بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تۆمارە جیھانییەکانی گینس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئینسایکڵۆپیدیای گینسەوە ڕەوانە کراوە)
Guinness World Records
پەڕگە:Guinness World Records logo.svg
دەستکاریکەرکرەیگ گلێندەی[١]
وڵاتشانشینی یەکگرتوو[٢]
زمانئینگلیزی، ئازەربایجانی، ئایسلەندی، ئەڵمانی، ئیتالی، ئیسپانی، ئیستۆنی، بولگاری، پرتوگالی، پۆڵەندی، تامیل، تورکی، چیکی، چینی، دانمارکی، ڕۆمانی، ڕووسی، ژاپۆنی، سلۆڤاکی، سویدی، سۆلڤیبی، عەرەبی، عیبری، فارسی، فلیپینی، فیجی، فینلەندی، فەڕەنسی، کرواتی، کۆری، لاتڤی، لیتوانی، نۆرویژی، ھەنگاری، ھۆڵەندی
بابەتتۆمارە جیھانییەکان
چەشنسەرچاوە
بڵاوکەرەوەگرووپی جیم پاتیسن
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
٢٧ی ئابی ١٩٥٥ – ئێستا
جۆری کتێب
  • کتێب
  • تەلەڤیزیۆن

تۆمارە جیھانییەکانی گینس (بە ئینگلیزی: Guinness World Records)، سەرەتا ناسراو بە کتێبی تۆمارەکانی گینس (بە ئینگلیزی: The Guinness Book of Records لە ١٩٥٥ تا ٢٠٠٠ و بە کتێبی تۆمارە جیھانییەکانی گینس (بە ئینگلیزی: The Guinness Book of World Records) لە چاپەکانی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کتێبێکی سەرچاوەیییە کە ساڵانە بڵاودەکرێتەوە، کە تۆمارە جیھانییەکانی ھەردوو دەستکەوتە مرۆیییەکان و شوێنەکانی سروشتی جیھان پێڕست دەکات. کتێبەکە بیرۆکەی سێر ھیو بیڤەرە، و بە ھاوبەشی لەلایەن برا دووانەکانی نۆریس و ڕۆس مەکویرتەر لە ئابی ١٩٥٤ لە شەقامی فلیت، لەندەن دامەزراوە.

کتێبەکە خۆی تۆمارێک ھەڵدەگرێت، کە پڕفرۆشترین کتێبی مافدارە لە مێژوودا.[٣] بەپێی چاپی ٢٠١٩، ئێستا ٦٤ەم ساڵی بڵاڤۆکەکەیە، لە ١٠٠ وڵات و بە ٢٣ زمان بڵاوکراوەتەوە، و زیاتر لە ٥٣٬٠٠٠ تۆمار لە بنکەدراوەکەیدا ھەڵدەگرێت. زنجیرە نێودەوڵەتییەکە لە چاپ زیاتر ڕۆیشتووە و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی و مۆزەخانەی بۆ دروست کراوە. ناوبانگی کۆمەڵەکە بووەتە ھۆی ئەوەی تۆمارە جیھانییەکانی گینس ببێتە گەورەترین دەستەی نێودەوڵەتیی کەتەلۆگکردن و پشتڕاستکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری تۆمارە جیھانییەکان.[٤][٥][٦]

ھەژمارێک لە ڕیکوردەکان: گەورەترین ڕایەخی دەسچن لە جیھاندا، گەورەترین فیشقەی نەوت لە مێژوودا، گەورەترین دەڤ.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Corporate». Guinness World Records. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. «LinkedIn location». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «Publication of the Guinness Book of World Records». History Today. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «Lewandowski enters Guinness World Record Books». Bundesliga. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە. Guinness World Records is the world's authority on record-breaking achievements.
  5. «Guinness World Records: How the Irish brewer became an authority on firsts, feats and pub trivia». The Independent. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە. The book recounting record-breaking achievements from all manner of disciplines across the world is now in its 63rd edition and continues to be a bestseller, the place to go for anyone interested in finding out who is the world's most tattooed man or who built the fastest jet-powered go-kart.
  6. «Frequently Asked Questions». Guinness World Records. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. زولفەقاری، عەلی (۲۰۱۹ زایینی). شگفتی ھای جیھان. تاران، شەقامی ئینقلاب: حوباب. ژپنک ٩٧٨-٦٠٠-٦٧٢٦-١٠-٦. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]