بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەل جموم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەل جموم
پارێزگا
وڵات عەرەبستانی سعوودی
ناوچەناوچەی مەککە
ناوچەی کاتیUTC+3 (EAT)
  ھاوین (DST)UTC+3 (EAT)

ئەل جموم یەکێک لە پارێزگارەکانی میرنشینی ناوچەی مەککە لە ڕۆژاوای عەرەبستانی سعوودی، دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای مەککەی موکەرەمە و ٢٥ کیلۆمەتر لە مەککەوە دوورە لەسەر ڕێگایەکی خێرای قیر و ٧٢ کیلۆمەتر لە جدەوە دوورە لەسەر ڕێگایەکی خێرای قیر. پارێزگاکە لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ چیای ئەلزیق و بە زنجیرە چیای سار کۆتایی دێت. ھەروەھا لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی ئەبی عورووە و ئەلبەراقە ھاوسنوورە تا سنوورەکانی گوندی ئەبوو شوعەیب لە ڕۆژاوا. ژمارەی دانیشتووانی بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٢ی سعوودیە (٨٩ ھەزار و ٥٧٥) کەسە. ڕووبەرەکەی ١٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ھەروەھا شوێنەواری مێژوویی و کێڵگە و بیر و کانیاوی ئاوی تێدایە. و ھەموو توانا حکومییەکانی تێدایە. پارێزگاکە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی دوو مزگەوتی پیرۆز و لەسەر ڕێگای بازرگانی کە تایف و ڕیاز و پارێزگای شەرقییە بە بەندەری ئیسلامیی جیددە دەبەستێتەوە.[١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]