دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام
Saudi and Jordanian soldiers fighting their way into the Ka'aba underground beneath the Grand Mosque of Mecca, 1979
سەربازانی سعودی و ئوردنی ھەوڵی چوونەژوورەوە دەدەن بۆ نێو مزگەوتنی حەڕام
ڕێکەوت٢٠ی تشرینی دووەم – ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩
شوێن
ئەنجام

سەرکەوتنی ھێزەکانی سعودیە دووبارە گرتنەوەی مزگەوتی حەڕام

  • کوشتنی قەحتانی و پەیڕەوانی
شەڕکەرەکان

عەرەبستانی سعوودی

پاکستان

فەڕەنسا

  • ھێزە تایبەتەکانی فەڕەنسا
ئوردن
ئیخوان[٢]
فەرماندە و سەرکردەکان
}
  • موحەمەد قەحتانی 
  • موحەمەد فەیسەڵ  خۆبەدەستەوەدان
  • موحەمەد ئلیاس خۆبەدەستەوەدان}}
ھێز
  • پاکستان
    ٥٠ کۆماندۆی پاکستانی
  • عەرەبستانی سعوودی
    ١٠٬٠٠٠ ئەندامی پاسەوانی نێونەتەوەیی سعودی
  • فەڕەنسا بەلای کەمەوە ٣ کۆماندۆی فەڕەنسی[٣]
٣٠٠–٦٠٠ چەکداری یاخیووەکان[٤]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ١٢٧ کوژراو[٥]
  • ٤٥١ بریندار
  • ١١٧ کوژراو[٦]
  • ژمارەیەکی نەزانراوی برینداران
  • ٦٨ بە سزای سەر پەڕاندن کوژران

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام ڕووداوێک بوو لەنێوان تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ١٩٧٩ ڕوویدا کاتێک ھەندێک چەکدار کەوا داوای لابردنی خێزانی شاھانەی سعودیایان دەکرد دەستیان گرت بەسەر مزگەوتی حەرام لە شاری مەککە لە وڵاتی سعودیە. یاخیبووان دەنگۆی ئەوەیان بڵاودەکردەوە کە گوایە موحەمەدی مەھدی دەرکەوتووە لەسەر شێوەی سەرکردەکەیان بەناوی - موحەمەدی قەحتانی - و داوایان لە مسوڵمانان دەکرد کە پەیڕەوی فەرمانەکانی بکەن. بۆ ماوەی دوو ھەفتە، ھێزە تایبەتەکانی سعودیە، بە پاڵپشتی ھێزەکانی پاکستان،ئوردن و فەڕەنسا،[٧] شەڕیان کرد بە دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مزگەوتەکە.[٨]

دەستبەسەرداگرتنی پیرۆزترین ناوچە لە ئیسلامدا، و بارمەتە گیراوەکان و مردنە دەیان سەرباز و بارمەتە لە ڕووداوەکە بووە ھۆی شۆکبوونی جیھانی ئیسلامی.

ئابڵووقەی سەر یاخیبووان بەکۆتا ھات کاتێک مزگەوتەکە کۆنتڕۆلکرایەوە.[٩] قەحتانی لەکاتی شەڕەکەدا کوژرا، بەڵام جوھەیمانی دەستە ڕاستی و ٦٧ یاخیبووی تر کەوا ڕزگاریان بوو دەستگیرکران و سەریان بڕدرا.[١٠][١٠][١١]

دوابەدوای ھێرشەکە، پاشای ئەوکات سعودیە پاشا خالید، ھەڵسا بە توندکردنی یاساکانی شەریعە و دەسەڵاتی زیاتری بە زانایانی ئیسلامی دا بۆ ماوەی دە ساڵی ڕابردوو، لەو نێوەندەشدا پۆلیسی ئاینی زیاتر تۆخ بوویەوە لەنێو وڵاتەکەدا بۆ چەسپاندنی بیروباوەڕەکانی ئیسلام.[١٢]

باکگراوەند[دەستکاری]

