موحەممەد موتوەلی شەعراوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
موحەممەد موتوەلی شەعراوی
موحەممەد موتوەلی شەعراوی
وێنەی موحەممەد موتوەلی شەعراوی
لەدایکبوون ١٥ی نیسانی ١٩١١ز
میسڕ (دقاقوس-میت غمر لە پارێزگای الدهقلیة)
مردن ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨ز-لە ٨٧ ساڵیدا
پیشە سیاسی و زانای ئایینی
زمان عەرەبی
نەتەوە عەرەب
ڕەگەز نێر
ڕەگەزنامە میسڕی
سەردەم سەدەی بیستەم
منداڵەکان عبدالرحیم شەعراوی، ئەحمەد شەعراوی، فاتیمە شەعراوی، سامی شەعراوی، ساڵیحە شەعراوی.

موحەممەد موتوەلی شەعراوی (عەرەبی: محمد متولي الشعراوي) (١٥ی ڕەبیعی یەکەم ١٣٢٩ی کۆچی / ١٥ی نیسانی ١٩١١ ز. - ٢٢ی سەفەر ١٤١٩ی کۆچی/ ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨ ز.)[١] زانای ئایینی و وەزیری ئەوقافی پێشووتری میسڕ. بە یەکێک لە بەناوبانگترین موفەسیری ماناکانی قورئانی پیرۆز لە سەردەمی نوێدا، کە کاریکرد لەسەر تەفسیری قورئانی پیرۆز بەڕێگەیەکی ئاسانکراو و ڕەمەکی ئەمەش وایکرد کە  یتوانێ بگاتە کۆمەڵە و چینی زیاتر لە موسڵمانان لە ھەموو ناوچەکانی جیھانی عەرەبی، ھەندێک ناویان ناوە ئیمامی بانگخوازان.

لەدایکبوونی و فیربوونی[دەستکاری]

موح‏‏‏ە‏‏‏ممه‌د ش‏‏‏ە‏‏‏عراوی له‌ س‏‏‏ە‏‏‏رده‌می گ‏‏‏ە‏‏‏نجێتی دا.

مەحەممەد موتوەلی شەعراوی لەدایک بووە لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٩١١ز لە گوندی (دقاقوس) ناوەندی (میت غمر) لە پارێزگای (الدهقلیة) لە میسڕ، وە قورئانی پیرۆزی لە تەمەنی یازدە ساڵیدا لەبەر کردووە. وە لە ساڵی ١٩٢٢ز چووەتە پەیمانگای (الزقازیق) بنەڕەتی ئەزھەری، وە ھەر لە منداڵیەوە بلیمەتیی نیشانداوە لە لەبەرکردنی شیعر و ئەو قسانەی ھەیە لە پەند و حیکمەت، پاشان بڕوانامەی بنەڕەتی ئەزھەری بەدەست ھێناوە لە ساڵی ١٩٢٣ز، وە چووەتە پەیمانگای ناوەندی ئەزھەری، گرینگیدانی بە شیعر و ئەدەب زیادیکرد، وە شوێنێکی تایبەتی گرتەوە لە ناو ھاوڕێکانی، جا ھەڵیان بژارد بە سەرۆکی (یەکێتی قوتابیان)، وە سەرۆکی کۆمەڵەی وێژەییان لە (الزقازیق) وە لەو کاتەدا دکتۆر (موحەممەد عبدالمنعم خفاجی) لەگەڵی بوو، وە شاعیر (تاھیر ئەبو فاشا) و مامۆستا (خالید موحەممەد خالید) و دکتۆر (ئەحمەد ھەیکەل) و دکتۆر (حەسەن جاد)یش لەگەڵی بوون، وە ئەو شتانەی کە دەیاننوسی پیشانیان دەدا. خاڵی بوونی شێخ شەعراوی، کاتێک باوکی ویستی بیباتە (ئەزھەری شەریف) لە قاھیرە، وە شێخ شەعراوی دەیویست لەگەڵ براکانی بمێنێتەوە بۆ کشتوکاڵی زەوی، بەڵام سووربوونی باوکی ھانیدا بۆ ڕۆیشتن بۆ قاھیرە، وە دانی خەرجیەکان و ئامادەکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.

