ئەسفەھان
(ڕەوانەکراوە لە ئەسفەهانەوە)
Jump to navigation
Jump to search
ئەسفەھان یان ئەسپەھان یان سپەھان (بە فارسی «اصفھان» یا «اسپھان») شارێکی گەورە و ناودار لە ناوەراستی ئێرانە. لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ١،٥٨٣،٦٠٩ کەس دانیشتووی بووە. ئەم شارە ناوەندی پاردەواڵی ئەسپەھان و ناوەندی شارستانی ئەسفەھانە.
پێرست
وشەرەتناسی (ئێتیمۆلۆژی)[دەستکاری]
بە بڕوای زۆربەی نووسەرانی مێژووی ئێران ناوی ئەسفەھان لە سەردەمی ساسانییەکان و بەھۆی شوێنێکی لەشکەری بۆ گرد ھاتنی سپا و سان بوون، دانراوە. ئەم ناوە لە وشەی “سێپاھ” بە واتەی سوپا و سان گیراوە.
دیمەنە جوانەکانی ئەسفەھان[دەستکاری]
- گۆڕەپانی نەقشی جیھان
- سی و سێ پرد
- پردی خواجە
- مینار جوومبان
- مزگەوتی ئیمام
- چوارباخی عەبباسی
- چلستوون
- ئاورگای ئەسفەھان
- مزگەوتی شێخ فەزڵووڵا
- عالی قاپوو
ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەوییەکان دا[دەستکاری]
ھەوراز و ئاکۆی ھوونەر و گەشەسەندنەوەی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەوییەکان دا رووی دا. ئەم سەردەمە ھەر وەھا وەکوو لووتکەی ھوونەری بنارسازیی ئێران دەناسرێ.
لە کاتی پاشایەتیی شا عەبباسی یەکەمدا پایتەخت لە قەزوینەوە گۆزرایەوە بۆ ئەسفەھان. زۆربەی شوێنە دیرۆکیکانی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەویکان دا ساز کراوە.