لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ڕۆژە کوردییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پرۆژەی ڕۆژە کوردییەکان[دەستکاری]

کاک @Aram: ئەو وتارەم سازکرد، تکایە گەر کەم و کورتییەکی ھەیە جێبەجێی بکە و بە سەرچاوەش ئەوەت پێ چۆنە؛

سڵاو @Ahrir: و @Danial2703kurdistan: وتووێژی سەر پەڕەی لێدوانەکەم و ئەمە و ئەوانەی تریش کە لە ھەر شوێنێ کراون لەمەودوا لێرە دەکرێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە. چاوەڕێ بکەن تا خۆم ھەندێ لە کارەکان دەکەم و دواتر بۆ بەشداریکردن بانگتان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو @Ahrir: و @Danial2703kurdistan: بڕواننە ئەو خشتەیە کە وەک دەستپێکێک دروستم کردووە. باشترە تەنیا یەکێکمان دەستکارییەکان بکەین تا سەرمان لێ نەشێوێت، و لێرە بە وتووێژ دەیکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی دووبارە کاک @Aram: بە ڕاستی گەلێکتان سوپاس دەکەم بۆ ئەو دەستکارییەتان زۆر بۆ ویکیپیدیای کوردی زەحمەت دەکێشن، زۆر باشە ئێمە گەر شتێک بوو لێرە دەینووسین بەڕێزیشتان زەحمەتی جێبەجێکردنی دەکێشن، ھەر بەردەوام بیت برای خۆشەویست. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٥٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: سپاس بۆ دروست کردنی ئەو خشتەیە هیوادارم هەر دەم چالاک بیت. DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: و @Danial2703kurdistan: سپاس بۆ سپاسەکانتان! تێبینیی ستوونی «# ڕۆژ ماوە»تان کرد؟ لە دوو ڕیزەکەی کۆتایی نووسراوە ٠ ڕۆژ و -١ ڕۆژ (ماوە کۆتاییی ساڵ). ئایا ئەمە دەبێت؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: ئەمەیان دەگەڕێتەوە سەر ساڵی ئاسایی و پڕ کە لێرەدا ئاماژەی پێکراوە، دەبێت وتارەکان ئاوا ساز کرێن بە نموونە «١ی ڕەشەمە ٢٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ (لە ساڵی ئاسایی) یان ٢٩ ڕۆژ (لە ساڵی پڕدا)». بۆیە بە چەند وتاری ئاخر دەتوانین لە دوای بۆت خۆمان چاکسازی بکەین، ٣٠ی ڕەشەمە دەبێ دوای ساز بوون لێی بنووسین ئاخرین ڕۆژی ساڵ (لە ساڵی پڕدا) و بە ٢٩ی ڕەشەمە ئاخرین ڕۆژی ساڵ (لە ساڵی ئاسایی). بەم شێوەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٢، ١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: سپاس بۆ وەڵامەکەت. بزانە ئێستا خشتەکە و ڕەگەکەش چۆنن؟ بۆ پۆل:ڕۆژژمێری کوردییش نازانم، پێم باش نییە ھەبێت. چی دەڵێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆر باشن دەست و چاوت خۆش. منیش ئەو پۆلەم ھەندێ پێ باش نییە، لەلای من پۆلی مانگەکان باشە، بە نموونە بە ١ و ٢ و ... ڕەشەمە «پۆل:ڕۆژەکانی ڕەشەمە» داندرە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٣٦، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: زۆر سپاس! ڕێک ئاوا، پۆلی ڕۆژەکانی مانگەکان بە جیا زیاد کراون و ئێستا ئەو پۆلەش دەسڕمەوە. ئەوەی دەمێنێتەوە، ژمارەکانی ستوونی ناوە فارسییەکە کە بکرێنە فارسی. بشزانە چی تر ھەیە کە بیکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٤، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ژمارە فارسییەکان چاک کران. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٥، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆر سوپاس کاک ئارام بە ڕاست زۆرتان زەحمەت کێشا، لەلای منەوە ھیچ کێشەیەک و شتێکی نەماوە، ھەرچەندە بەخۆشتان شارەزاترن و باشتر دەزانن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: شتێکی وام نەکردووە. :) ویستم بڵێم ئەوە سەرچاوەکانیشم خستە ناو داڕێژە:بیرخستنەوەی ساڵنامەی کوردی تا گەر ھەڵەیەکیش لە ئایندە ڕووی دا یان ویستمان دەستکارییان بکەین، ئەوا تەنیا دەستکاریی داڕێژە بکەین نەک بچین و دەستکاریی ٣٦٦ وتار بکەین. ناوی داڕێژەکە گونجاوە یان بیگۆڕین؟ یان ھیچت ماوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٩، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: لەلای من ھەموو شتێک باش و تەواوە. زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:١٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێش بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