ھەرچۆنێک بێت شەعروای داوای لە باوکی کرد کە چەند پەرتووکی سەرچاوەیی بۆ بکڕێت لە التراث و زمان و زانستی قورئان و تەفسیر و پەرتووکەکانی فەرموودەی پیرۆز، وەک جۆرێک لە  ھەتاکو باوکی ڕازی بێ بەوەی کە لە گوند بمێنێتەوە. بەڵام باوکی بەم  فێڵەی دەزانی، وە ھەموو ئەو شتانەی بۆ کڕی کە داوای کردبوو و وتی: من دەزانم کوڕم کە ئەم کـێبانە لەسەر تۆ بڕیار نەدراون لەسەرت، بەڵام من کڕینیانم ھەڵبژارد بۆ زۆرکردنی عیلم و زانستت. وە ئەوەبوو کە شێخ شەعراوی وتی لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس تارق حەبیب[پێویستی بە ژێدەرە]

شەعراوی چووە زانکۆی زمانی عەرەبی ساڵی ١٩٧٥ز، وە سەرقاڵ بووە بە بزوتنەوەی نیشتمانی و بزوتنەوەی ئەزھەری، کە بزوتنەوەی تێکۆشانی داگیرکەرانی ئینگلیز ساڵی ١٩١٩ز دژایەتی ئەزھەری شەریفی دەکرد، وە لە ئەزھەرەوە ئەو بڵاوکراوانە دەرچوون کە ئاماژە بە تووڕەیی میسڕیەکان دەکات دژی داگیرکەرانی ئینگلیز. وە پەیمانگای (الزقازیق) زۆر دوور نەبوو لە قەڵای ئەزھەر لە قاھیرە، خۆی و ھاوڕێکانی ڕوویان دەکردە گۆڕەپان و ڕیڕەوەکانی ئەزھەر، وە وتاری دەدا ئەمەش وایلێکرد کە بگیرێت زیاتر لە جارێک، لەو کاتەدا سەرۆکی یەکێتی قوتابیان بوو ساڵی ١٩٣٤ز.

ڕێژیانی پیشەیی[دەستکاری]

دەرچووە لە ساڵی ١٩٤٠ز، و زانایەتی و مۆڵەتی مامۆستایەتی یەدەست ھێناوە ساڵی ١٩٤٣ز. دوای دەرچوونی شەعراوی دانراوە لە پەیمانگای ئایینی لە (طنطا)، دوای ئەوە چووەتە پەیمانگای ئایینی لە (الزقازیق) پاشان پەیمانگای ئایینی لە ئەسکەندەریە دوای ماوەیەکی لە ئەزمون و درێژ، شێخ چوو بۆ کارکردن لە  سعودیە ساڵی ١٩٥٠ز و ببێتە مامۆستای شەریعەت لە زانکۆی (ام القری).

شێخ شەعراوی ویستی وانە و ناوەڕۆکی عەقائید و بیروباوەڕ بخوێنێت لەگەڵ شارەزاییەکەی لە زمانی عەرەبیدا وە ئەوە شتێکی زۆر قوڕسە بەڵام شێخ شەعراوی توانی سەرکەوتنی خۆی بسەلمێنی لە خوێندنی ئەم وانە قورسە تاڕاەیەک کە ڕیزی ھەمووانی بەدەست ھێنا. وە لە ساڵی ١٩٦٣ کێشەیەک لە نێوان سەرۆک جەمال عبدالناصر و شا سعوود دروست بوو، بەمەش جەمال عبدالناصر ڕیگری لە شەعراوی کرد کە بگەڕێتەوە بۆ سعودیە، وە لە قاھیرە کرا بە بەڕیوبەر لە نووسینگەی (شێخ ئەزھەری شەریف) شێخ حەسەن مەئمون. دوای ئەوە شەعراوی کۆچی کرد بۆ جەزائیر کە سەرۆکی نێردراوی ئەزھەربوو لەوێدا و لە جەزائیر بۆ نزیکەی حەوت ساڵ نیشتەجێبوو ئەو ماەی بە خوێندن، دوای ئەمەش گەڕاوە بۆ قاھیرە و بۆ ماوەیەک کرا بە بەڕێوبەری ئەوقافی پارێزگای (الغربیة)، دواتر بریکارێک بۆ بانگەواز و فیکر، دواتر بریکار بۆ ئەزھەر و دواتر دووبارە گەڕاوە بۆ سعودیە، کە دەستی بە وانە کرد لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز.

