بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژاوای ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگاکانی ھەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئێران

ڕۆژاوای ئێران لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، کوردستان، ھەمەدان، لوڕستان و لە ھەندێک کات لە ورمێ و خووزستان پێکدێت.

شارەکانی کرماشان، سنە، خورەماوە، ئیلام، ورمێ، ئەھواز، بۆکان، سەقز، ورووگڕ، مەریوان، بانە، نەھاوەند، دووروود، مەلایێر، ماکۆ، پیرانشار، پاوە، خۆی، قوروە، بیجاڕ، میاندواو، سەڵماس، مەھاباد، ماکۆ، دەڕەشار، سەردەشت و شنۆ لە شارە گرنگەکانی ئەم ناوچەیەن. لە مێژوودا، بەشێکی زۆر و ڕۆژاوای جەبال (عێراقی عەجەم) بووە. لە ساڵی ١٣١٦ی ھەتاوی بەشەکانی ئەم ناوچەیە لێکتر جیابوونەوە و پارێزگاکانی جیاوازیان دامەزراند.[١][٢]

ئەم ناوچەیە گەرچی ھەمان ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەڵام بە ڕۆژھەڵات پێناسەیەکی تر بوونی ھەیە.

گەورەترین شارەکان

[دەستکاری]
ڕێزبەندی ناوی شار پارێزگا ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[٣] جێگەی لە پارێزگادا
١ ئەھواز خووزستان ١٬١٨٤،٧٨٨ ١
٢ کرماشان کرماشان ٩٤٦٬٦٥١ ١
٣ ورمێ ورمێ ٧٣٦٬٢٢٤ ١
٤ ھەمەدان ھەمەدان ٥٥٤٬٤٠٦ ١
٥ سنە کوردستان ٤١٢،٧٦٧ ١
٦ خورەماوە لوڕستان ٣٧٤٬٤١٦ ١
۷ ورووگڕ لوڕستان ٢٣٤،٩٩٧ ۲
٨ خۆی ورمێ ١٩٨٬٨٤٥ ٢
٩ ئیلام ئیلام ١٩٤،٠٣٠ ١
١٠ بۆکان ورمێ ١٩٣،٥٠١ ٣
١١ مەلایێر ھەمەدان ١٧٠،٢٣٧ ٢
١٢ مەھاباد ورمێ ١٦٨،٣٩٣ ٤
١٣ سەقز کوردستان ١٦٥،٢٥٨ ٢
١٤ بانه کوردستان ۳٨٦،۱٥٨ ۳
۱٥ مەریوان کوردستان ١٣٦٬٦٥٤ ٤
١٦ میاندواو ورمێ ١٣٤٬٤٢٥ ٥
١۷ دووروود لوڕستان ١٢١٬٦٣٨ ٣

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]