ھێرشەکە لەلایەن جوھەیمان عوتەیبیەوە سەرپەرشتی دەکرا، کەوا ئەندامێکی کاریگەری ھۆزێکی کاریگەری نەجد بوو. جوھەیمان دەیگوت کەوا زاواکەی موحەمەد عەبدوڵا ئەل-قەحتانی موحەمەدی مەھدیە، کەوا چەند ساڵێک بەر لە ڕۆژی دواییدا دەگات. پەیڕەوانیشی دەیانگوت کەوا ناوی باوکی قەحتانی ھەمان ناوە لەگەڵ ناوی پێغەمبەر موحەمەد و دەیانگوت کەوا سیفەتەکانیان لێک نزیکن بۆ ئەوەی بڕواکەیان بەھێز بکەن. ڕۆژی ھێرشەکەش کە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ بوو، ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچی بەپێی ڕۆژمێری کۆچی. ئەمەش ئاماژەیەکی تر بوو بۆ ھاتنی کەسی موجەدید، کەوا کەسێکە ھاوشێوەی سەعیدی نەوڕەسی لە سەرەتای ھەموو سەدەیەک دەردەکەوێت بۆ بوژاندنەوەی ئیسلام، بەلای ئەوانەوە قەحتانی ئەو کەسە بوو.[١٣]

عوتەیبی یەکێک بوو لە ئەندامی ھۆزە ناودارەکانی ناوچەی نەجد. باپیری لەگەڵ ئیبن سعوددا ھاوکار و دۆستی یەکدی بوونە. ئەو بانگخواز بوو، قوتابی شێخ عەبدولعەزیز بن بازیش بوو، کە دواتر بووە موفتی گشتی سعودیەش. بەدەر لەمانەش بۆ ماوەیەک ئەندام بووە لە پاسەوانی نێونەتەوەیی سعودیەدا.

ئامانجەکان[دەستکاری]

عوتەیبی دژی بن بازی مامۆستای وەستابوویەوە و داوای گەڕانەوەی ڕێبازە بنچینەییەکانی ئیسلامی دەکرد، لەپاڵ ئەمانەشدا: نەھێشتنی تەلەڤزیۆن، دوورکەوتنەوە لەوڵاتانی ڕۆژاوا و کردنەدەرەوەی نامسوڵمانان لەوڵاتەکەدا.[١٤] ئەو دەیگوت کە خێزانی شاھانەی سعودی گەندەڵ بوون و کلتووری سعودیەیان تێکدابوو و وڵاتەکەیان بەرەو بەرۆژئاوابوون دەبرد.

عوتەیبی و قەحتانی ئەوکاتە یەکتریان ناسیبوو کەوا لە بەیەکەوە لە زیندان بوون بەھۆی ڕەخنەکانیان، لەوکاتەشدا عوتەیبی بە قەحتانی ڕاگەیاندبوو کەوا ئەو وەحی ئەوەی بۆ ھاتووە کە قەحتانی مەھدیە. ئامانجیان ئەوەبوو کە ئامادەکاری بکەن بۆ ڕۆژی دوایی. دەبێت ئەوەش بگوترێ کەوا یاخیبووەکان بە گشتی سێ سیفەتیان تیادا بەدی دەکرێ: کەسانی توندڕەو بوون، دژی حوکمی پشتاو-پشت بوون و دژی زانایانی وەھابیش بوو.[١٥]

پەیوەندیەکان لەگەڵ زانایان[دەستکاری]

زۆربەی پەیڕەوانی قەحتانی ئەو قوتابیانە بوو کەوا لە زانکۆی ئیسلامی مەدینەدا دەیانخوێند. عوتەیبی لەگەڵ گروپێکی سەلەفیدا بووە کەوا ئەوکاتە شێخ عەبدولعەزیز بن باز سەرکردایەتی دەکرد لەوکاتەدا و تایبەت بە دەکردن و توێژینەوە لەبارەی فەتوا.[١٦] پەیڕەوان پەیامەکانی خۆیان لە مزگەوتە جیا جیاکانی سعودیەدا بڵاودەکردەوە بەبێ ئەوەی دەستگیر بکرێن.[١٧] حکومەتیش دوودڵ بوو لە نزیکەوتنەوەیان لەو توندڕەوانە. کاتێ عوتەیبی و قەحتانی و کۆمەڵێک ئەندامانی ئیخوان لە زینداندا دەکرێن لە ساڵی ١٩٧٨، شێخ بن باز داوای دووبارە وانەپێدانەوەیانی کرد، بەڵام دواتر ئازادکران بەبیانووی ئەوەی کە ئەوان پەیڕەوی بیروباوەڕی ئیخوان دەکەن، وەک باپیرەی عوتەیبی کەوا لەگەڵ پاشای سعودی ببوو، و بە ھەڕەشەیەکی ئەوتۆ دانانران.[١٨]

