باڵ
باڵ جۆرێکە له پەڕەکە کە بۆ بەرزبوونەوە بەکاردێت. کاتێک بەناو هەوا یان هەندێک شلەدا دەڕوات هەروەکو، باڵەکان ڕێڕەوی کەرتی لێکجودایان هەیە، کە بابەتێکە لە هێزی ئیرۆداینامیک و وەک ایرفۆیل(هەر شتێک یارمەتی فڕین بدات) کاردەکەن . توانای باڵە ئیرۆدینامیکیەکان دیاری دەکرێت بە دیاریکردنی تێکڕای بەرزبوونەوە بۆ بەرگری(بەهۆی هەوا ڕوودەدات دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی خێرای) بەرزبوونەوە باڵەکان کاتێک دەبێت کە خێرای و ئاراستەی جوڵەی دیاری کرابێت، دەتوانرێ یەک بۆ دوو حاڵەتی ئەندازەیی گەورەتربێت لەکۆی بەرگری لە باڵدا. ڕێژەیەکی بەرزی بەرزبوونەوە و بەرگری باڵەکان پێویستی بە بڕێکی کەم لە پەستان(پاڵنان)هەیە بۆ بەرەو پێش ڕۆیشتنی باڵەکان بەنێو هەوادا لە بەرزییەکی ئاساییدا. پێکهاتەی ئەو بەرزکەرەوانەی کە لە ئاودا بەکاردێن. .
پێکدێن لە کانزای تەنکی هەمەجۆر وەک هایدرۆفۆل.
هایدرۆداینامك (زانینی هێزی شلەکان زانستێکی کۆنتڕۆڵ کراوە زیاتر لە ئایرۆداینامیک.لە بەکارهێنراوەکانی کانزای تەنك بۆ ژێر ئاو بەدیار دەکەوێت لە بەلەمی خێرا، کەشتی با، ژێر ئاوگەڕ .
ووشەزانی و بەکارهێنانی
[دەستکاری]بۆ ماوەی چەندین سەدە وشەی "باڵ" لەوشەی نەرویچی
(vængr)هاتووە وەکو ئاماژەکردنێک بۆ پەلی باڵندەکان بەڵام لە سەدەی نوێ وشەکە مانایەکی فراوان دەگرێتەخۆ وەکو پاشکۆیەک خراوەتە سەر (مێروو، شەمشەمەکوێرە،خشۆکە باڵدارەکان هەندێک بەلەمی چارۆکدار ، فڕۆکە ، هتد….).
هەوا بزووتن
[دەستکاری]دیزاین و شیکردنەوەی باڵەکانی فڕۆکە یەکێکه لە بنەما سەرەکیەکانی ئیرۆدینامیک(زانستی شت لە هەوادا)کە ئەویش لقێکە لە Fluid mechanical.
لەبنەمای خاسیەتەکانی جوڵەی هەوا بە دەوری هەر تەنێکی جوڵاودا دەتوانرێ بدۆزرێتەوە بە شیکردنەوە
Navier Stoke equation بەهۆی Fluid dynamic.
هەرچۆنێک جگە لەم هاوکێشە ئەندازەیانە هەندێک هاوکێشەی گران و سادەش بەکاردێت.
بۆ دروستکردنی باڵێک کە بەرزبێتەوە پێویستە لەباری گونجاوبێ بۆ یاسای angle of attack کاتێک ئەمە ڕوویدا باڵەکە لادەدات لە جوڵەی هەوا بەرەو خوارەوە، لەکاتێکدا جوڵەی هەوا تێدەپەڕێ بەسەر باڵەکە.
لەوکاتە باڵەکە هێزێک بەکاردێنێت لە هەودا بۆ گۆڕانی ئاراستەکەی، هەواکەش یەکسان بوو لەسەر ڕووەکە دەبێتە هۆی هێزی دژ لەسەر ڕووی باڵەکە.
لە ئەنجامدا ناوچەیەکی پەستان نزمتر لە هەوای ئاسای دروست دەکات لەسەر بەرزترین ڕووی باڵەکە، و پەستانێکی بەرزتر لە ژێر باڵەکە.
ئەو پەستانە جیاوازانەی هەوا دەتوانرێ بەشێوەی ڕاستەوخۆ بخوێنرێتەوە بە بەکارهێنانی ئامێری ڕێکخراو.
دەکرێ ئەو بەرزیە هەژمار بکەین لە ڕێگەی جیاوازی پەستان، خێرای جیاوازی هەوا لەسەر و ژێر باڵەکە یان تێکڕای گۆڕانی تەوژم کە لادەدات لە هەوا.
