ویکیپیدیا:ئامرازی وەرگێڕانی ناوەڕۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرگێڕانی ناوەرۆک یان Content Translation ئامرازێکە کە یارمەتیی بەشداربووان دەدات لە وەرگێڕانی وتارەکانی زمانەکانی تری ویکیپیدیا.

قازانجەکان[دەستکاری]

  • دۆزینەوەی ئاسانی وتار لە زمانی سەرچاوە و برگری لە دروست کردنەوەی وتارێک کە پێشتر دروست کراوە لە زمانی مەبەستدا
  • نیشان دانی وتار لە زمانی سەرچاوەدا ڕێکاوڕێک لەپاڵی زمانی مەبەستدا
  • گرێدان خۆگەڕی وتاری نوێ بە وتارەکانی زمانەکانی ترەوە (interwiki wikidata)
  • وەرگێڕان و زیادکردنی خۆگەڕی پۆلەکان (categories) (ئەگەر پۆل لە ھەر دوو زمانەکەدا ھەبێت)
  • یارمەتی لە دانانی گرێدانەکان (links)
  • یارمەتی لە دانانی ژێدەرەکان و سەرچاوەکان (references)

بەکارھێنان[دەستکاری]

  1. ئەو ئامرازە تەنھا بۆ ئەو بەشداربووانە چالاک دەکرێتەوە کە ھەژماریان ھەبێت و لە ژوورە بن. بچۆ ژوورەوە (log in)
  2. لە بەشی ئامرازەکانی «بیتا» لە ھەڵبژاردەکاندا، ئامرازی وەرگێڕانی ناوەرۆک یان Content Translation چالاک بکەرەوە و پاشەکەوتی بکە.
  3. ئێستا سەردانی پەڕەی ئامرازی وەرگێڕان بکە.

زانیاریی زیاتر[دەستکاری]

ئامارەکان[دەستکاری]