تەنانەت دوای دەستبەسەرداگرتنی مزگەوتی حەڕامیش، زۆر زانای ئیسلامی دوودڵ بوون لە دەرکردنی فەتوا لەدژیان. کاتێ حکومەت داوای فەتوایەکی کرد بۆ چوونەژوورەوەی سوپا بۆ نێو مزگەوتی حەڕام، شێوازی وەڵامی بن باز و زانایان "دوودڵیەکی نەرێنی" پێوە دیاربوو. زانایان عوتەیبی و پەیڕەوانیان بە کافر ناودەبرد، سەرەڕای پێشیلکاریەکان لەنێو مزگەوتەکەدا، بەڵام بە "گروپە چەکدارەکە" ناودەبرد. زانایان سووربوون لەسەرئەوەی کە بەر لە ھێرشەکە، پێویستە ھەلی ئەوە بە یاخیبووان بدرێ کە خۆیان بدەن بەدەستەوە.[١٩]

ئامادەکاریەکان[دەستکاری]

بەھۆی ئەوەی کە یاخیبووان لەلایەن کۆمەڵێک کەسانی دەوڵەمەندەوە ھاوکاری کرابوون، زۆرباش ڕاھێنرابوون و چەکی باشیان لەلا بووە. ھەندێک ئەندامیان وەک عوتەیبی، ئەندامی پاسەوانی نێونەتەوەیی بوون.[٢٠] ھەندێک لە پاسەوانانی نێونەتەوەیی بەھۆی دۆستایەتیان لەگەڵ یاخیبووان، دزەیان بە ھەندێک ماسک و تەقەمەنیش کردبوو بۆیان.[٢١] چەکی ئۆتۆماتیکی دزەی پێکرابوو و لە ژێرزەمینەکانی مزگەوتەکە دانرابوون.[٢٢]

دەستبەسەرداگرتن[دەستکاری]

لە بەیانیەکی زووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩دا، پێشنوێژی مزگەوتی حەڕام، شێخ موحەمەد سوبەیل، ئامادەکاری دەکرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ بۆ ٥٠ ھەزار نوێژکەر کەوا لەوێدا ئامادەبوون بۆ نوێژەکە. نزیکەی کاتژمێر ٥ی بەیانی، یاخیبووان ھێرش دەکەن و دەرگاکان دادەخەن و دوو پۆلیس دەکوژن کەوا تەنھا کوتەکێکی داریان پێبوو.[٢٣] ژمارەی یاخیبووەکان بەلایەنی کەمەوە ٥٠٠ کەس بووە و چەندین ژن و منداڵیشی لەپاڵ بووە کەوا پەیوەندیان بە جوڵەکەی عوتەیبیەوە کردبوو.[٢٢]

لەوکاتەدا مزگەوتەکە کاری نوێکردنەوەشی بۆ کرابوو. ئەندامێکی کۆمپانیای نوێکردنەوەکە توانیبووی بەرلەوەی یاخیبووان ھێلەکانی تەلەفۆن ببڕن، ھەواڵ بۆ ھێزەکان بنێرێت.

یاخیبووان زۆربەی بارمەتەکانیان ئازادکردوو و بەشێکیان لە مزگەوتەکە ھێشتەوە. ھەستان بە دانانی یەکەی بەرگریکردن لەسەر مزگەوتەکە و نیشانە شکێنەکانیان لە منارەی مزگەوتەکە جێگیر کردبوو. کەس لەدەرەوەی مزگەوتەکە ژمارەی بارمەتەکانی نەدەزانی، و نەشیان دەزانی چەند سەرباز لەژوورەوەن و چۆن خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەم کارە.

لەکاتی ڕووداوەکەدا، شازادە فەھد لە تونس بوو بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی. فەرماندەی پاسەوانی نێونەتەوەییش، شازادە عەبدوڵا لە وڵاتی مەغریب بوو بۆ کۆبوونەوەیەکی تر. ھەربۆیەش پاشا خالید ئەرکی ڕاپەراندنی ئۆپەراسیۆنەکەی گرتە دەست لەپاڵ ئەویشدا شازادە سوڵتان وەزیری بەرگری ئەوکات، شازادە نایف، وەزیری ناوخۆی ئەوکات بەشداربوون.

ئابڵووقە و کۆنتڕۆلکردنەوە[دەستکاری]

دووکەڵ لە مزگەوتی گەورەدا بەزر دەبێتەوە دوای چەند ساتێک لەهێرشەکە، ١٩٧٩.

ھەر زوو دوای دەستەبەسەرداگرتنی یاخیبووان، نزیکەی ١٠٠ ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ھەوڵی گرتنەوەی مزگەوتەکەیان دا بەڵام بە توندی بەرپەرچ درانەوە. ئەوانەی ڕزگاریان بوو خێرا یارمەتیان لە سوپای سعودی و پاسەوانی نێونەتەوەییەوە بۆ ھات. بەھۆی داوکاری خێزانی شاھانە، ھێزە تایبەتیەکانی فەڕەنسا و پاکستان بەخێرایی گەشتن بۆ یارمەتیدانی دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مزگەوتەکە.[٢٤][٢٥][٢٦]

لەگەڵ ھاتنی ئێوارە، تەواوی شاری مەککە چۆڵکرا. شازادە سوڵتان تورکی کوڕی فەیسەڵی سعودی، سەرۆکی دەزگای پاراستنی ڕاسپارد بۆ سەرپەرشتی کردنی جووڵە سەربازیەکان کە دوور لە سەد مەتر لە مزگەوتەکە دانرابوون. بەڵام یەکەم فەرمان ئەوەبوو کە فەتوا وەرگیرێت لە زانایان بە سەرکردایەتی عەبدولعەزیز بن باز. ئاینی ئیسلام گشت جۆرە توندتوتیژیەک لەنێو مزگەوتی حەڕام قەدەغە کردووە. ئیبن باز لە دۆخێکی دوودڵیدا بوو، بەوپێیەی پێشتر عوتەیبی قوتابی بوو لە شاری مەدینە. لەکۆتاییدا، زانایان فەتوایەکیان دەرکرد کە ڕێگەی بە ھێزە تایبەتەکان دا بچنە نێو مزگەوتەکە و بەھێزی کوشندە مزگەوتەکە بگرنەوە دەست.[٢٧]

دوای گەشتنی فەتواکە، ھێزەکانی سعودیە بەرەو سێ دەرگا سەرەکیە بەڕێکەوتن. دووبارە ھێرشەکان شکستیان ھێنا بەھۆی بەرپەرچەکانی یاخیبووان و توندی بەرگریەکانیان. نیشانەشکێنەکان بەردەوامبوون لەکوشتنی ئەو سەربازانەی نزیک دەرگاکە دەکەوتنەوە. یاخیبووان لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکەوە داوای دوورکەوتنەوەی تەواوی ھێزەکانیان دەکرد لە سعودیە.[٢٨] ئۆپۆزیسیۆنی سعودیە بەناوی بەرەی کرداری سۆشیالیستی سعودی ڕەتیان کردەوە کە دەستیان ھەبێت لەو کارە، بەڵام داوایانکرد کە یاخیبووان داواکاریەکان ڕوون بکەنەوە.[٢٩]

حکومەتی سعودی بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کەوا بە زەبری ھێز مزگەوتی حەڕام ناگرێتەوە، بەڵام ئابڵوقەی مزگەوتەکە دەدات تاکو یاخیبووان لە برساندا بمرن. سەرەڕای ئەم بڕیارەش، چەندین ھێرشی تر ئەنجامدرا، بەڵام سەرکەوتوو بوو.[٣٠] ھێرشێکیشیان لەڕێگەی تونێلەکانەوە ئەنجامدا.