شێوەی پانە بڕگە
[دەستکاری]شێوەی پانە بڕگەی هەریەکەلە (airfoil,aerofoil)زاراوەن بۆ شێوەی باڵ .پەروانە و تۆرباین چارۆکەی کەشتی بەشێکن لەشێوەی پانە بڕگه. ئەو باڵانەی لە شێوەی پانە بڕگەی لارن(ناچونیەك) نموونەیە بۆ فڕینی ژێر ئاستی دەنگ، ئەو باڵانەی لە شێوەی پانە بڕگەی چونیەکن دەتوانن بەرزبوونەوە پەیدا بکەن بەهۆی بەکارهێنانی ئاراستەی جوڵەی گونجاو بۆ لادانی هەوا بۆ خوارەوە. باڵە چونیەکەکان خێرایەکی زیاتریان هەیە بەراورد بە باڵە ناچونیەکەکان،لەهەمان قەبارەدا بەڵام بەکاردێن لە فڕۆکە ئایرۆباتیکەکاندا کە کرداری بەجێ گەیاندن جێ بەجێ دەکات ئەگەر فڕۆکە بەرز یان نزم بێتەوە.
بۆ خێرای فڕینی نزیک بە خێرای دەنگ تێکەڵەیەک لە پەڕی شێوەی ناچونیەک بەکاردێن، کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو لێکخشانە توندە دەدات کە بە هۆی جوڵەی هەواوە پەیدادەبێت لە نزیک خێرای دەنگ،وەکو ئایرفۆیل کە پێشی دەڵێن
Supercritical airfoil بەشی سەرەوەی تەختە وە لە بەشی خوارەوەدا چەماوەتەوە.
تایبەتمەندیەکانی دیزاین
[دەستکاری]باڵەکانی پێویستە هەندێک لەم تایبەتمەندییانەی هەبێ:-
- قەراغی سەرەکی پانە بڕگەی خڕ
- قەراغێکی دواوەی فڕۆکەی پانە بڕگەی تیژ
- ئامێرەکانی قەراغی سەرەکی وەك (تووڵ، زیادکراوەکان،دەرەچە)
- ئامێرەکانی قەراغی دواوەی فڕۆکە وەك زمانە(تێکەڵەیەکە لە زمانە و بەشی باڵی فڕۆکەکە دەجولێنێت)
- باڵێکی بچوک بۆ پاراستن خولانەوەی نوکی باڵ لە زیاد بوونی لێکخشانی هەواکەو کەمبوونی بەرزی.
- دوولا یان گۆشەی ئەرێنی باڵ بۆ ئاسۆیی(گۆشەیەکە کە لە بەیەکگەیشتنی دوو ڕوو پێکهاتبێ) دەبێتە هۆی زیادبوونی جێگیری خولانەوە لە دەوری تەوەرە لە کاتێکدا، یەکلا یان گۆشەی نەرێنی باڵ بۆ ئاسۆیی دەبێتە هۆی کەم بوونەوی جێگیری خولانەوە.
باڵەکانی فڕۆکە کە سیستەمی جیاوازیان هەیە وەك شکانەوە یان تووڵ، کە فڕۆکەوانەکە بە کاری دێنێت بۆ گۆڕینی شێوەو ڕووبەری ڕووی باڵەکە، بۆ گۆڕانکاری و بەکارخستنی تایبەتمەندیەکانی.
- ئالیرۆن(بەشێکی جۆڵۆک لە باڵدا کە بەزۆری لە نزیک نوکی باڵی فڕۆکەیە)، بەکاردێت بۆ خولانەوەی فڕۆکەکە بە ئاراستەی میای کاتژمێر یان پێچەوانەی میلی کاتژمێر بە گوێرەی درێژی تەوەرەکەی.
- سپۆیلەر(زمانەیەکە لەسەر باڵی فڕۆکە دەبێتە هۆی زیاد بوونی لێکخشان و کەم بوونەوەی خێرای یان بەرزبوونەوە)کە فڕکەکە تەنها توانای نیشتەوەی دەمێنێت.
- باڵە جوڵۆکە هەمەجۆرەکان یان (باڵە جوڵۆکەکان):یارمەتی درێژبوونی باڵەکان دەدەن لەکاتی کەمبونەوی خێرای فڕین و نزم بوونەوە(کوژانەوە و نیشتنەوە). هەروەها باڵی swept backکە بالێکە دەکەوێتە گۆشەی پشتەوە لە خاڵی هێرش بردن دایە کە یارمەتی خێرای فڕین و بەرزبوونەوەی فڕۆکە جەنگیەکان دەدات وەك فڕین لە ئاستی شەپۆلی بیستن وەک فڕۆکە جەنگیەکانی ( )هەیە.
- سترکێ باڵ strakes wingبۆبەرەو پێشبردنی تایبەتمەندیەکانی فڕین .
- پەیکەرchine:لەوانەیە تێکەڵ بووبێ لەگەڵ باڵ.
- چەمینەوەی لێواری پێشەوەی باڵ:بەکاردێت بۆ یارمەتیدانی بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر.
- کانزا دەرەکیەکانfairing:پێکهاتەکانن کە فەرمانی سەرەکی بریتیە لە بەرهەم هێنانی چوارچێوەیەکی باش بۆ کەمکردنەوەی لێکخشانی هەو بۆ نموونە (گۆشە هێرشبەر)باڵەکان لەوانەیە هەندێك بەشی سەربەخۆی تریان هەبێت لەسەر ڕووەکانیاندا.
بەکارهێنان و جیاوازی
[دەستکاری]هەرچەندە باڵەکان بەشێکی جێگیرن لە فڕۆکەدا، کەچی کۆمەڵێک بەکارهێنانی هەیە کە ئەمانەن.
