێوان ١٤٣٦ - ١٤٣٧ کۆچی، وە یەکێکیشە لە قورئانخوێنە ناسراوەکان.

لە دایک بوون و ژیان[دەستکاری]

ساڵی ١٣٧٢ کۆچی/١٩٥٢ زایینی لە مەککە لە دایک بووە، گووتراویشە کە بە ڕەچەڵەک بۆڕمییە، ھەر لەوێش (مەککە) خوێندنی سەرەتایی وەرگرت، کە قوررئانی لەبەرکرد لەسەردەستی شێخ (خەلیل بن عەبدولڕەحمان) قورئانخوێنی مزگەوتی (بن لادن) سەربە کۆمەڵی لەبەرکردنی قورئان ساڵی ١٣٨٥کـ، بڕوانامەی بنەڕەتی بەدەست ھێنا لە قوتابخانەی لەبەرکردنی قورئان سەربە وەزارەتی مەعاریف (وەزارەتی فێرکردنی سعودییە) پاشان چوو بۆ مەدینە و ھەردوو قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە پەیمانگەی مەدینەی زانستی خوێند و لە ساڵی ١٣٩٢کـ تەخەروجی کرد.

خوێندنی زانکۆ و شەرعی[دەستکاری]

چووەتە زانکۆی ئیسلامی و تەخەروجی کردووە لە زانکۆی شەریعە ساڵی ١٣٩٦کـ، پاشان تایبەتمەندیی کرد لە تەفسیر و زانستەکانی قورئان، پلەی ماجستێری بەدەست ھێنا لە کۆلێژی قورئان، وە بابەتی نامەکە ئەمە بوو "سەعید بن جوبەیر و گێڕدراوەکانی لە تەفسیر لە سەرەتایی قورئان تا کۆتایی سوڕەتی تەوبە"، پلەی دکتۆراشی بەدەست ھێنا و بابەتی نامەکە ئەمە بوو "سەعید بە جوبەیر و گێڕدراوەکانی لە تەفسیر لە سەرەتای سوورەتی یونس تا کۆتایی قورئان".

سەرەڕای خوێندنی لە قوتابخانە حوکمییەکان و زانکۆ، لای چەندان شێخ و زانای مەدینە خوێندوویەتی، چەندین زانستی شەرعی لایان خوێندووە، وەکو تەفسی و فیھ لەسەر چوارە مەزھەبەکە و فەرموودە و دەستەواژەکانی و ئوسوڵ فیھ و بێجگە لەمانەش، لە شێخەکانی:

ژیانی زانستیی[دەستکاری]

پاش دەرچوونی لە قۆناغی زانکۆی یەکەم کاریکرد وەک مامۆستا لە کۆلێژی قورئان لە ١٣٩٧ - ١٣٩٨کـ، وە ئەمانەتی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پێ سپێردراوە بۆ ماوەی دە ساڵ، وە بوو بە ئەندامی لێژنەی وانە وتنەوە لە بەشی تەفسیر ھەر لەوکاتەوەی کە دکتۆرای بەدەست ھێنا. سەرەڕای کاری زانکۆیی، ئەو ئەندام بوو لە لێژنەی زانستیی لە دامەزراوەی مەلیک فەھد بۆ چاپکردنی موسحەفی پیرۆز.

پێشنوێژی و وتاردان[دەستکاری]

پێشنوێژی و وتاردان گرتۆتە دەست لە چەندین مزگەوت، لەوانە:

  • پێشنوێژی یارمەتیدەر لە مزگەوتی پێغەمبەر بۆ ھەردوو نوێژی تەڕاویح و شەونوێژ لە ساڵی ١٤١٠ تا ١٤١٧، پاشان گەڕاوە دووبارە پێشنوێژی بۆ موسڵمانان کردەوە لە نوێژی تەڕاویح لە ساڵی ١٤٣٦کـ.
  • پێشنوێژی لە مزگەوتی قوباء بۆ ھەردوو نوێژی تەڕاویح و شەونوێژ.
  • پێشنوێژ لە مزگەوتی (العنابیة) لە ساڵی ١٣٩٤ - ١٤٠٣کـ.
  • پێشنوێژ لە مزگەوتی (عبدالله الحسیني) لە ساڵی ١٤٠٣ بۆماوەی ٢٣ ساڵ.
  • پێشنوێژ لە مزگەوتی (حسن الشاعر) لە ١٤٢٧ تا مردنی.

