دەریای تیمۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Timor Sea
دەریای تیمۆر لە ڤێسۆروو، تیمۆری ڕۆژھەڵات
Map
پۆتانەکان10°S 127°E / 10°S 127°E / -10; 127پۆتانەکان: 10°S 127°E / 10°S 127°E / -10; 127
جۆریدەریا
ناوچەی ئاوڕێژ تیمۆری ڕۆژھەڵات  ئوسترالیا,  ئیندۆنیزیا
ڕووی ئاوەکە٦١٠٬٠٠٠ km2 (٢٤٠٬٠٠٠ sq mi)
مامناوەندی قووڵیەکەی٤٠٦ m (١٬٣٣٢ پێ)
ئەوپەڕی قووڵی٣٬٢٠٠ m (١٠٬٥٠٠ پێ)
دوورگەکاندوورگەکانی تیوی دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
کەنددۆڵی تیمۆر
مۆڵگەداروین

دەریای تیمۆر (بە ئینگلیزی: Timor Sea) دەریایێکە لە بەشی کۆتایی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا کە لە باکوورەوە لەگەڵ دوورگەی تیمۆر، لە ڕۆژھەڵات، دەریای ئارافۆرا، لە باشوور ئوسترالیا و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ھیند ھاوسنوورە. شاری ئوسترالی داروین تەنیا شارێکی گرینگە کە کەناریەکانی دەریای تیمۆر لەخۆیدا جێدەکاتەوە. ئەم دەریایە ٤٨٠ کیلۆمەتر بڵاو بۆتەوە و پانتاییەکەی ٦١٠٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. قووڵترین بەشی ئەم دەریایە لە باکوورەکەی دایە و قووڵیەکی نزیک بە ٣٬٣٠٠ مەتری ھەیە.

زۆرێکی لە گەردەلوولە گەرمەسێریەکان لەم ناوچەیە سەرچاوە دەگرێ یان ھەر نەبێ پێیدا تێدەپەڕێ. دەریای تیمۆر نەو و گازێکی زۆر بوونی ھەیە. دەرھێنانی نەوت لەم ناوچەیە لە پرۆسە دایە و چەندین پڕۆژەی تر پێشنیار کراون و لە داھاتوو دا جێ بە جێ دەکرێن. ھەنووکە بە ھۆی بوونی ئەم سەرچاوە سرووشتیانە ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی دەورووبەری دەریاکە دا بووةی ھەیە

سەرچاوەکان[دەستکاری]