دەریای چووکچی
ڕواڵەت
| دەریای چووکچی | |
|---|---|
| پۆتانەکان | 69°N 172°W / 69°N 172°Wپۆتانەکان: 69°N 172°W / 69°N 172°W |
| جۆری | دەریا |
| وڵاتەکەی | |
| ڕووی ئاوەکە | ٦٢٠٬٠٠٠ km2 (٢٤٠٬٠٠٠ sq mi) |
| مامناوەندی قووڵیەکەی | ٨٠ m (٢٦٠ پێ) |
| چڕی ئاوەکە | ٥٠٬٠٠٠ km3 (٤٫١×١٠١٠ acre·ft) |
| سەرچاوەکان | [١][٢][٣] |
دەریای چووکچی کە بە ڕووسی: Чуко́тское мо́ре یان چوکۆتسکۆیا مۆریای پێ دەگووترێ، بەشێکە لە ئاوەکانی ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باکوور کە لە نێوان ھەردوو کیشوەری ئاسیا و ئامریکای باکوور [٤] و لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سیبری و باکووری ڕۆژاوای ئالاسکا دا ھەڵکەوتووە. تەنگاوی برینگ لە باشووری ئەم دەریایە دایە،[٥] ھەروەھا لە ڕۆژاوا دا لەگەڵ دوورگەی رانگل و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ دەریای بوفۆڕت دا ھاوسنوورە.
ئەم دەریایە شتێک لە نێوان ٥١٨،٠٠٠ بۆ ٥٨٢،٠٠٠ کیلۆمەترچوارگۆشە پانتایی ھەیە و نزیک بە ٧٧ مەتر قووڵە. دەریای چووکچی تەنیا بۆ ماوەی ٤ مانگ لە ساڵ دا و لە نێوان تەممووز بۆ تشرینی یەکەم و لە ڕێگای تەنگاوی تەنکی برینگ دا بۆ کەشتیوانی دەبێ. ھەروەھا چەندین جۆری فۆک و بەرازی دەریایی تیایدا دەژین. لە ھاوینان دا نەھەنگەکانیش لەم دەریایە دا دەبیندرێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە Chukchi Sea تێدایە.
- ↑ R. Stein, Arctic Ocean Sediments: Processes, Proxies, and Paleoenvironment, p. 37
- ↑ Beaufort Sea, Great Soviet Encyclopedia (in Russian)
- ↑ Beaufort Sea, Encyclopædia Britannica on-line
- ↑ https://www.britannica.com/place/Chukchi-Sea
- ↑ http://www.answers.com/topic/chukchi-sea