فەرمان خەرابەیی
فەرمان خەرابەیی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | ھەولێر، کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی زانکۆ - بەکالۆریۆس |
پیشە | نووسەر و زانای ئایینی |
ناسراوە بە | مەلا فەرمان خەرابەیی |
حیزبی سیاسی | بێ حیزب |
ئایین | موسڵمان |
وێبگە | www |
فەرمان خەرابەیی (لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٧٩ لە کەرکووک) نووسەر و زانای ئایینییە، چەندین کتێب و توێژینەوەی چاپکراوی ھەیە، چەندین بەرنامە و وتاری دەنگ و ڕەنگی ھەیە، بانگخوازێکی چالاکە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]فەرمان خەرابەیی لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، لەسەرەتای تەمەنیدا ماڵباتی خەرابەیی ماڵیان لە کەرکووک دەگوازنەوە بۆ ھەولێر، ھەموو قوتاغەکانی خوێندنی لە سەرتاییەوە تا زانکۆ لە ھەولێر تەواوکردووە، ھەر لە تەمەنی لاویدا دەستدەکات بە نووسین و کاری بانگخوازی، لە ئێستادا پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەعید نورسییە لە ھەولێر.[٢]
پیشە و چالاکی
[دەستکاری]- نووسەر و زانای ئایینی.[٣]
- دامەزرێنەری دەزگای MR
- دامەزرێنەری بنکەی قەڵایە بۆ قورئانی پیرۆز
- وتاربێژ لە مزگەوتی سەعید نورسیی[٤]
- چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی.
- چالاکوانی بواری خێرخوازی.
بڕوانامە و ئاستی زانستی
[دەستکاری]- دیبلۆم لە شەریعەت و وتاربێژی.
- بەکالۆریوس لە شەریعەت و بنچینەکانی دین.
- ئیجازەی دوانزە عیلمی مەلایەتیی لە ھەموو زانستەکان وەرگرتووە.[ت ١]
- ئیجازەی[ت ٢] لە زۆرێک لە کتێبانەکانی شەرع و فەرموودە و زانستەکانی ئبسلام وەرگرتووە.[٢]
- گەشتی زانستی چەندین وڵاتی کردووە، چاوی کەوتووە بە زانایان و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان، سەردانی دەزگا و شوێنەوار و شوێنە زانستییەکانی کردووە، بەژداری خول و کۆنفراسەکانی کردووە.[٥]
کێشەی کتێبی ڕاستییەکی ونبوو
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٠ کتێبێکی نووسی بە نێوی «ڕاستییەکی ونبوو» لە وێدا قسەی چەند کەسێکی ھەڵسوڕاوی بواری ئافرەتان و ژنانی گواستبۆوە، ئەوەش پشێوی و ناڕەحەتییەکی لەو نێوەندەدا دروست کرد،[٦] تا ئەوەی لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ خۆپێشاندانیان لە دژی نووسەری کتێبەدا[٧] بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردسان سازکرد،[٨][٩] خۆپێشاندەران یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد کە نووسەر سزا بدرێت،[١٠][١١] لەبەر ئەوەی خۆپێشاندەران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد نووسەر بە کافر ناوی بردوون،[١٢] بەڵام فەرمان خەرابەیی لە ڕونکردنەوەیەکدا ھەموو ئەو وتانەی ڕەتکردبوویەوە و وتبووی:
«ئەو کتێبەی من توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتییە و بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی لە ژێر چەتری ڕێزگرتن لە سنووری یاسا ئەو توێژینەوەم ئەنجام داوە، بەڵام بە داخەوە زۆربەی ئەوانەی بڕیار لەسەر کتێبەکە دەدەن کتێبەکەیان ھەر نەبینیوە، من لەو کتێبە ھێرش و تۆمەتم بۆ کەس نەکردووە، حوکمم لەسەر کەس نەداوە، کەسم بە مورتەد و کافر دانەناوە، ئەوانەش کە ئەو تۆمەتانەم بۆ ھەڵدەبەستن، با بزانم لە کوێی کتێبەکە ئەو شتانەم وتووە با لە کتێبەکە دەریبھێنن و بڵاوی بکەتەوە و بڵێن ئەوەتا لێرە وات وتووە، لەو کتێبە تەنھا قسەکانم نەقل کردووە کە ناتوانن ئینکاری لە وتەی خۆیان بکەن، من ئەو کارەی کردوومە بە ئەرکێکی نیشتمانی و دینی دەزانم، بۆ پاراستنی بەھا جوانەکانی کۆمەڵگای کوردی ئەنجامم داوە، بۆیە بە باشی دەزانم و خەڵکیش بە باشی دەزانن، ئەو کەسەش بە ھەڵەی دەزانێ با بێ جورئەت بکا لە ھەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەیەوەێ ئامادەم گفتوگۆی لەگەڵ بکەم».[١٣]
دواتریش لەلایەن ڕۆژنامەنووس تامان شاکر[١٤] و ٧٠ ئافرەتی ھەڵسوڕاوی بواری ئافرەتان سکاڵا لە دژی فەرمان خەرابەیی تۆماردەکرێت،[١٥] دواجار دادگا دۆسییەکەی یەکلاکردەوە و لە بەرژەوەندی فەرمان خەرابەیی بڕیاریدا، ئەستۆ پاکی دەرخست و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە مافی پێدا سکالا تۆمار بکات بەڵام ناوبراو لە سکاڵاکارانی بووری[١٦][١٧][١٨]
بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی
[دەستکاری]- ھەناسەی ژیان
- خێزان و ژیان
- شەریعەتی ئیسلام
- کۆژین
- ماف وئەرک
کتێبە چاپکراوەکان
[دەستکاری]- ئاوێتەی دڵ[١٩]
- ڕێبەری نوێژەکان[٢٠]
- ڕاستییەکی ونبوو!