- فڕۆکە بێمەکینەکان(چارۆکدارەکان): کە باڵەکانی بەکاردێنێ بۆ مەودایەکی درێژ کە شێوەی پێکهاتەیەکی جیڕی هەیە وەک (پاراگلاید، پەڕەشووت، چارۆکەی جیری ڕەق).
- کۆلارەی کاغەز:کە کۆمەلێک ڕووی هەمە جۆری هەیە بۆ بەرزکردنەوە.
- فڕۆکەی منداڵان
- هێلیکۆپتەر باڵە خولاوەکانی بەکاردێنێت کە گۆشەی جیاوازیان هەیە بۆ دیاریکردنی ئاراستەی هێزەکان.
- پەروانە:کە چەند پەرەیەکی هەیە و جوڵەی پەڕەکانی ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی. کەشتی بۆشای ناسا کە باڵەکانی بەکاردێنێت تەنها بۆ دروستکردنی خشان لەکاتی دابەزینی لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانە، ئەم جۆرە فڕۆکانە پێیان دەڵێن ئاژانس.
- هەندێک ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ ،بەتایبەتی (formula one)کە باڵەکانی سەروو خوارە بەکاردێن بۆ بەدەستهێنانی هێزی ڕاکشانی زیاتر لە خێرایەکی زۆردا.
- بەلەمی با: کە چارۆکەکان بەکاردێنێ وەک باڵی ستونی، لەگەڵ ڕێژەی پڕبوونی چارۆکەکەو ئاراستەی جوڵەی بەناو ئاودا.
لە سروشتدا
[دەستکاری]جۆری باڵ لە باڵندەکان جیاوزە کاتێک باڵندە باڵ لێدەدات ،هێزی جێگیری هەوا فشار ئەخاتە سەر ژێر باڵەکانی و باڵندەکە بەرز دەکاتەوە، لەکاتی ڕۆیشتن بۆ پێشەوە ،هێزی جێگیری هەوا کە لە پێشەوەو لەژێرەوەی باڵەکانی دایە، لەگەڵ باڵ لێدانی باڵندەکە، هەواکە پەستانێکی زۆر بۆ دواوە ڕادەماڵێت، و لەئەنجامدا باڵندە بۆ سەرەوە و بۆ پێشەوە دەجولێت بەهۆی ئەوەی کە باڵەکانی شێوەیەکی کلۆرو ڕوویەکی فراوانی هەیە کە لە پەڕ پێکهاتوون دەتوانن پەستانی هەوا لە ڕووی سەرەوە کەم کەنەوە، بە پێچوانەوە لە ڕووی خوارەوە پەستان هەیە، لە ئەنجامدا فڕینی باڵندە بەپێی زانستی میکانیکی، بریتیە لە پەیوەندیەکی هاوبەشی نێوان پەڕەکان و پەستانی هەوا ئەگەر ڕۆشتنی ستونی هەوا بۆ سەرەوە جوڵەو خێرای هەبێ، یارمەتیەکی زۆری باڵندەکان دەدات بۆ شوێنە دوورەکان، بەبێ لە دەستدانی وزە و باڵ لێدان، ئەم جۆرە جوڵەی هەوایە بە زۆری لە ڕووی دەریادا بوونی هەیە و باڵندە دەریاییەکان لەکاتی کۆچکردن هەندێک جار لەم جۆرە جوڵەیە سود وەردەگرن.
-
باڵندەی laughing gull لەکاتی نمایشکردنی باڵەکانی .
-
شەمشەمەکوێرە لەکاتی فڕین
دروستکردنی پێکهاتە
[دەستکاری]لە ساڵی 1948زاناFrancis Rogallo کۆلارەیەکی دروستکرد لە شێوەی باڵدا، کە ئیشی دەکرد بە هۆی تێکردنی(ئاوسانی)هەوا ،کە هاوبەشی پێنەکرا لە ئەگەری نوێدا بۆ فڕۆکە. هەر نزیك ئەوکات، Domina Jalbertباڵێکی ئەستوری جیڕی داهێنا کە لە هەوا ئیش دەکرد.
ئەم دوو داهێنانە لە باڵەکاندا بە گرنگیەوە لێکۆڵینەوەیان لێ کرا و پێشنیار کران وەک لقی نوێی فڕۆکە .
سەرچاوە
[دەستکاری]۱-http://www.etymonline.com/index.php?term=wing
۲http://www.grc.nasa.gov/WWW/K-12/airplane/nseqs.html ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
۳ -Supercritical wings have a flat-on-top "upside down" look.' NASA Dryden Flight Research Center http://www.nasa.gov/centers/dryden/about/Organizations/Technology/Facts/TF-2004-13-DFRC.html ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
٤-https://history.nasa.gov/SP-4308/ch11.htm#382
٥- "The cause of the aerodynamic lifting force is the downward acceleration of air by the airfoil..." https://web.archive.org/web/20110719102847/http://user.uni-frankfurt.de/~weltner/Flight/PHYSIC4.htm
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باڵ تێدایە. |