بەگوتەی لۆرێنس ڕایت لەکتێبەکەی بەناوی "تاوەری تارمایی: ڕێگای ئەل قاعیدە بەرەو ١١ی سێپتێمبەر":

جوهەیمان عوتەیبی
یاخیبووە ڕزگاربووەکان لەژێر دەستی هێزەکانی سعودیە
یاخیبووە ڕزگاربووەکان لەژێر دەستی هێزەکانی سعودیە

تیمێکی فەڕەنسی سەر دەزگای پاراستنی فەڕەنسی (GIGN) کەوا لە سێ سەربازی لێھاتوو (کۆماندۆ) پێکھاتبوون گەیشتنە مەککە. بەھۆی قەدەغەیی چوونەژوورەوەی نامسوڵمانان بۆ نێو شارە پیرۆزەکە، سەربازەکان بۆ ماوەیەکی کورت بوونە مسوڵمان لە بۆنەیەکی ڕەسمیدا تاکو بتوانن کارەکانیان بکەن. دواتر سەربازە لێھاتووەکان گازی فرمێسکڕێژیان خستە نێو تونێلەکان، بەڵام بەھۆی نزیکی و تەسکی ژوورەکان کاریگەری گازەکان کەمبوو. دوای ئەمە و لەگەڵ زۆربوونی کوژراوان، ھێزەکانی سعودیە ھەڵسان بە ھەڵکۆلین و کونێکیان گەیاندە ژێرزەمینەکە و دەستیان کرد بە ھەڵدانی نارنجۆک. لەم نێوەندەدا، چەندین بارمەتەی مەدەنی بەو نارنجۆکانە مردن، و ئەو یاخیبووانەی ڕایاندەکردە جێگا کراوەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن نیشانەشکێنەکانەوە دەپێکران. دوای دوو ھەفتە لە ھێرشەکە، یاخیبووان لەکۆتاییدا خۆیاندا بەدەستەوە.[٣١][٣٢]

بەڵام ئەم قسەیەی لۆرێنس لەلایەن دوو سەرچاوەی ترەوە بەرپەرچ دراوەتەوە لەنێویاندا ئەفسەری ھێزی پاراستنی فەڕەنسی کریسچن پرۆتۆ کە گێڕایەوە:

سێ کۆماندۆی فەرەنسی لەگەڵ ھێزەکانی سعودیە پلانێکیان دانا کە بریتی بوو لە گەیشتنە تونێلەکان بە کونکردن و دواتر نارنجۆک و گازەکان فڕێبدرێن، بەڵام لەکۆتاییدا فەڕەنسیەکان کارەکەیان ئەنجامنەدا، بەڵکو ھێزە تایبەتەکانی پاکستان ئەم کارەیان کرد.[٣٣]

پاسەوانی نێونەتەوەیی سعودی و سوپای سعودیە تووشی زەرەری کوشندە و گەورە بوونەوە. لەڕێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە شوێنەکان بەزۆری یاخیبووان چۆڵکران. بەپێی گوتەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا، چەندین سەرکردەی یاخیبووەکان ھەڵاتن و ڕزگاریان بوو، دواتر لە بەشەکانی تری شارەکەش شەڕیان نابوویەوە.[٣٤]

شەڕەکە زیاتر لە دوو ھەفتەی خایاند، و ٢٥٥ حاجی و ٥٦٠ برینداری تری لەدوای خۆی جێھێشت، ھەرچەندە دەگوترا کە لەوەش زیاتر بووە.[٣٥] زیانەکانی سوپا بریتی بوو لە ١٢٧ مردوو و ٤٥١ بریندار.

ڕووداوەکانی دوایی[دەستکاری]

زیندانیکراوان، دادگاییکردن و کوشتنیان[دەستکاری]

دوای چەند ساتێک لە بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆنترۆلکردنەوەکە، نوێنەری تازەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵا خومەینی لە پەیامێکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند " ڕوون و ئاشکرایە کەوا ئەمە کاری ئەمەریکای ئیمپریالیستە و ویستی زایۆنیزمی لەدواوەیە."[٣٦][٣٧] بەھۆی ئەم دەنگۆیە دژە-ئەمەریکیانەوە جیھانی ئیسلامی تووڕەیی لێ بڵاوبوویەوە بەتایبەت وڵاتانی فلیپین، تورکیا، بەنگلادیش، ئیماڕات و پاکستان.[٣٨] لە ئیسلام ئاباد، پاکستان، ڕۆژێک دوای گرتنەوەی مزگەوتەکە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شارەکەدا سوتێنرا. ھەفتەیەک دوای ئەمەش لە تەڕابلوس، لیبیا، کونسوڵخانەیەکی تری ئەمەریکا ھێرشی کرایە سەر.[٣٩][٤٠]

قەحتانی لەکاتی کۆنترۆلکردنەوەی مزگەوتەکەدا کوژران و ٦٧ یاخیبووی تر دەستگیرکران و دواتر سەریان لە لاشەیان جیاکراوە.[١٠][٤١] پاشای سعودیە فەتوایەکی لە زانایان وەرگرت کەوا یاخیبووەکانیان بە ٧ تاوان، تاوانبار کرد:

  • بێڕێزی بەرامبەر پیرۆزی مزگەوتی حەڕام
  • پێشیلکردنی پیرۆزیەتی مانگی موحەڕەم
  • کوشتنی مسوڵمان لەنێو شوێنی پیرۆزدا
  • پێشیلکردنی فەرمانی ھێزەکان
  • ڕاگرتنی نوێژ لە مزگەوتی حەڕام
  • درۆکردن و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ لەبارەی موحەمەدی مەھدی
  • قوربانیکردنی خەڵک بێتاوان لە ھێرشەکەیاندا[٤٢][٤٣]

لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠دا، ٦٣ی یاخیبوو بە ئاشکرا سەریان بڕدرا لە مەیدانە ناودارەکانی شارەکانی سعودیە. بە گوتەی ساندرا ماکی، شوێنی سەربڕینەکان زۆر بە وریاییەوە ھەڵبژێردرابوون بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک بینەری ڕووداوەکە بێت و ببێتە ھۆی بڵاوکردنەوەی ترس.[١١]

سیاسەتەکان[دەستکاری]

پاشا خالیدی سعودیە، ھەڵنەسا بە کەمکردنەوەی کاریگەریە ئاینەکان لە وڵاتەکەدا، بەڵکو ھەڵسا بە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە زانایان بۆ ساڵانی داھاتوو. ئەو پێیوابوو کە چارەسەری یاخیبوونی ئاینی ئاسانە، ئەویش "چەسپاندنی زیاتری ئاینە".[٤٤] یەکەم بڕیار ئەوەبوو کە وێنەی ژن لە ڕۆژنامەکان قەدەغە بکرێت. سینەما و دوکانەکانی گۆرانی داخران. سیستەمی پەروەردە دەستکاریکرا تاکو وانەی زیاتری ئاینی ھەبێت و وانەی وەک مێژوو گۆردرا بەمێژووی ئیسلامی بەتەنھا. ھەروەھا جیاکاری دژی ڕەگەزی مێ زیادی کرد، چەسپاندنی زۆرینەی ئاین بووە شتێکی بەربڵاو لە وڵاتەکەدا.

