بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدوڵڵا ھەرتەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز ھەرتەلی

شافیعی زەمان
لەدایکبوون١ی تەمموزی ١٩٥٥
مەرگ١٤ شەعبانی ١٤٤١ ی کۆچی

١٨ خاکەلێوەی ٢٧٢٠ ی کوردی

٠٧ نیسانی ٢٠٢٠ ی زایینی
هەولێر
شوێنی گۆڕھەولێر - گۆڕستانی کەسنەزان
نیشتەجێیھەولێر، عێراق
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر و زانای ئایینی
ناسراوە بەعەبدوڵڵا ھەرتەلی
حیزبی سیاسیبێ لایەن
ئایینئیسلام

عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز ھەرتەلی (ناسراو بە مامۆستا عەبدوڵڵا ھەرتەلی؛ ١ی تەمموزی ١٩٥٥ لە گوندی ھەرتەل - ٧ی نیسانی ٢٠٢٠) و زانا و شارەزا لە ئایینی ئیسلام،و شەرعزان. چەندین کتێبی جۆرا و جۆری شەرعی و ئاینی ئیسلامی داناوە، نوسەر و وەڕگێڕی چەندین کتێبانە، لە ڕێکەوتی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.[١][٢]

ژیاننامە

[دەستکاری]

ناوی تەواوی مامۆستا مەلا عبداللە کوڕی عبدالعزیز کوڕی خضر ی کوڕی عبدالعزیزی ـ هەرتەلی ـ یە مامۆســتا لــە ساڵی ۱۹٥٥ لە گوندی هەرتەل لە دایــک بووە . زۆرینەی خوێندنی خۆی لە شاری هەولێردا بووە لە خزمەت مامۆستا خدری شەمامەری و مامۆستا سید موحەممەدی پیرداودی و مامۆستا مەلا بەهائەددینی خەتێ و شێخ عبدالله ی زیخان و مامۆستاجەمال هەرتەلی و مامۆستاعبدالباقی هەرتەلی و مامۆستا فائیز المدرس و مامۆستا جەلال زراری و زۆرێکی تر لە زانایانی هەولێردا خوێندوویەتی ، بە گشتی لای زۆربەی زانا گەورەکانی شاری هەولێر خوێندویەتی . جەنابی مامۆستا لە ساڵی ۱۹۷۷ دامەزراوە و جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس بڕیاری داوە ئیجازەی مەلایەتی پێبدات ؛ بەڵام مامۆستا بە هۆی باری داراییەوە نەیتوانیوە لە بەغدا درێژە بە خوێندن بدات.. دوای ساڵێک لە خوێندنی کۆلێژ لە بەغدا ئیجازەی لە کۆلێژ وەرگرتوە و گەڕاوەتەوەو نەیتوانیوە بچێتەوە بۆ درێژەدان بە خوێندنی کۆلێژ و وەرگرتنی ئیجازەنامەکەی لە خزمەت جەنابی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس … دوای دامەزراندن ژنی هێناوەو پاشان ماوەیەک دەچێتە سەربازی چونکە لەو سەردەمدا سەربازی بەزۆرە ملێ بوە … دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە گوندی هەرتەل و واز لە سەربازی دەهێنێت و دەست دەکاتەوە بەکاری مەلایەتی . جەنابی مامۆستا لە سەرەتای نەوەدەکان دەستی کردووە بەنووسین بەماوەیێکی کەم دانراوەکانی مامۆستا گەیشتنە ئەوپەڕی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان . مامۆستا لەزۆربەی زانستەکاندا دانراوەی هەیەو خزمەتەکانی بەڕوونی لەکتێبخانەی کوردیدا دیارن .


قۆناغی خوێندن

[دەستکاری]

لەلایەن چەندین زانا خوێنوویەتی لە حوجرەکانی کوردستان لەوانە:

  • مامۆستا خدری شەمامەری
  • مامۆستا سید موحەممەدی پیرداودی
  • مامۆستا مەلا بەهائەددینی خەتێ
  • شێخ عبدالله ی زیخان
  • مامۆستاجەمال هەرتەلی
  • مامۆستاعبدالباقی هەرتەلی
  • مامۆستا فائیز المدرس
  • مامۆستا جەلال زراری
  • چەندیی تریش[٣]

منداڵەکان

[دەستکاری]

مەلا عەبدوڵڵا ھەرتەلی سێ منداڵی لە دوای خۆی بە جێھێشتووە بریتیین لەمانە:

  • مەلا محەممەد
  • ئەحمەد
  • عەبدولڕەحمان[٣]

کتێبە چاپکراوەکان

[دەستکاری]

مامۆستا لەزۆربەی زانستەکاندا دانراوەی هەیەو خزمەتەکانی بەڕوونی لەکتێبخانەی کوردیدا دیارن .

لەبەناوبانگ ترین دانراوەکانی:

  • ڕوونکردنەوەی چل حەدیسەکەی پێغەمبەرﷺ.[٤]
  • چۆنیەتی حەج و عەمرە.
  • ھۆنراوەی ئیمان و ئیسلام.
  • چەند گوڵێک لە گوڵزاری ئیسلام پێشکەشە بە گەنجی نێونەمام.
  • مانگی شەوی چواردە، ڕوونکردنەوەی (قصیدة البردة).
  • ڕۆژی پڕشنگدار.[٥]
  • ڕوناکی (رب العالمین) ڕوونکردنەوەی (منھاج الطالبین).[٦]
  • بەشکردنی میرات، ڕوونکردنەوەی (قطر العرض فی علم الفرائض).[٧]
  • عەقیدەی ئیسلامی.
  • ڕوونکردنەوەی (العقیدة الطحاویة).
  • مێرگ و گوڵزاری بەھار بۆ گەشتیارانی ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار.[٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ژیانی مامۆستا عەبدوڵڵا ھەرتەلی». ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. «ڕووداو». ٨ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 «ژیاننامە». لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «ڕوونکردنەوەی چل حەدیسەکەی پێغەمبەرﷺ». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «. ڕۆژی پڕشنگدار». ٢٥ی کانوونی دووم ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  6. «. ڕوناکی (رب العالمین) ڕوونکردنھوھی (منھاج الطالبین)». ٦ی ئەلوولی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  7. «شکردنی میرات». ٩ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]