وە لە تشرینی دووەمی (نۆڤەمبەر) ساڵی ١٩٧٦ز مەمدوح سالم سەرۆک وەزیرانی ئەوکات کردی بە یەکێک لە وەزیران کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئەزھەری پێدا، جا شەعراوی ھەر وەزیری ئەوقاف بوو تا ئەکتۆبەری ١٩٧٨ز.

بە یەکەم کەس دانرا کە بڕیاری درووستکردنی یەکەم بانکی ئیسلامی دا لە میسڕ وە ئەویش (بانکی فەیسەڵ) بوو کە ئەوە لە کاری وەزیری ئابووری یان دارایی بوو (د.حامد السایح) کە پەرلەمانی میسڕ (مجلس الشعب) ڕازی بوو.

وە لە ساڵی ١٩٨٧ز ھەڵبژێردرا بە ئەندامی کۆمەڵەی زمانی عەرەبی (مجمع الخالدین).

ئەو پۆستانەی کە گرتوونی[دەستکاری]

  • کرا بە مامۆستا لە پەیمانگای (طنطا) ی ئەزھەری دواتر چووە پەیمانگای ئەسکەندەریە، دواتر پەیمانگای (الزقازیق).
  • لە ساڵی ١٩٥٠ لە سعودیە کاری کردووە و مامۆستا بووە لە زانکۆی شەریعەت.
  • کراوە بە بریکاری پەیمانگای (طنطا) ساڵی ١٩٦٠ز
  • کراوە بە بەڕێوبەر لە بانگەوازی ئیسلامی لە وەزارەتی ئەوقاف ساڵی ١٩٦١ز.
  • کراوە بە پشکنەر بۆ زانستی زمانی عەرەبی لە ئەزھەری شەریف ساڵی ١٩٦٢ز.
  • کراوە بە بەڕێوبەری نووسینگەی ئیمامی گەورە شێخی ئەزھەر حەسەن مەئمون ساڵی ١٩٦٤ز.
  • کراوە بە سەرۆک لە نێردراوی ئەزھەر لە جەزائیر ساڵی ١٩٦٦ز.
  • کراوە بە مامۆستا لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز لە کۆلێجی شەریعەت لە مەککە ساڵی ١٩٧٠ز.
  • کراوە بە سەرۆکی بەشی خوێندنی باڵا لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز ١٩٧٢ز.
  • کراوە بە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئەزھەری لە کۆماری میسڕی عەرەبی ساڵی ١٩٧٦ز.
  • ئەندام بووە لە ھەموو توێژینەوە ئیسلامیەکان ساڵی ١٩٨٠ز.
  • کراوە بە ئەندام لە (مجلس الشوری) لە میسڕ ساڵی ١٩٨٠ز.
  • داوایان لێکرد کە ببێتە شێخی ئەزھەر و بەو شێوەیە و پۆست لە چەند دەوڵەتێکی ئیسلامی بەڵام  ڕەتی کردەوە.