دوای چەندین خۆپیشاندانی جیا جیا، حکومەتی سعودی کاری لەسەر ئاساییکردنەوەی شتەکان دەکرد. دوای سی ساڵ لەم ڕووداوە لە ساڵی ٢٠٠٩، چەسپاندنی زۆرینە کەمکرایەوە،[٤٥] لە ساڵی ٢٠١٧دا حوکمەتی سعودیە رایگەیاند کەوا ژن ئیدی ڕێگریان لێناکرێت لە لێخووڕینی ئۆتۆمبێل بەھۆی ڕەگەزەکەیانەوە، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨شدا، دووبارە سینەماکان دەستیان بەکار کردەوە، کۆتاییان ھێنا بەو بڕیارە ٣٥ ساڵیە.[٤٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ see also Prouteau, Christian (١٩٩٨). Mémoires d'Etat. Michel Lafon. p. 265 through 277 and 280.
  2. ^ Lacey ٢٠٠٩, p. ١٣.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Da Lage نەدراوە
  4. ^ "THE SIEGE AT MECCA". ٢٠٠٦. Archived from the original on 6 July 2016. Retrieved 17 October 2018. ٦ی تەممووزی ٢٠١٦ لو Library of Congress، ئەرشیڤ کراوە
  5. ^ "Pierre Tristam, "1979 Seizure of the Grand Mosque in Mecca", About.com". Archived from the original on 9ی Februaryی 2017. Retrieved 1 November 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Riyadh (10 January 1980). "63 Zealots beheaded for seizing Mosque". Pittsburgh Post-Gazette. Archived from the original on 5ی Marchی 2016. Retrieved 12 November 2010. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ "How Did the Seizure of the Mosque and Mecca Influence al-Qaeda?". Archived from the original on 20ی Mayی 2019. Retrieved 14 November 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ Miller, Flagg (2015). The Audacious Ascetic: What the Bin Laden Tapes Reveal About Al-Qa'ida. Oxford University Press. ISBN 9780190613396. Not since the tenth century had such a maverick crew occupied Islam's holiest sanctuary, and for nearly two weeks Saudi Special Forces assisted by Pakistani and French commandos fought pitched battles to reclaim the compound.
  9. ^ Benjamin, The Age of Sacred Terror (2002) p. 90
  10. ^ ئ ا ب 1979 Makkah - Grand Mosque aka Holy Mosque, Global Security
  11. ^ ئ ا Mackey, Sandra. The Saudis: Inside the Desert Kingdom. Updated Edition. Norton Paperback. W.W. Norton and Company, New York. 2002 (first edition: 1987). ISBN 0-393-32417-6 pbk. , p. 234.
  12. ^ Lacey, Robert (٢٠٠٩). Inside the Kingdom: Kings, Clerics, Modernists, Terrorists, and the Struggle for Saudi Arabia. Viking. p. ٤٨. `Those old men actually believed that the Mosque disaster was God's punishment to us because we were publishing women's photographs in the newspapers, says a princess, one of Khaled's nieces. The worrying thing is that the king [Khaled] probably believed that as well.. Khaled had come to agree with the sheikhs. Foreign influences and bida'a were the problem. The solution to the religious upheaval was simple--more religion. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  13. ^ Benjamin, The Age of Sacred Terror, (2002) p. 90
  14. ^ Wright, Sacred Rage, (2001), p. 152
  15. ^ Commins, David (2009). The Wahhabi Mission and Saudi Arabia. I. B. Tauris. p. ٦٣. It is important to emphasize, however, that the 1979 rebels were not literally a reincarnation of the Ikhwan and to underscore three distinct features of the former: They were millenarians, they rejected the monarchy and they condemned the wahhabi ulama. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  16. ^ Lacey, Robert (2009-10-15). Inside the Kingdom: Kings, Clerics, Modernists, Terrorists, and the Struggle for Saudi Arabia. Penguin Group US. p. ٩. ISBN 9781101140734.
  17. ^ Wright, Looming Tower, (2006), p.88–9
  18. ^ Wright, Looming Tower, (2006), p. 103 – softcover
  19. ^ Lacey, Robert (٢٠٠٩). Inside the Kingdom: Kings, Clerics, Modernists, Terrorists, and the Struggle for Saudi Arabia. Viking. p. ٣٠. Their language was curiously restrained. The sheikhs had a rich vocabulary of condemnation that they regularly deployed against those who incurred their wrath, from kuffar... to al-faseqoon (those who are immoral and who do not follow God). But the worst they could conjure up for Juhaymand and his followers was al-jamaah al-musallahah (the armed group). They also insisted that the young men must be given another chance to repent.... Before attacking them, said the ulema, the authorities must offer the option to surrender and lay down their arms. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  20. ^ Wright, Looming Tower, (2006), p. 102 – softcover
