ئیبراھیم ئەمین باڵدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئیبراھیم ئەمین باڵدار
لەدایکبوون١٩٢٠
مەرگ١١ی تەممووزی ١٩٩٨
نیشتەجێکوردستان، عێراق
نەتەوەکورد
ھاووڵاتیکوردستان
پەروەردەماستەری لە سان فرانسیسکۆ
پیشەنووسەر و مامۆستا
کارە دیارەکانیئەلفوبێی نوێی کوردی

ئیبراھیم ئەمین باڵدار (لەدایکبووی ١٩٢٠ لە گەڕەکی سلێمانی، عێراق–مردووی ١١ی تەممووزی ١٩٩٨ لە بەغدا، عێراق) نووسەر و مامۆستای ناوداری پەروەردەی کوردی بووە، لە داڕێژتنەوەی ئەلفوبێی ستانداردی کوردی ڕۆلێکی بەرچاوی ھەبووە.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

ئیبراھیم ئەمین لە ساڵی ١٩٢٠ لە سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، دواتر لە ساڵی ١٩٤٠ خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ھەر ئەو ساڵەدا کراوە بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە پارێزگای سلێمانی، لە گەلێک شار و گوندەکان مامۆستایەتی کردووە.[١]

ئەلفوبێی کوردی[دەستکاری]

ئەلفوبێیەکی نوێی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی داناوە و دەستنووسەکەی ناردووە بۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، لەوێش لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕ پەسندکراوە و نێردراوە بۆ شالیارێتی پەروەردە لە بەغدا (شالیارێتی مەعاریف)، لەلایەن پسپۆرانی ئەوێ و ڕێکخراوی یوونێسکۆ پەسند دەکرێت، ئینجا چاپکردنەکەی بەخۆی دەسپێرن.

لە ساڵی ١٩٥٠دا بەر لە تەواوبوونی چاپی کتێبی ئەلفوبێیە نوێیەکە، باڵدار دەگوێزرێتەوە بۆ شاری ھەولێر و ئەلفوبێیە نوێکە دەخات بەر پێداچوونەوە، کە لەسەر ڕێگای ڕستەیی دەگوترێتەوە، نەک پشت بە دەنگی پیت و تاکە وشە ببەستێ.

خوێندنی باڵا[دەستکاری]

ئیبراھیم باڵدار بڕوانامەی دەرچوونی لە تاقیکردنەوەی گشتی قۆناغی ئامادەیی وەرگرت و لە کۆلێژی بازرگانی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەرگیرا. لە ئەنجامدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت و دواتر چووە ئەمریکا و لە سەرەتای ١٩٦٠کان بڕوانامەی ماستەری لە کۆلیژی سان فرانسیسکۆ لە پەروەردە وەرگرت و گەڕایەوە بەغدا. مامۆستا باڵدار لە دوای کردنەوەی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی لە ئەمریکا دەکرێتە مامۆستا لە کۆلیژی ئاداب لەو زانکۆیەدا. کاتێکیش کە ئەو زانکۆیە دەگوازرێتەوە بۆ ھەولێر و ناوەکەی دەکرێتە زانکۆی سەلاحەددین ئەویش ھەولێر و لە کۆڵێجی ئاداب - بەشی کوردی ماوەیەک وانە دەڵێتەوە. ئینجا دەچێتە شاری بەغدا لە زانکۆی موستەنسیرییە وانە دەڵێتەوە.

ڕێزلێنان[دەستکاری]

بۆ ڕێزگرتن لە کارەکانی ئیبراھیم باڵدار ھەندێک کار کراوە:

  • دروستکردن و دانانی پەیکەری ئیبراھیم ئەمین باڵدار لە قوتابخانەی ئەربیل ئوولا - دروستکردن سامان ھیدایەتی ساڵی ٢٠١٥
  • دروستکردن و دانانی پەیکەری ئیبراھیم ئەمین باڵدار لە بەردەم بینای چالاکی قوتابخانەکان لە شاری سلێمانی - دروستکردن ئاسۆز جاف ساڵی ٢٠١٧[١]
  • ناونانی یاخچەیەک بە ناوی ئیبراھیم ئەمین باڵدار لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی ساڵی ٢٠١٤[٢]

مردن[دەستکاری]

لە ١١ی تەممووزی ١٩٩٨دا، لە بەغدا و لە ماڵەکەی خۆیدا ژیانی کۆتایی پێھات، تەرمەکەی برایەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی گردی سەیوان نێژرا.

بەرھەمە چاپکراوەکان[دەستکاری]

  • ئەلفوبێی نوێی کوردی - بەغدا - چاپی یەکەمی ١٩٥١ و تاکو ئێستا پتر لە ٣٥ جار چاپکراوەتەوە، ٩٨ لاپەڕە
  • ئەلفوبێ بۆ گەوران - بەغدا - چاپی یەکەم ١٩٥٥، ٧٨ لاپەڕە
  • الابنیە المدرسیە للمدارس الابتدائیە - بەغدا ١٩٦٥، ٤٢ لاپەڕە[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب "ڕۆژ نیوز". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ "بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  3. ^ ئیبراھیم ئەمین باڵدار- خۆزگە