دروپال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Drupal
دروپال ٨ لەکاتی کارکردن. نیشاندانی بواری دەستکاریکردن و بینینی فیلم.
دانەر(ان)ی سەرەتاییدراس بایتەر
پەرەپێدەر(ان)کۆمەڵەی دروپال
یەکەم وەشان١٨ی ئایاری ٢٠٠٠؛ ٢٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٠-٠٥-18)[١]
وەشانی جێگیر٩.١.٦[٢] / ٧ی نیسانی ٢٠٢١[±]
نووسراوە بە
سیستەمی بەکارخەری
سەکۆی پێژمێریوێب پلاتفۆڕم
قەبارە٨٠ مێگابایت[٣]
جۆر
  • پێکھاتەی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک،
  • بڵاگ
مۆڵەتنامەGPLv2+[٤]
وێبگەwww.drupal.org
لۆگۆی دروپال

دروپال بریتیە لە سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ ناوەڕۆکی وێبگەکان (CMS)، خۆڕاو سەرچاوەکراوە بە زمانی پی ئەیچ پی دەنوسرێتەوە و، دابەش دەکرێت لە ژێر گنو دا، بەکارھاتووە لە کۆتا سیستەمەکانی کۆمەڵێک جۆری ماڵپەڕەکانی جیھان وەک جۆرەکانی ماڵپەڕی کەسێتی یاان ماڵپەڕی کۆمپانیا زەبەلاحەکان و گەلێک ماڵپەڕی وڵآتان و شوێنە گرنگەکان وەک حکومەتی بەڕیتانیا و کۆشکی سپی

وەشانی ناسراوی دروپال ناسراوە بە Drupal core، کە چەند تایبەتمەندیەک لە خۆ دەگرێت کە زۆر سەرەکین بۆ جۆرەکانی (CMS)وە سیستەمی بەڕێوەبردنێتی کە زۆر دیارکەوتووە، وە دەتوانێ بەکارھێنەر خۆی تۆمار بکات پارێزگاری لە زانیاریە تاکە کەسیەکانیان بکات، ھەروەھا دروست کردنی لیستە و بەڕێوەبردنیان، RSS، دەستکاریکردنی خوازراو بۆ لاکان، بەڕیوەبردنی چوونەژوورەوەکان، بەڕیوەبردنی سیستەم. ھەروەھا دروپاڵ لە کاتی دامەزراندن خۆی ماڵپەرێکی سادەت بۆ ئامادە دەکات، و بۆ وێبلاگ یان بۆ مەکۆ بەکاردەبرێت.

مێژوو[دەستکاری]

بڵاوکردنەوەی کۆتا بابەت
وەشان ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە
Latest preview version of a future release: ٩٫٠٫٠ - بێتای٢ ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠،[٢]
Current stable version: ٨٫٨٫١ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩[٣]
Older version, yet still supported: ٧٫٦٧ ٨ی ئایاری ٢٠١٩[٥]
Old version, no longer supported: ٦٫٣٨ ٢٤ی شوباتی ٢٠١٦[٦]
Old version, no longer supported: ٥٫٢٣ ١١ی ئابی ٢٠١٠[٧]
Legend:
Old version
Older version, still supported
Latest version
Latest preview version
Future release

دروپاڵ لە بنەرەتدا نوسراوە لە لایەن دراس بایتەر وەک بۆردێک، دروپاڵ بوو بە پرۆژەی سەرچاوەکراوە لە ساڵی ٢٠٠١ـدا. دروپاڵ بنچینەیی لە وشەی ئەڵمانی " druppel" دروست بووە، کە بە مانای دڵۆپ دێت وەک (دڵۆپی ئاو). وشەی دروپاڵ خۆی وەرگیرابوو لە ماڵپەڕی Drop.org کە ئێستا نەماوە، کە ئەمەش بە پێی تێپەڕبوونی کات بوو بە دروپاڵ. بایتەر دەیویست ماڵپەڕی Drop بانگبکات (کە بە ئەڵمانی "گوند"دێت) بۆ مەبەستی کۆمەڵایەتی زیاتر، بەڵام بەھۆی نوسینی ناوەکەوە بەھەڵە بوو بە دروپاڵ کە خۆیشیان دوای پێیان باش بوو دروپاڵ بێت، لەبەر ئەوەی خۆشە لە خوێندنەوەدا.

گەشەکردنی دروپاڵ و جێگرتنەوەی بە شیوەیەکی لەناکاو بوو کە لە مانگی ٤ی ٢٠٠٧ بوو بۆ مانگی ٥ی ٢٠٠٨ کە لەو ماوەیەدا ١٫٤ میلیۆن جار داگیرا لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە کە ئەمەش %١٢٥ زیادی لە ساڵەکانی پێشوو تری. دروپاڵ گەلێک خەڵاتی بردۆتەوە وەک سەرچاوە کراوە CMS وە ٣ جاریش لەسەر یەک خەڵاتی Webwareـی بردۆتەوە. دروپاڵ ٦٫٥ لە مانگی ١٢ی ٢٠٠٩ وەشێنرا، کە ئەمەش دووا وەشانە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٠٩ دراس بایتەر کۆدەکانی دروپاڵی ٧ ی دەست پێکرد تا مانگی ١١ی ٢٠٠٩ کە وەشانی تاقیکاری لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە ھێشتا ڕۆژ دیاری نەکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی دوا وەشان.

وەرگێڕان[دەستکاری]

لە مانگی ٢ی ٢٠٠٨دا زمانە وەرگێڕاوەکان بۆ دروپاڵ کارا بوو لە ژێر ٤٤ زماندا لەگەڵ زمانی ئینگلیزی (وەک زمانی بنەڕەت). وە چەند زمانێکی تریش، وەک زمانی عەرەبی و فارسی و ھەندێکی دیکە. وەشانی ٦ ی دروپاڵ پشتگیری ھەموو ناوەڕۆکەکان و زۆربەی زمانەکان دەکات.

نوێکردنەوەی خۆکار[دەستکاری]

دروپاڵ بە شێوەکەی خۆکارانە بەڕێوەبەر ئاگادار دەکاتەوە لە ھەر گۆڕانکاریەک یان ھەر بابەتێکی گرنگ ڕووبدات، کە ئەمەش زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی لە وەشانی نوێ ئاگادارت دەکاتەوە و زیاتر پارێزگاری دەکرێت. وە ھەروەھا وەشانەکەت ڕێک دەخاوتەوە لەگەڵ ھەموو تایبەتیە نوێیەکان کە بڵاودەکرێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • چاوگ
  1. ^ "drupal/drupal". GitHub. Retrieved 6 November 2018.
  2. ^ ئ ا "Releases for Drupal core". Drupal Project. Retrieved 11ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  3. ^ ئ ا "Drupal 8 release history; drupal.org". Retrieved 13 Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری licensingfaq نەدراوە
  5. ^ "Drupal 7 release history; drupal.org". Retrieved 20 May 2019.
  6. ^ "Drupal 6 release history; drupal.org". Retrieved 6 November 2018.
  7. ^ "Drupal 5 release history; drupal.org". Retrieved 6ی November 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]