عەزیزی مەلاڕەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەزیزی مەلاڕەش

لەدایکبوون١٩٣٦
گوندی جەغەمیرە، کەندێناوە، ھەولێر
نیشتەجێیھەرێمی کوردستان، عێراق
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، ڕۆماننووس

عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەحیم ناسراو بە عەزیزی مەلاڕەش، یەکێکە لە نووسەرە دیارەکانی باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٣٦ لە ھەولێر لەدایکبووە و لە منداڵییەوە لەلای باوکی لە حوجرە خوێندوویەتی. دوای شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ لھ ساڵی ١٩٥٩ عەبدولکەریم قاسم بڕیارێکی وەزارەتی مەعاریف پەسەند دەکات بۆ بەشداریکردنی ھەندێک مەلای ئایینی، مامۆستا عەزیز چووەتە خولی مامۆستایی و دواتر بووەتە مامۆستای سەرەتایی. وەک ئەدیب و نووسەرو ڕۆماننووسێک توانیویەتی دەیان نووسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و زمان و چیرۆک و بەرھەمی منداڵان و چەندین ڕۆمانە کتێب ئامادە و چاپ بکات و کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند بکات. تاوەکو ئێستا ٢٠ کتێبی نووسیوە. ئێستا مامۆستا عەزیز خانەنشینە و لە ھەولێر نیشتەجێیە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "عەزیزی مەلای رەش بەرگی سێیەمی رۆمانەكەی بڵاودەكاتەوە". رووداو. 6 June 2018. Retrieved 2023-03-20.
  2. ^ "دامەزراوەی کەریمی عەلەکە ڕێزدەگرێت لە نووسەرو ڕۆماننووس (عەزیزی مەلای ڕەش)". خەبات. 18 March 2023. Retrieved 2023-03-20.