خەڵکی عێراق
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| خەڵکی عێراق | |
|---|---|
| لقی | خەڵکی ڕۆژھەڵاتی ناوین، خەڵکی ئاسیا، دانیشتوو |
| ناو بە زمانی فەرمی | العراقيون ʿIrāqīyūn |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی کوردی، زمانی تورکمانی، ئاشووری-ئارامی مۆدێرن، زمانی ئەرمەنی |
| ناونراوە لەدوای | عێراق |
| وڵات | عێراق |
| ڕەسەن لە | عێراق |
| دابەشکاریی کارگێڕی | عێراق |
| دانیشتووان | ٣١٬٠٠٠٬٠٠٠ |
| وڵاتی بنەڕەت | عێراق |
| پێڕست | پێڕستی عێراقییەکان |
خەڵکی عێراق یان عێراقییەکان ئەو کەسانەن کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین و لە عێراق دەژین، ژمارەیان نزیکەی ٤٥ ملیۆن کەسە[١] زۆرینەیان موسڵمانن و کەمینەیەکی مەسیحییان ھەیە، زمانی عەرەبی و کوردی بە پێی دەستووری عێراق دوو زمانی فەرمین، شێوەزاری عەرەبی عێراقی لە لایەن نزیکەی ٨٥-٨٨٪ی عێراقییەوە قسەی پێدەکرێت، زمانی کوردیش بە شێوەزارە سۆرانی و بادینی و لورییەکانییەوە نزیکەی ١٣–١٧٪. زمانی ئینگلیزی بەربڵاوترین زمانی بیانییە. لە کاتێکدا زمانی تورکمانی، کە شێوەزارێکی ئازەرییە، زمانی سێیەمە و نزیکەی ٥٪ی عێراقییەکان و سریانی و کلدانی و ئاشوورییش نزیکەی ٣٪ی عێراقییەکان قسەی پێدەکەن، زمانی دیکەش ھەن کە بە قەبارەیەکی کەمتر قسەیان پێدەکرێت، وەک فارسی و ئەرمەنی و شەبەک.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە خەڵکی عێراق تێدایە.