خێزانی شەعراوی[دەستکاری]

ش‏‏‏ە‏‏‏عراوی له‌گ‏‏‏ە‏‏‏ڵ دایكی و خێزانه‌ك‏‏‏ە‏‏‏ی

موحەممەد موتوەلی شەعروای ژیانی ھاوسەری پێکھێنا لە قۆناغی ناوەندی لەسەر داواکاری باوکی کە ھاوسەرێکی بۆ ھەڵبژاردبوو، وە شێخ ڕازی بوو، تا سێ کوڕ و دوو کچ بخاتەوە، کوڕەکان: سامی و عبدالرحیم و احمد، وە کچەکانیش فاتیمە و ساڵیحە، وە شێخ وای دەڕوانی کە یەکەم ھەنگاوی سەرکەوتنی ھاوسەرگیری بریتییە لە ھەڵبژاردن و قبوڵکردنی یەکتری و خۆشەویستی لە نێوانیان.

بەرھەمەکانی شێخ شەعراوی[دەستکاری]

شێخ شەعراوی چەند بەرھەمێکی ھەیە، چەند کەسێک کۆیانکردۆتەوە و بڵاویان کردۆتەوە، وە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی تەفسیری شەعراویە بۆ قورئانی پیرۆز، وە لەو بەرھەمانە:

  • الإسراء والمعراج (ئیسرا و میعراج)
  • الإسلام والفكر المعاصر (ئیسلام و فیكر و سه‌رده‌م)
  • الإسلام والمرأة، عقيدة ومنهج (ئیسلام و ئافره‌ت، عه‌قیده‌ و به‌رنامه‌)
  • الإنسان الكامل محمد صلى الله عليه وسلم (مرۆڤی ته‌واو موحه‌ممه‌د صل الله علیه وسلم)
  • الأحاديث القدسية (فه‌رمووده‌ قودسیه‌كان)
  • الأدلة المادية على وجود الله (به‌ڵگه‌ ماددیه‌كان یۆ بوونی خودا)
  • الآيات الكونية ودلالتها على وجود الله تعالى (به‌ڵگه‌ كه‌ونیه‌كان له‌سه‌ر بوونی خودا)
  • البعث والميزان والجزاء
  • التوبة (ته‌وبه‌)
  • الجنة وعد الصدق
  • الجهاد في الإسلام (جیهاد له‌ ئیسلامدا)
  • الحج الأكبر - حكم أسرار عبادات
  • الحج المبرور
  • الحسد (ئیره‌یی-حه‌سوودی)
  • الحصن الحصين
  • الحياة والموت (ژیان و مردن)
  • الخير والشر (خێر و شه‌ڕ)
  • الراوي هو الشعراوي - محمد زايد
  • السحر (جادوو)
  • السحر والحسد (سیحر و ئیره‌یی)
  • السيرة النبوية
  • الشعراوي بين السياسة والدين - سناء السعيد
  • الشورى والتشريع في الإسلام
  • الشيخ الشعراوي وفتاوى العصر محمود فوزي
  • الشيخ الشعراوي وقضايا إسلامية حائرة تبحث عن حلول - محمود فوزي
  • الشيخ الشعراوي ويسألونك عن الدنيا والآخرة -محمود فوزي
  • الشيطان والإنسان (شه‌یتان و مرۆڤ)
  • الصلاة وأركان الإسلام (نوێژ و پایه‌كانی ئیسلام)
  • الطريق إلى الله (ڕێگا بۆلای خودا)
  • الظلم والظالمون (سته‌م و سته‌مكاران)
  • الغارة على الحجاب
  • الغيب
  • الفتاوى (فه‌تواكان)
  • الفضيلة والرذيلة
  • الفقه الإسلامي الميسر وأدلته الشرعية
  • القضاء والقدر (قه‌زا و قه‌ده‌ر)
  • الله والنفس البشرية (خودا و ده‌روونی مرۆڤ)
  • المرأة في القرآن الكريم (ئافره‌ت له‌ قورئانی پیرۆزدا)
  • المرأة كما أرادها الله (ئافره‌ت هه‌روه‌ك خوا ده‌یه‌وێ)
  • المعجزة الكبرى (موعجیزه‌ی گه‌وره‌)
  • المنتخب في تفسير القرآن الكريم
  • النصائح الذهبية للمرأة العصرية
  • الوصايا (وه‌سیه‌ته‌كان)
  • إنكار الشفاعة
  • أحكام الصلاة (حوكمه‌كانی نوێژ)
  • أسرار بسم الله الرحمن الرحيم (نهێنیه‌كانی بسم الله الرحمن الرحیم)
  • أسماء الله الحسنى (ناوه‌ جوانه‌كانی خودا)
  • أسئلة حرجة وأجوبة صريحة
  • أضواء حول اسم الله الأعظم - محمد السيد أبوسبع - الشعراوي
  • أنت تسأل والإسلام يجيب (تۆ ده‌پرسی و ئیسلام وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌)
  • بين الفضيلة والرذيلة
  • جامع البيان في العبادات والأحكام
  • حفاوة المسلمين بميلاد خير المرسلين
  • خواطر الشعراوي
  • خواطر قرآنية
  • عداوة الشيطان للإنسان (دوژمنایه‌تی شه‌یتان بۆ مرۆڤ)
  • عذاب النار وأهوال يوم القيامة (
  • على مائدة الفكر الإسلامي (له‌سه‌ر خوانی فیقهی ئیسلامی)
  • فقه المرأة المسلمة (فیقهی ئافره‌تی موسڵمان)
  • قصص الأنبياء (چیڕۆكی په‌یامبه‌ران)
  • قضايا العصر
  • لبيك اللهم لبيك
  • مائه سؤال وجواب في الفقه الاسلإمي - محمد متولي الشعراوي - عبد القادر أحمد عطا (سه‌د پرسیار و وه‌ڵام له‌ فیقهی ئیسلامی)
  • معجزة القرآن (موعجیزه‌ی قورئان)
  • من فيض القرآن
  • نظرات في القرآن (ڕوانین له‌ قورئان)
  • نهاية العالم (كۆتایی جیهان)
  • هذا ديننا (ئه‌وه‌ ئایینمانه‌)
  • هذا هو الإسلام (ئه‌مه‌یه‌ ئیسلام)
  • وصايا الرسول (وه‌سیه‌ته‌كانی په‌یامبه‌ر)
  • يوم القيامة (ڕۆژی قیامه‌ت)
  • عقيدة المسلم (عه‌قیده‌ی موسڵمان)

