بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیام ئیبراھیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیام ئیبراھیم
لەدایکبوون١٩٧٩
سلێمانی
پیشەنووسەر، میدیاکار، چاڵاکوان
زمانکوردی
نەتەوەکورد
ڕەگەزنامەعێراقی
چالاکی ساڵانی٢٠١٠ - ئێستا

پەیام ئیبراھیم عەبدولڕەحمان (١٩٧٩ لە سلێمانی، عێراق)[١] خانمە نووسەر، میدیاکار[٢] و چاڵاکوانێکی کوردی بواری ئەدەبیاتی منداڵانە لە باشووری کوردستان. لە منداڵییەوە ھۆنراوەی نووسیوە و گرنگی بە بواری منداڵان دەدات و چیرۆک دەنووسێت، خاوەنی شەش پەرتووکی چاپکراوە بۆ منداڵان لە شێوەی چیرۆک.[٣]

ژیاننامە

[دەستکاری]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٩ لە سلێمانی لە دایک بووە و ھەر لەوێش دەژی. خێزاندارە و دایکی چوار منداڵە، کە دوو کوڕ و دوو کچن. دەرچووی بەشی ژمێریارییە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.

ئەدەبیات

[دەستکاری]

پەیام ئیبراھیم لە زاری خۆیەوە دەڵێت: «لە ساڵی ٢٠١٠وە دەستم بە نووسین بۆ مناڵان کردووە، لە سەرەتادا تەنھا شیعرم دەنووسی، دواتر دەستم بە نووسینی چیرۆک و ڕۆمان بۆ مناڵ و نەوجەوانان کرد»[٤]

لە ساڵی ٢٠١٩وە سەرقاڵی نووسینی رۆمانی «نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر»ە و یەکەم ژنی کوردە کە رۆمانی زانستی بۆ نەوجەوانان نووسیوە.

لە دوای ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە دوای عەزیزی مەلاڕەش و کاروان کاکەسوور، پەیام ئیبراھیم سێیەم کەسە ڕۆمانی زانستیی بۆ نەوجەوانان نووسیوە. پەیام دوو چیرۆکی لە کوردییەوە وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانەکان، یەکێکیان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و یەکێکیش بۆ سەر زمانی نەرویچی.

کارکردن

[دەستکاری]
  • جێگری بەڕێوەبەری بەشی پەروەردە لە ڕێکخراوی ھۆس.[١]
  • بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی ھۆس.[١]
  • ئەندام و ڕاھێنەری ژینگە لە ڕێکخراوی سروشتیی کوردستان.[١]
  • ئەندامی ڕێخراوی نازی بێسەرپەرشتان بۆ منداڵانی بێلانە.[١]
  • سەرپەرشتیاری بەشی منداڵانە لە تەلەڤیزیۆنی پەروەردەیی و ھەر لەو کەناڵەش‌ دوو بەرنامە پێشکەش دەکات بە ناوەکانی: چیرۆک بۆ منداڵان و میوانداری.[١]
  • کارمەندی ڕادیۆی گەلی کوردستان.[٢]

بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  • گفتوگۆی نێوان میوەکان (یەکەم چیرۆک - گۆڤاری خەندە)

بەرھەمە چاپکراوەکان:


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 7 «په‌یام ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان: پەیامی من لە چیرۆکەکانمدا بۆ منداڵان چاندنی تۆوی بەها باڵاكانه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌». wtarikurd.info. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤.
  2. 1 2 3 4 5 6 «په‌یام ئیبراهیم رۆمانێكی زانستی بۆ نه‌وجه‌وانان ده‌نووسێت». knwe.org. ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «پەیام ئیبراهیم مێژووی پێشەنگانی کورد بە گەنجان ئاشنا دەکات». jinhaagency.com. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤.
  4. «خانمە نوسەرێکی کورد رۆمانێک بۆ نەوجەوانان دەنوسێت». newjin.net. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. «٢١ تیشکی خۆری کوردستان». 49plusbooks.com. ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤.