بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەد شەوقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد شەوقی
لەدایکبوونأحمد شوقی
٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٨
قاھیرە
مردن١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢
قاھیرە
پیشەشاعیر و شانۆنووس
زمانعەرەبی
نەتەوەعەرەب
چالاکی ساڵانیسەدەی ١٩ و ٢٠

ئەحمەد شەوقی (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٨ لە قاھیرە – ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢ لە قاھیرە) شاعیر و شانۆنووسێکی عەرەبی میسری بوو.[١][٢]

لە ساڵی ١٨٦٨ لە قاھیرە لە خێزانێکی دەوڵەمەنددا گەورە بووە کە ڕەگ و ڕیشەکەی تێکەڵاوی میسری، چەرکەسی، تورکی، کورد و یۆنانی بووە،[٣] لە تەمەنی چوار ساڵیدا بەشێک لە قورئانی پیرۆزی لەبەر کردووە و فێری بنەماکانی نووسین و خوێندنەوە بووە، پاشان چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی و نیشانەکانی زیرەکی تێدا دەرکەوتووە و بەھۆیەوە لە خەرجییەکانی قوتابخانە چاوپۆشیلێکراوە، لە تەمەنی پانزدە ساڵیشدا دەستی کردووە بە خوێندن لە قوتابخانەی ماف، لەو ماوەیەدا بەھرەی شیعری تێدا دەرکەوت و بووە ھۆی سەرسامبوونی مامۆستاکەی شێخ محەممەد بسیونی.

گەشتکردن بۆ فەڕەنسا

[دەستکاری]

گەشتی کرد بۆ فەڕەنسا کە خەرجی مانەوەی لەلایەن خدێوی تۆفیق بۆ دابینکرابوو. لە ساڵی ١٩٢٧ لەلایەن شاعیرانی عەرەب نازناوی (امیر الشعراء)ی پێبەخشرا، دوای ماوەیەک شەوقی خۆی یەکلاکردەوە بۆ شیعری شانۆگەری و تا ئیستاش بە پێشەوا دادەنرێت لەم بوارەدا لە ناو ھەموو عەرەبدا، شەوقی پێشەوایەتی سەرھەڵدانی ئەدەبی و ھونەری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و شانۆگەری کردووە کە میسڕ پێی دا ڕۆیشتووە، لە بواری شیعردا خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێکە لە پڕبەرھەمترین شاعیرانی عەرەب، بە جۆرێک کە بەرھەمە شیعرییەکانی زیاترە لە بیست و سێ ھەزار و پێنج سەد دێرە شیعر. لە ساڵی ١٩٣٢ لە قاھیرە مردووە.[٤]

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

گرنگترین بەرھەمەکانی بریتیین لەمانە:

  • دیوانی شەوقیات لە سێ بەرگدا
  • وڵاتانی عەرەب
  • دیوانی لەیلێ و مەجنوون
  • عەلی بەگی گەورە
  • قەمبیز
  • مەرگی کلیۆپاترا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. http://www.tripadvisor.com/Attraction_Review-g294201-d459959-Reviews-Ahmed_Shawki_Museum_Karmat_Ibn_Hani-Cairo.html
  2. Esat Ayyıldız, “Ahmet Şevki’nin Mısır İstiklalinin Müdafaası İçin Sömürge Yöneticisine Hitaben Nazmettiği Lâmiyye’sinin Tahlili”[بەستەری مردوو], Arap Edebiyatında Vatan ve Bağımsızlık Mücadelesi, ed. Ahmet Hamdi Can – İhsan Doğru (Ankara: Nobel Bilimsel Eserler, 2021), 1-26.
  3. «نبذة عن الشاعر أحمد شوقی». موضوع (بە عەرەبی). لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أحمد شوقی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.