شاعیر[دەستکاری]

شێخ شەعراوی عاشقی زمانی عەرەبی بوو، کە ناسراوە سادەیی لە شێوازدا، وە جوانی لە دەربڕین، شێخ ھەناسەیەکی درێژی تێکەڵ بە شیعرەکاندا دەکرد، چونکە شێخ چۆنیەتی دەربڕینی شیعری دەزانی لە کاتە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە دەربڕینی ھیواکانی ڕۆژانی گەنجێتی، کاتێک بەشداری لە کاری نیشتمانی دەکرد بە قسە بەھێزەکانی و دەربڕین، وە شێخ شیعری لە تەفسیری قورئانیشدا بەکاردێنا، وە  لە شیکردنەوەی ئایەتەکان.


ھەڵوێستەکانی[دەستکاری]

ئیمامی بانگخوازان شێخ شەعراوی لە یادنامەکانی چەند ڕاستی جیاواز دەگێڕێتەوە کە بەیتە شیعر بە یەکیان دەبەستێتەوە و گوتویەتی لە چەند بۆنەیەکدا، وە لە ھەموو بۆنەکاندا ھەروەکو ھەمیشە وانەیەکی بەسوود و ھەڵوێستی بەسوودی لەدوای خۆی بەجێھێشتووە.

