مەحموود دەرویش
Jump to navigation
Jump to search
مەحموود دەرویش | |
---|---|
![]() مەحموود دەرویش لە زانکۆی بەیت لەحم، (٢٠٠٦) | |
لەدایکبوون | ١٣ی ئازاری ١٩٤١ گوندی ئەلبروە, جلیل، فەلەستین لەسەدەمی ئینتدابی بەریتانیا |
مردن | ٠٩ی ئابی ٢٠٠٨ ھۆستن, تێکساس, ئەمریکا | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
پیشە | شاعیر و نووسەر |
نەتەوە | فەلەستینی |
ماوە | ١٩٦٤-٢٠٠٨ |
چەشن | شیعر |
مەحموود دەرویش (بە عەرەبی: محمود درويش؛ ١٣ی ئازاری ١٩٤١ – ٩ی ئابی ٢٠٠٨) نووسەر و شاعیری فەلەستینییە[١] و بە نازناوی شاعیری نەتەوەیی فەلەستین ناسراوە. لە ھۆنراوەکانیدا فەلەستین سیمبۆلێکە لە خەم و پەژارەی دوورەوڵاتی، ھەروەھا سیمبۆلی بەجێھێشتنی بەھەشت، مناڵی و بەختەوەری.[٢][٣]
شێعر[دەستکاری]
شێعرێک لە دەفتەری "گەڵاکانی زەیتوون"، ناوی ئەم شعرە «لە مرۆڤەوە»یە:[٤]
زنجیریان لە دەمی نا
دەستیان بە بەردی مردووان بەست
وتیان: قاتڵی!
نان و لیباس و ئاڵاکەیان لێ سەند
خستیانە ناو بەندیخانە بۆ مردن
وتیان: دزی!
لە تەواو بەندەرگەکان دووریان خست
دڵدارەکیان لێ سەند
وتیان: ئاوارەیت!
ئەی چاو سووری دەس خوێنین
شەو دەڕوات
نە بەندیخانە دەمێنێت
نە ئەڵقەی زنجیر
نیرۆن مرد، بەڵام ڕۆم نە!
بە چاوانی دەڕوات
ھەرواکە دانەکانی گوڵێکی وشک
لە دواڕۆژدا دنیا پڕگوڵ دەکەن
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/middle_east/7551918.stm
- ^ http://query.nytimes.com/gst/fullpage.html?res=9C05E6DA1F3EF931A15751C1A9679C8B63&scp=2&sq=Mahmoud%20Darwish&st=cse
- ^ http://www.guardian.co.uk/Archive/Article/0,4273,4428829,00.html
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |