وەلید ئیبراھیم
وەلید ئیبراهیم فەلووجی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٤١ ڕومادی |
| مەرگ | ٢ی شوباتی ٢٠١٩ (٧٨ ساڵ) |
| ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی گورچیلە |
| شوێنی گۆڕ | ڕومادی |
| نەتەوە | عەرەب |
| ناوەکانی تر | وەلید دلێمی |
| پیشە | قورئانخوێن، پێشنوێژ، سروودبێژ |
| ئایین | ئیسلام |
وەلید کوڕی ئیبراھیم فەلووجی (بە عەرەبی: وليد إبراهيم الفلوجي ساڵی ١٩٤١ – ٢ی شوباتی ٢٠١٩) ناسراو بە شێخ وەلید دلێمی، خوێنەری قورئانە.
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]لە تەمەنی چوار ساڵییەوە بینایی لەدەستداوە، پاشان لەتەمەنی پازدە ساڵییەوە دەستی بە خوێندن و زانستی تەجویدی قورئان کردووە.
گەڕان بەدوای زانستدا لەدەرەوەی وڵات
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٦٧ زاینی سەردانی وڵاتی کووەیتی کردووە و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە مزگەوتی ئەلوەزان بانگدەر بووە. دواتر وتاربێژ لە مزگەوتی ئەلمەتیڕ، دواتر لە پەیمانگای ئیمام وتاربێژان لە وڵاتی کووەیت و ١٣ ساڵ لەوێ مامۆستا بووە. ھەروەھا چووەتە میسر و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ناوەندی ئەزھەر وانەی تەفسیر و قورئانی وتووەتەوە، و ھەروەھا لە ئەنجامی گەڕانیدا لە وڵاتی میسڕ ھەریەک لە لای عەبدولباست عەبدوسسەمەد و محەممەد سدیق مەنشاوی قورئانی خوێندووە.
مەرگ
[دەستکاری]لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠١٩ بەھۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «وليد الفلوجي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.