  21. ^ Benjamin, The Age of Sacred Terror, (2002), p. 90
  22. ^ ئ ا Wright, Looming Tower, (2006), p. 104 – softcover
  23. ^ Wright, Looming Tower, (2006), p. 101 – softcover
  24. ^ Miller, Flagg (2015). The Audacious Ascetic: What the Bin Laden Tapes Reveal About Al-Qa'ida. Oxford University Press. ISBN 9780190613396.
  25. ^ Valentine, Simon Ross (2015). Force and Fanaticism: Wahhabism in Saudi Arabia and Beyond. Oxford University Press. ISBN 9781849046169.
  26. ^ Irfan Husain (2012). Fatal Faultlines: Pakistan, Islam and the West. Rockville, Maryland: Arc Manor Publishers. p. ١٢٩. ISBN 978-1-60450-478-1. Retrieved 17 April 2012.
  27. ^ Wright, Looming Tower, (2006), pp. 103–104 – softcover
  28. ^ Wright, Looming Tower, (2006), p.92
  29. ^ Saudi Opposition Group Lists Insurgents' Demands in MERIP Reports, No. 85. (February 1980), pp. 16–17.
  30. ^ "US embassy cable of 22 November" (PDF). Retrieved 14 November 2017.
  31. ^ Tristam, Pierre. "1979 Seizure of the Grand Mosque in Mecca The Attack and the Siege That Inspired Osama bin Laden". about.com. Archived from the original on 9ی Februaryی 2017. Retrieved 17 March 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ see also: Wright, Robin B. , 1948| "grand+mosque"+"french+military+strategists"&hl=en&sa=X&ei=TU8nU-28KMH6qAG484GoBw&ved=0CCwQ6AEwAA#v=onepage&q="grand%20mosque"%20"french%20military%20strategists"&f=false Sacred Rage: The Wrath of Militant Islam| Simon & Schuster| c 2001, p. 148
  33. ^ see also Trofimov, Yaroslav (٢٠٠٧). The Siege of Mecca: The 1979 Uprising at Islam's Holiest Shrine. Random House.
  34. ^ " US embassy cable of 1 December. " (PDF). Retrieved 14 November 2017.
  35. ^ Wright, Robin B. , 1948| "diplomats+suggested+the+toll+was+higher"&source=bl&ots=Zp7xw6PSyL&sig=JFXSxhwVP-KYlySw1UiaLLJVkNc&hl=en&sa=X&ei=HkcnU6SHNcafyQGnk4GIBg&ved=0CDsQ6AEwAg#v=onepage&q=grand%20mosque%20"diplomats%20suggested%20the%20toll%20was%20higher"&f=false Sacred Rage: The Wrath of Militant Islam| Simon & Schuster| c 2001, p. 148
  36. ^ On This Day, 21 November, BBC
  37. ^ "Khomeini Accuses U.S. and Israel of Attempt to Take Over Mosques", by John Kifner, New York Times, 25 November 1979
  38. ^ Wright, Robin B. , 1948. Sacred Rage: The Wrath of Militant Islam. Simon & Schuster, c 2001, p. 149
  39. ^ [On 2 December 1979.] EMBASSY OF THE U.S. IN LIBYA IS STORMED BY A CROWD OF 2,000; Fires Damage the Building but All Americans Escape – Attack Draws a Strong Protest Relations Have Been Cool Escaped without Harm 2,000 Libyan Demonstrators Storm the U.S. Embassy Stringent Security Measures Official Involvement Uncertain, New York Times, 3 December 1979
  40. ^ ""Active Measures": Forgery, Disinformation, Political Operations" (PDF). Inside the Cold War.org. United States Department of State Bureau of Public Affairs. October 1981. Archived from the original (PDF) on 1ی Juneی 2019. Retrieved 17ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ "Saudis behead zealots". The Victoria Advocate. AP. 10 January 1980. Retrieved 7 August 2012.
  42. ^ Commins, David (2009). The Wahhabi Mission and Saudi Arabia. I.B.Tauris. p. ١٦٨. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  43. ^ Salame, Ghassan (١٩٨٧). "Islam and politics in Saudi Arabia". Arab Studies Quarterly. ix (٣): ٣٢١.
  44. ^ Lacey, Robert (٢٠٠٩). Inside the Kingdom: Kings, Clerics, Modernists, Terrorists, and the Struggle for Saudi Arabia. Viking. p. ٤٨. `Those old men actually believed that the Mosque disaster was God's punishment to us because we were publishing women's photographs in the newspapers, says a princess, one of Khaled's nieces. The worrying thing is that the king [Khaled] probably believed that as well.. Khaled had come to agree with the sheikhs. Foreign influences and bida'a were the problem. The solution to the religious upheaval was simple--more religion.
  45. ^ Lacey, Robert (٢٠٠٩). Inside the Kingdom: Kings, Clerics, Modernists, Terrorists, and the Struggle for Saudi Arabia. Viking. pp. ٤٩–٥٢. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  46. ^ "Licenses to be issued for those who wish to open cinema houses in Saudi Arabia". 11 December 2017. Archived from the original on 3ی Juneی 2019. Retrieved 11 December 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)