بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو سەعید ئەبوولخەیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبووسەعید ئەبولخەیرەوە ڕەوانە کراوە)
ئەبوو سەعید ئەبوولخەیر
ابوسعید ابوالخیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٧ی کانوونی یەکەمی ٩٦٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Miana لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی کانوونی دووەمی ١٠٤٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨١ ساڵ ژیاوە)
خۆراسان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMiana لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەزانای عەقیدە، شاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەmurshid لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئەبوو سەعیدی ئەبولخەیر (بە فارسی: ابوسعید ابوالخیر)، (٣٥٧–٤٤٠ی کۆچی) لە عارفان و شاعیرانی ناسراوی فارسە. ئەبووسەعید، ھەم لە بواری خواناسیدا زۆر ناسراوە و لە ڕیزی خواناسانی گەورەی ئیسلامییە و ھەم لە بواری شێعردا دەستێکی بەرزی ھەبوە و لە چوارینە نووسە ناسراوەکانی فارسە.

ئەبوو سەعید لە ساڵی ٣٥٧ی کۆچی دا لە شاری میھەنە لە وڵاتی تورکمانستان لە دایک بوە. لە لای باوکی و زانایانی ئەو شارەدا دەرسی خوێندوە. ھەروەھا سەفەرێکی بۆ شاری نەیشابوور کردوە و لەوێدا چاوی بە زانایان و گەورەپیاوانی ئەو شارە کەوتوە. ئەبووسەعید لە دوا ماوەیەک ڕووی لە ڕێبازی سۆفیان کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین خواناسانی ئەو سەردەمە. لە ساڵی ٤٤٠ی کۆچی دا لە دنیا ماڵاوایی کرد و ھەر لە میھەنەدا نێژرا.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

ئەبوو سەعید بێجگە لە شێعرەکانی ھیچ بەرھەمێکی نووسراوی لە دوا خۆی بە جێ نەھێشت بەڵام ناوی و قسەکانی لە زۆر جێگەی عیرفانی ئیسلامی و ئەدەبی فارسیدا ھەیە.

ئەو بەرھەمانەی پەیوەندیان بە شێخ سەعیدەوە ھەیە بریتین لە:

  • اسرار توحید فی مقامات شیخ ابی سعید: نووسراوەی محەممەد کوڕی منەووەرە کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە، ئەم کتێبە بە پەخشانی فارسییە و بە سەرھاتەکانی بووسەعیدی تێدایە.
  • ڕسالە حالات و سخنان شیخ ابوسعید: نووسراوەی ئەبووڕۆح لووتفوڵا کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە
  • شێعرەکانی ئەبووسەعید کە بە فارسین

سەرچاوەکان

[دەستکاری]