سڵاو Amine yousefi، Calak، Kushared، Pirehelokan، Sakura emad و Serchia، لەلایەن Ahrir و Danial2703kurdistan پێشنیارێک کرا کە ھەر ٣٦٦ ڕۆژەکەی ساڵنامەی کوردی دروست و بڵاو بکەینەوە. ئامادەکارییەکان کراون و تەنیا ئەوە ماوە بڵاو بکرێنەوە. جا پێش بڵاوکردنەوە حەز دەکەین بزانین ئێوە چ قسەیەکتان ھەیە گەر ھەتانبێت. ناوەڕۆکەکانیان سادەن. بۆ بینینی ناوەڕۆک، بڕوانە ئێرە. بۆ پەڕەی پڕۆژەکە بڕوانە ئێرە. گەر تا یەکەم ڕۆژی حەفتەی داھاتوو (١٠ی تەممووزی ٢٠٢١) ھیچ قسەیەک یان گۆڕانکارییەک نەبێت، ئەوا بڵاویان دەکەینەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٣، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ڕام وا بوو کە پێویست نین و باشترە لەجیاتی ئەوە پەڕەکانی ڕۆژەکانی ساڵنامەی زایینی پەرە پێ بدەین، بەڵام ئەگەر پێتان وایە گرنگن و بەکارھێنەریش ھەن کە پەرەیان پێ بدەن ئەوە بیکەن. سەرچیا‏١٨:٤٤، ٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر نابێ بەھۆی سەرلێشێوان باشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٠، ٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: خۆی منیش سەرەتا لە کردنی پەشیمان بوومەوە. دەشزانم کە کارێکی وا بەم ساڵنامەیە ناکرێت، بەڵام وتم ئێمەش ھیچمان لە فارسییەکە کەمتر نییە و بۆچی نەمانبێت؟ بۆ پەرەپێدانیش، بەڕاستی نازانم کە پێی دەدرێت یان نا. @Pirehelokan: وەڵڵا چیتان لێ بشارمەوە، ئەوەیە کە لە پەڕەکە بینیتان؛ شتێکی زۆر کورتە. بەڵام پێم وا بێت ھەر لەگەڵ زایینییەکە دووبارە دەبنەوە. بۆ نموونە، ١ی خاکەلێوە دووبارەی ٢١ی ئازار دەبێت. دڵنیا نیم کە لە ئایندەدا ناوەڕۆکیان چۆن دەبێت، بەڵام لە فارسییەکە جیاوازییەکی باشیان ھەیە. بڕوانە fa:۱ فروردین و fa:۲۱ مارس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە زەحمەتێکە و کێشراوە. زەرەری نیە و پەشیمانیی ناوێ بە بڕوام. ناوی ئەم مانگانەش لە کۆماری کوردستاندا لە ١٩٤٦ کەڵکیان لێ وەرگیراوە و ئیستەش لە بڕێک ڕۆژژمێردا کە لە کوردستانی ئێران چاپ دەبن کەڵکیان لێ وەردەگیرێت و خەڵک دەیانزانن (وەک ٢ی ڕێبەندان). بڕێک لە مانگەکان وەک نەورۆز و گەلاوێژ و... ھەر لەمێژە بوون. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: کەس دژایەتییەکی وای نەکرد و ڕۆژی ١٠ی تەممووز ھات، ئێستا دەست بە سازکردنی وتارەکان نەکەین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٣٢، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٨، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٩، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام[دەستکاری]

 کرا بەپێی ئەوەی دژایەتیی پڕۆژەکە نەکرا، لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ بەماوەی سەعاتێک و لە کاتژمێر ١٩:٣٢ تا ٢٠:٣٢ (UTC) ھەر ٣٦٦ وتارەکە بەسەرکەوتوویی بڵاو کرانەوە. سپاس بۆ ھەموو لایەک! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٤، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سوپاس کاک @Aram: بەڕاستی بێ ئێوە ئەو جۆرە پرۆژانە ناچنە پێش، ھەر سەرکەوتوو بیت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٦، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بۆ ھاندانەکانی ئێوە! بیرۆکەکە ھی ئێوە بوو، و پێکەوە کردمان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوای بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

@Ahrir: وتمان دوای بڵاوکردنەوە بە جیا دەستکاریی وتارەکانی ٢٩ی ڕەشەمە و ٣٠ی ڕەشەمە دەکەین. تکایە زەحمەتێک بکێشن. سەبارەت بە نێوانویکی، دوای ماوەیەکی تر بۆتێکی چاوگەش دێت و نێوانویکییان بۆ دەکات. دوای ئەوەش کار لەسەر داڕێژە و پۆلەکانی سەر پەڕەکان دەکەین. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٢، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆر باشە. گەر دەبێت لە ئێستاوە خەریکی دەبم. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٥، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بۆچی نابێت؟ تکایە ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٩، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی دووبارە کاک @Aram: ئەمڕۆ ھەتا لای ئێوارە ئەو کارانەی پێت گوت بووم ئەنجامم دان، ھەموو داڕێژەی مانگەکان سازکران، دەست و چاوی بەڕێزت لەگەڵ ئەو برا فارسەش خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٢٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەیش بێت کاک @Ahrir:، دەست و پەنجەکانت نەڕزێن و ماندوو نەبیت. دەستی ئەو برادەرەش خۆش بێت کە کێشەی داڕێژەکانی چارەسەر کرد! بەگشتی دەستی ھەر بەکارھێنەرێک خۆش بێت کە بە وشەیەکیش بووبێت ھاوکار بووە لە بڵاوکردنەوەی ئەم پڕۆژەیە. کاری ئێرەمان تەواو بوو. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]