ڕشتەی مرواری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
روبەرگی کتێبی رشتەی مرواری

ڕشتەی مرواری ناوی کتێبێکە لە نووسینی عەلائەدین سەججادی، یەکێکە لە گەنجینەکانی کوردەواری لە بواری قسەی نەستەق و پەند و گەپدا، ڕشتەی مرواری کۆمەڵە ئەدەبێکی ھەرە بە نرخە لە فەلسەفە و بیرو باوەڕی کوردی، لە قسەی خۆش، نەستەق، لەو دەماخ چاخ کەرانەی کە لە ئاسۆی خەیاڵێکی کوردییەوە گزنگیان داوە. [١]و هەندێک باسی مێژووی تێداکراوە وەک مەراسیمی بەخاکسپاردنی شێخ مەحمودی حەفید و لافاوی خانەقین. و کۆمەڵێک لەو نەخۆشیە کوشندانەی ڕویان لەکوردستان کردووە باس کردووە. کتێبەکە لە ژیانی نوسەردا بە هەشت بەرگ چاپکراوە و لەسەرەتای بەرگی یەکەم هۆکاری نوسینی کتێبەکەی باس کردووە. لەسەرەتای بەرگەکانی کەدا باسی ئەو ئاستەنگانەی کردووە کە لەڕێی چاپکردنی کتێبەکە هاتونە ڕێی. بەهۆی ئەو کارە بەنرخەی مامۆستا عەلائەدین سەجادی بەشێکی باشی ئەدەبی کوردی لە لەناوچون پارێزرا. کتێبی ڕشتەی مرواری پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک". Archived from the original on ٨ی نیسانی ٢٠٢٠. Retrieved ٨ی نیسانی ٢٠٢٠. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  2. ^ "جام کوردی". Retrieved ٨ی نیسانی ٢٠٢٠. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)[بەستەری مردوو]