بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باشووری ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگاکانی ھەڵکەوتوو لە باشووری ئێران

باشووری ئێران ناوچەیەکە لە باشووری زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و باکووری کەنداوی فارس ھەڵکەوتووە، ئەم ناوچەیە لە پارێزگاکانی فارس، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، ھورمزگان و بووشێھر پێکھاتووە. لە ھەندێک لە سەرچاوەکاندا پارێزگاکانی خووزستان و کرمانیش وەکوو بەشێک لەم ناوچەیە دەناسرێن. بەشێکی گەورەی باشووری ئێران کەشوھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە.

شارەکانی شیراز، بەندەر عەباس، بووشێھر، مەرودەشت، جەھروم و یاسووج لە شارە پڕ لە دانیشتووانەکانی ئەم ناوچەیەن.[١]

باشووری ئێران ناوچەی ژیانی نەتەوەکانی جۆراوجۆر وەکوو فارسەکان، لوڕەکان، باسرییەکان، قەشقایییەکان، سیستانییەکان، ئەچۆمییەکان، بەلۆچەکان، عەرەبەکان و ئێرانە ئەفریقایییەکانە. باشووری ئێران ناوچەی خەڵکی فارسە و زیاتری دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە فارسەکان پێکدێن.

دیمۆگرافیا

[دەستکاری]

باشووری ئێران لە ڕووی نەتەوەیییەوە زۆر جۆراوجۆرە، کە فارسەکان (لەوانەش کۆھمەرە، باسێری، ئاچۆمی، ھتد)، عەرەبەکان و ئێرانییەکانی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی لەخۆ دەگرێت. جگە لەوەش، کەمایەتییە نەتەوەیییەکانی تری ئێران بە ھۆکاری جۆراوجۆر کۆچیان بۆ ئەم ناوچەیە کردووە؛ لەوانە ئازەربایجانییەکان، مازەندەرانییەکان، گیلەکییەکان، تەقڵیشەکان، تاتەکان، کوردەکان، و لوڕەکان، کە لە ناوچەکانی تری ئێرانەوە کۆچیان کردووە.

گەورەترین شارەکان

[دەستکاری]
ڕێزبەندیناوی شارپارێزگاژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[٢]جێگەی لە پارێزگادا
١ شیرازفارس١٬٥٦٥٬٥٧٢١
٢ بەندەر عەباسھورمزگان٥٢٦٬٦٤٨١
٣ بووشێھربووشێھر٢٢٣٬٥٠٤١
٤ مەرودەشتفارس١٤٨٬٨٥٨٢
٥ جەھرومفارس١٤١٬٦٣٤٣
٦ یاسووجکۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد١٣٤٬٥٣٢١
٧ فەسافارس١١٠٬٨٢٥٤
٨ بۆرازجانبووشێھر١١٠٬٥٦٧٢
٩ دووگۆنبەدانکۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد٩٦٬٧٢٨٢
١٠ کازێروونفارس٩٦٬٦٨٣٥

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]