بیرکردنەوەکانی سەبارەت بە شیکردنەوەی قورئان[دەستکاری]

شێخ دەستی کرد بە تەفسیرەکانی لەسەر شاشەکانی تەلەفزیۆن، بە پێشەکیەک دەربارەی تەفسیر پاشان تەفسیر کردنی سوورەتی فاتیحە و کۆتایی ھات لە کۆتاییەکانی سوورەتی مومتەحینە و یەکەمەکانی سوورەتی سەف و کۆچی دوایی کرد پێش ئەوەی قورئانی پیرۆز بەتەواوی تەفسیر بکات. دەگووترێ کە تۆمارێکی دەنگی ھەیە تەفسیری جوزئی عەممە لەخۆدەگرێ.

شێخ شەعراوی دەربارەی بەرنامە و ڕیگای خۆی لە تەفسیر دەڵێ: بیر و ھەڵوێستی دەربارەی قورئان مانای تەفسیر و شیکردنەوەی قورئان نیە. بەڵکو چەند بەخشینێکە لە پەتێتی زمان. بەسەر دڵی بڕوادار دا دێت لە ئایەتێک یان چەند ئایەتێک.. ھەرچەندە قورئان بکرێ تەفسیر بکرێ. ئەوا پێغەمبەری خودا دروود و سەلامی خوای لەسەربێ ئەولای خەڵک بوو بۆ تەفسیر کردنی. چونکە لەسەر ئەو دابەزیوە و ھەر بەویش کاری کردووە و پەیامی ڕاگەیاندوە و بەو فێربووە و کاری کردووە. وە لەو موعجیزەکانی دەرکەوتووە. بەڵام پێغەمبەری خوا دروود و سەلامی خوای لەسەربێ بەسی کردووە کە بۆ خەڵکی شیبکاتەوە بەو پێیەی کە پێویستسانە بۆ خواپەرستی کە حوکمەکانی خواپەرستی لە قورئاندا بۆ شیبکاتەو، ئەویش ئەمەیە " ئەمە بکە و ئەمە مەکە..".

لە تەفسیرەکانیدا پشتی بە چەند ھۆیەک بەستووە گرینگترینیان:

  1. زمان وەک خاڵێکی گرنگ بۆ تێگەیشتنی دەقی قورئانی
  2. ھەوڵی ئاشکراکردنی ڕەوانبێژی (شێوازی ئاخاوتنی) و نھێنی ڕیکخراویەکەی
  3. چاکسازی کۆمەڵایەتی
  4. وەڵامی گومانەکانی ڕۆژھەڵاتناسان
  5. ھەندێکجار تاقیکرنەوە کەسایەتیەکانی لە ژیانی ڕاستیدا باس دەکات
  6. تێکەڵکردنی قوڵی و سادەیی ئەمەش لەڕێگەی شێوەزاری میسڕی ڕەمەکی
  7. نمونە ھێنانەوە و چاکی سەیرکردنی
  8. لە باس لادانی بابەتی (الاستطراد الموضوعي)
  9. دەروونی پاک
  10. شێوازی مەنتیقی و لۆجیکی ئاخاوتن
  11. لە بەشە کۆتاییەکانی تەفسیردا کەمێک کورتی کردەوە بەھۆی نەخۆشیەکەی تا بتوانێ بیروڕاکانی تەواو بکات، دواتر گەڕاوە و لەشەر شاشەکانی تەلەفزیۆن داوای لێبووردنی کرد و داوای لێخۆشبوونی کرد لە خودا لەبەر کورتکردنەوەی لە ماناکان تاکو بە تونای خودا تەفسیری قورئان تەواو بکات لە ژیانیدا، وە ئەو لۆمەی کراوە و پێیگوتراوە کە مردن ئەجەلی ھەیە و ڕسقیشت لە خواوە ئەجەلی ھەیە[٢]

ته‌له‌فزیۆن[دەستکاری]

چیڕۆكی ژیانی تۆمار كراوه‌ له‌ زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی به‌ ناوی (إمام الدعاة) ئیمامی بانگخوازان، له‌ پاڵه‌وانیه‌تی حه‌سه‌ن یوسف و عفاف شوعه‌یب.


په‌راوێزه‌كان[دەستکاری]

به‌سته‌ری ده‌ره‌كی[دەستکاری]