چاڵاکی[دەستکاری]

  • یانەیەک (ندوة) بۆ گەنجان لە شاری کامیۆس لە بەڕازیل لەگەڵ شاندێکی زانکۆی ئیسلامی.
  • چەند خولێک بۆ فێرکردنی زمانی عەرەبی لە چەند دەوڵەتێکی ئیسلامی: پاکستان، تورکیا، سینیگال، مالیزیا.
  • پێشنوێژی نوێژی تەڕاویح لە مزگەوتی ناوەندیی بێرمینگام لەبەڕیتانیا بە داواکردنی زانکۆی ئیسلامی.
  • جارێکی تر گەڕاوە بۆ پێشنوێژی لە مزگەوتی پێغەمبەر بە داواکردنی مەلیک سولەیمان لە ڕەمەزانی ساڵی ١٤٣٦کـ.

شێخ و قورئان[دەستکاری]

شێخ موحەممەد ئەییوب بە یەکێک لە قورئانخوێنە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە شانشینی عەرەبی سعودی و جیھانی ئیسلامی، تۆماری قورئانی ھەبە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، لە مەجمەعی مەلیک فەھد تۆمار دەکرا و پەخش دەکرا لە ڕادیۆی قورئانی پیرۆز، ھەروەھا چەند خوێندنەوەیەکی نوێژی تەڕاویح و شەونوێژی لە مزگەوتی پێغەمبەر تۆمار کراوە ئەمیش ھەر لە ڕادیۆ پەخش دەکرا. شێخ موحەممەد ئەییوب مۆڵەتی ڕیوایەتی حەفسی ھەبوو.

کورتەیەک دەربارەی[دەستکاری]

حفظ محمد أيوب القرآن عندما كان عمره 12 سنة، ودرس القرآن على الشيخ زكي داغستاني في المدرسة الابتدائية عندما كان في مكة المكرمة وكذلك على الشيخ خليل قارئ وكلا الشيخين تميزا بالقراءة الحجازية إلا أنه أخذ عن الأخير التلاوات تلقيناً فكان يرافق الشيخ أينما رحل فقد ذهب الشيخ خليل إلى الطائف ورحل معه الشيخ محمد أيوب إلى هناك. وكان والد الشيخ محمد أيوب قد أوصى الشيخ خليل قارئ أن يهتم به كثيراً آملا أن يكون لهُ شأن عظيم فكان كما أراد، ومن جانبه فقد اكتشف خليل قارئ بفراسته أن للشيخ محمد أيوب مستقبلاً عظيماً في تلاوة القرآن الكريم وحفظه ويروي ابن الشيخ خليل قارئ الشيخ محمد خليل إمام مسجد قباء أن والدهً كان حريصاً على طلابه ولا يفرض عليهم الحفظ كاملا بل كل على حسب إمكانياته وقدراته بل الأهم عنده تثبيت الحفظ. ويكفي محمد أيوب فخرا ًأنه صلى بالناس في أول مسجد أسس على التقوى ويكفيهِ اعتزازاً انه أم المصلين في المسجد النبوي، ولقد وزعت المآذن العشر صوته الجميل في أنحاء المدينة المنورة واشرأبت القبة الخضراء لمعانقته وهو يتردد في جنبات مدينة الرسول محمد، فكيف لا يكون ذلك فهو من الرعيل الأول من صلى التراويح لوحده طوال شهر رمضان دون أن يشاركه أحد في ذلك حيث كان ذلك محراب النبي محمد، وهو ما يدل على ثبات حفظه وروعة أدائه فما زالت تذكره ليالي شهر رمضان بروحانيتها العطرة واشتهر باسم شيخ القراء.

چی وت کاتێک کرا بە ئیمام لە مزگەوتی پێغەمبەر[دەستکاری]

شێخ موحەممەد ئەییوب دەگێڕێتەوە کە چی وت ئەو کاتەی کرا بە ئیمامی مزگەوتی پێغەمبەر:

"کاتێک ئیمام بووم لە مزگەوتی قوباء، شێخ (عەبدولعەزیز بن ساڵح) سەبارەت بە من بیستبووی کەوا شێخێک ھەیە بە موحەممەد ئەییوب ناسراوە بە خو|ێندنەوەیەکی جوان و دەنگێکی خۆش جیا دەکرێتەوە، جا داوای لە کوڕەکەی کرد کە لە کۆڕەکەی ئامادە بم، جا کاتێ گەیشتم پێی شێخ ئیبن سالح داوای لێ کردم کە چەند ئایەتێک بخوێنمەوە، کاتێک گوێی لە خوێندنەوەکەم بوو خۆی و ئامادەبووان سەرسام بوون، ئنجا شێخ ئیبن ساڵح بە منی وت: ئایا دەتوانی نوێژی تەڕاویح بۆ خەڵکی بکەیت لە مزگەوتی پێغەمبەر؟ ئەمەش لە کۆتاییەکانی مانگی شەعبان بوو، منیش ڕازی بووم بەمە، جا بڕیاری حکومی دەرچوو بە تەعین کردنم وەک ئیمام لە مزگەوتی پێغەمبەر. ئەوکات ١٤١٠کـ بوو، وە نوێژی تەڕاویحم بە تەنھا بە تەواوی ئەنجام دا تەنھا سێ ڕۆژ نەبێت لە مانگی ڕەمەزان. وە شێخەکەم شێخ خەلیل قاری لەم ساڵدا چوو بوو بۆ دەرەوەی شار، گوێی لە خوێندنەوەی من دەگرت لە ڕێگەی ڕادیۆ، وە ڕۆژانە پەیوەندی پێوە دەکردم و دوعای بۆ دەکردم.

ئەمەشی زیاد کرد: "ترسێکی توند پێمدا دێت ھەرجارێک لە میحڕابی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لەسەربێت ڕادەوەستم، وە دەترسام کە بەپێی داواکراو نەیکەم، وە داوام لە خودا کرد کە جێگیرم بکات و وام لێ بکات کە بەرپرسیارەتی سەرشانم بەجێ بگەیەنم".

خێزان و کوڕەکانی[دەستکاری]

شێخ موحەممەد ئەییوب خانەوادەیەکی ١٣ کەسی ھەیە، دوو خێزانیشی ھەیە، ٥ کوڕیشی ھەن کە ھەموو قورئانیان لەبەرە، وە دوو کچ کە بە ھەمان شێوە ئەمانیش قورئانییان لەبەرە، ئەمەشە کە خانەوادەی شێخ لە خانەوادەکانی تر جیا دەکاتەوە، چونکە شێخ تێکۆشان و کاتی بۆ فێرکردنی خانەوادەکەی تەرخان کرد، مامۆستای تایبەتیشی بۆ کوڕەکانی دانابوو لە ماڵی خۆیان. کوڕەکانیشی ئەمانەن:

  • خالد: کوڕی گەورەیەتی، مامۆستای قورئانە لە قوتابخانەکانی لەبەرکردنی قورئان لە مەدینە.
  • ئەلزوبەیر (الزبیر): مامۆستا لە زانکۆی ئیسلامی لە بەشی زمانی عەرەبی.
  • سەعد: ئەندازییاری کارەبایی لە بەڕێوبەرایەتی ڕێگاکان لە ناوچەی مەدینەب منەوەرە.
  • موسعەب: پزیشکیی دەخوێنێ، خوێندکارە لە کۆلێژێکی پزیشکیی.
  • یوسف: خوێندکار لە قۆناغی ئامادەیی، وە بەشداریش دەکات لە بەرنامەی (بالقرآن نحیا) کە پەخش دەکرێت لە (القناة الریاضیة السعودیة).

بەدەستھێنانی ئیجازەی ڕیوایەتی حەفس[دەستکاری]

شێخ موحەممەد ئەییوب مۆڵەتی ڕیوایەتی حەفسی بەدەست ھێنا لەسەر دەستی شێخان، ئەوانیش شێخ (حەسەن بن ئیبڕاھیم ئەلشاعر) و  (ئەحمەد عەبدولعەزیز ئەلزەییات) و (خەلیل بن عتەبدولڕەحمان)، وە یەکێک لە شێخەکانی شێخ زەکی داغستانی بوو.

دیارترین تۆمارەکانی[دەستکاری]

  • تۆماری موسحەفی پیرۆزی قورئان بە تەواوی لە دامەزراوەی مەلیک فەھد بۆ چاپکردنی موسحەفی پیرۆز، مەلیک فەھد بن عەبدولعەزیز بڕیارێکی پاشایی دەرکرد کە تیایدا داوای تۆمارێکی تەواوی موسحەف لە دامەزراوەی فەھد لە مدینە کراوە لە شێخ موحەممەد ئەییوب، ئەویش ھەستا بە تۆمارکردنی موسحەفی مەدەنی بە خوێندنەوەیەکی حیجازی مەککی تەواوی موسحەف.
  • تۆمارێکی دەنگیی خوێندنەکانی نوێژی تەڕاویح و شەونوێژ لە مزگەوتی پێغەمبەر.

مردنی[دەستکاری]

شێخ موحەممەد ئەییوب پێش نوێژی  بەیانی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەجەبی ١٤٣٧ـی کۆچی بەرامبەر بە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ـی زایینی، لە تەمەنی نزیکەی ٦٤ ساڵ، لە مزگەوتی پێغەمبەر نوێژی لەسەر کرا دوای نوێژی نیوەڕۆ و لە گۆڕستانی بەقیع نێژرا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]