- چی دەکەی بۆ کۆرپەکەت!؟[٢١]
- ڕێبەری خێزانی موسڵمان[٢٢]
- فەرھەنگی ناوی منداڵ[٢٣]
- ھەناسەی ژیان[٢٤]
- زایەڵەی شادی[٢٥]
- بازنەی ژیان[٢٦]
- ڕێبەری ئاسان[٢٧]
- قەڵای خێزان[٢٨]
- لاوان کاتی نەھاتوە بگەڕێینەوە؟![٢٩]
- کێ دەکەی بە ھاوسەری ژیانت؟![٣٠]
- تەمەنی زێرین.. بە فیڕۆی نەدەین[٣١]
- چاکترین ئافرەت لە چاوی پێغەمبەردا[٣٢]
- ھۆکارە بەسوودەکان بۆ ژیانێکی ئاسوودە[٣٣]
- خۆشەویستی، خوێندنەوەیەکی شەرعیانە و سەردەمیانەوە[٣٤]
- ناوە جوانەکانی خوای گەورە.. بە بەڵگەی قورئان و فەرموودە[٣٥]
- کاسێتێکی ڤیدیۆ ژیانی لێ تاڵ کردم (چیڕۆک)
- گەنجێک ئابڕووی پاراستم (چیڕۆک)
- زنجیرە چیرۆکی ڕاستەقینە، پێکھاتووە لە ١٠ نامیلکە[٣٦][٣٧][٣٨]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ ئیجازەی دوانزە عیلم ناسراوە بە (اجازة علمیة) بریتییە لە ئیجازەی شەرعی لە ھەموو زانستەکانی ئیسلام کە سەنەدەکەی دەچیتەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام.
- ^ ئیجازەی کتێب بریتییە لەوەی قوتابییەک یان کۆمەڵە قوتابییەک یەکێکیان ئەو کتێبە بۆ مامۆستاکە دەخوێنێتەوە ئەوانی تر گوێ دەگرن، پاشان مامۆستاکە ئیجازەی ئەو کتێبەیان پێدەدات کە زنجیرەکەی دەگەڕێتەوە لەسەر دانەری کتێبەکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «کوردیپیدیا». لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «ژیاننامە». لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «islam house». لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «فەرمان خەرابەیی لە چەن دێڕێک». لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «فەرمان خەرابەیی لە چەن دێڕێک». لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ڕۆژنامەی ئیلاف» (بە عەرەبی). لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «الیوم السابع» (بە عەرەبی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ڕۆژنامەی بزاو». لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «إذاعة العراق الحر» (بە عەرەبی). لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ڕووداو نێت». لە ٣ی شوباتی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ڕۆژنامەی ڕۆژنامە». لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ڕۆژنامەی ھەولێر». لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «وێپگەی زانایان». لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ڕۆژنامەی ڕووداو». لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ئەمڕۆ». لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «zanayan». لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ژمارە (١١١) لاپەرە (١٣). «ڕۆژنامەی ڕووداو» (PDF). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ ژمارە (١٤٨٧٢) لاپەرە (٣٠). «ڕۆژنامەی القدس» (PDF) (بە عەرەبی). لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ «ئاوێتەی دڵ». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ڕێبەری نوێژەکان». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «چی دەکەی بۆ کۆرپەکەت». لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ڕێبەری خێزانی موسڵمان». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «فەرھەنگی ناوی منداڵ». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ھەناسەی ژیان». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «زایەڵەی شادی». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «بازنەی ژیان». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ڕێبەری ئاسان». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «قەڵای خێزان». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «لاوان کاتی نەھاتوە بگەڕێینەوە؟!». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «کێ دەکەی بە ھاوسەری ژیانت؟!». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «تەمەنی زێرین.. بە فیڕۆی نەدەین». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «چاکترین ئافرەت لە چاوی پێغەمبەردا». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ھۆکارە بەسوودەکان بۆ ژیانێکی ئاسوودە». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «خۆشەویستی». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ناوە جوانەکانی خوای گەورە». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «کاسێتێکی ڤیدیۆ ژیانی لێ تاڵ کردم». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «کتێبخانە». لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «کتێبخانە». لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.