ئەحمەد عەلی عەجمی
ڕواڵەت
ئەحمەد عەلی عەجمی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٢ی شوباتی ١٩٦٨ |
| نەتەوە | سعودی |
| ناوەکانی تر | باوکی عەبدوڵڵا (أبو عبدالله) |
| پەروەردە | دکتۆرا لەتەفسیر |
| پیشە | قورئانخوێن و پێش نوێژی مزگەوت |
| ئایین | ئیسلام |
| مناڵ(ەکان) | عەبدوڵڵا، عومەر، فاتیمە، مریەم، مەوزی (موضي)، عەبدولڕەحمان |
| وێبگە | http://www.alajmy.com |
ئەحمەد عەلی عەجمی (لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٩٦٨ لە خوبەر، سعودیە) قورئانخوێنێکی سعودییە.
ژیاننامە
[دەستکاری]ئەحمەد عەلی عەجمی چووەتە نێو ژیانی ھاوسەرییەوە و خاوەنی شەش منداڵە، بەناوەکانی عەبدوڵڵا، عومەر، فاتیمە، مریەم، مەوزی (موضي)، عەبدولڕەحمان.
ئاستی زانستی
[دەستکاری]- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەشەریعەت لە زانکۆی ئیمام موحەممەدی کوڕی سعودی ئیسلامی لە ئەحسای ناوچەی ڕۆژھەڵات بەدەستھێناوە.
- بڕوانامەی ماجستێری لە زانکۆی لاھوری پاکستان بەدەستھێناوە.
- بڕوانامەی دکتۆرای بە پلەی نایاب لە تەفسیری قورئان بەدەستھێناوە.
خوێندنەوەی قورئان
[دەستکاری]عەجمی قورئان دەخوێنێت لەسەر گێڕانەوەی حەفس لە عاسم و مەقامی کورد، یەکێکە لە قورئانخوێنەکانی جیھانی ئیسلامی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای عەرەبی