جامباتیستا مارینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جۆڤانی باتیستا مارینی
بە ئیتالی: Giambattista Marino
Frans Pourbus the Younger - Portrait of Giovanni Battista Marino.jpg
لەدایکبوون١٤ی تشرینی یەکەمی ١٥٦٩
ناپۆلی، ئیتالیا
مردن٢٥ی ئازاری ١٦٢٥(١٦٢٥-03-٢٥) (٥٥  ساڵ ژیاوە)
ناپۆلی، ئیتالیا
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
پیشەشاعیر، نووسەر، playwright
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریBaroque
ئەندامیAccademia degli Umoristi، Accademia degli Oziosi
شوێنی کارناپۆلی، ڕۆما، پاریس
شاکارەکانئەدۆنێ، Q16742045
چەشنnarrative poetry، canzone، sonnet، madrigal
حاڵەتی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

جۆڤانی باتیستا مارینۆ یان جامباتیستا مارینۆ (بە ئیتالیایی: Giovan Battista Marino) شاعیر و نووسەری ئیتالیایی (١٥٦٩-١٦٢٥) و بەدیھێنەری حیماسەی ئەدۆنێیە کە سەبارەت بە ئادۆنەی ئەفسانەییە.

ژیان[دەستکاری]

مارینۆ لە ناپڵزدا لە دایک بوو. مافناسیی خوێند. لەوێ شێعر نووسینی دەست پێکرد و دوای ماوەیەک دەستی لە شێعر نووسین ھەڵگرت. بۆ ماوەیەک بە بێکاری ڕایبوارد. مارکویز مانسۆ بێ ئەوەی کە گوێ بە شێعرە شەھوانییەکانی بدا، لە کۆشکەکەیدا ژوورێکی پێ دا، مارینۆی لاو لەوێدا دەیتوانی سەیری ئاخرەکانی ژیانی تۆرکواتۆ تاسۆ شاعیری بەناوبانگی ئیتالیا بکات. لەبەر ئەوە کە لە ڕفاندنی کچێکدا یارمەتیی ھاوڕێیەکی دابوو، خرایە زیندان. کاتێک لە بەندیخانە ڕزگاری بوو، ڕۆییشت بۆ ڕۆم، لەوێ کاردیناڵ پییەترۆ ئالدۆبراندینیی میھرەبان کردی بە نامەنووسی تایبەتی خۆی. کاردیناڵەکە ئەوی لەگەڵ خۆیدا برد بۆ توورین و لەوێ دای بە دەستی چارڵز ئیمانۆئێل، دووکی ساڤۆیەوە. بۆ ماوەیەک مارینۆ تامی پڵاو و گۆشتی ژیانی دەرباریی کرد. شاعیرێکی ڕقەبەری ھەبوو بە ناوی گاسپارۆ مورتۆلا کە پەلاماری دا و تەقەی لێ کرد. فیشەکەکان مارینۆیان نەپێکا، بەڵام خزمەتکارێکی دووک بریندار بوو. حوکمی مەرگی مورتۆلا درا؛ بەڵام مارینۆ لێی خۆش بوو؛ بەس مورتۆلا گەرمترین ناسپاسییەکانی خۆی بەرامبەر بە ئەو دەربڕی. مارینۆ لەبەر ئەو ھەجوانەی کە لە سەر خەڵکی نووسیبوو، مەحکووم کرا بە زیندان، بۆیە بانگھێشتی ماری دۆ مێدیچیی قەبووڵ کرد کە داوای لێ کردبوو کە بێت بۆ فەڕەنسا و دەربارەکەی ئەو لە پاریسدا بڕازێنێتەوە (١٦١٥). ئەو ئیتالیای کە لە خزمەتی شاژندا بوون بەخێرھاتنی مارینۆیان کرد و ئەویان بە دەنگی خۆیان لە فەڕەنسادا دەزانی؛ لەوێدا ڕێزی زۆری لێ گیرا، ماوەیەک بە خەستی خواردی و گەورەپیاوان و خانمەکان پارەی باشیان پێدا کە چەن ڕوونووسێک لە حیماسەی ئادۆنەیان پێش چاپ کردن پێ بدا. یەکێ لە ئەم دەقانە گەشتە دەستی کاردیناڵ بەنتیڤۆلیۆ و داوای لە مارینۆ کرد کە دێڕە شەھوانییەکانی بسڕێتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc. , USA.