دەربەندی پالک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 9°07′45″N 79°27′11″E / 9.12917°N 79.45306°E / 9.12917; 79.45306

وێنەی ئاسمانی دەربەندی پالک کە کەشتی ئاسمان ئێندێڤر گرتوویەتی

دەربدەندی پالک (بە ئینگلیزی: Palk Strait) ئاوەڕێیەکە لە باشووری ڕۆژاوای کەنداوی بەنگال لە زەریای ھیند دا، ئەم دەربەندە لە نێوان باشووری ڕۆژھەڵاتی ھیند و باکوری سریلانکا دا ھەڵکەوتووە.[١] ئەم دەربەندە نزیک بە ٤٠ بۆ ٨٥ مایل (٦٤ تا ١٣٧ کیلۆمەتر) پانتایی[٢]ھەیە و درێژییەکەی دەگاتە ٨٥ مایل (١٣٧ کیلۆمەتر) ھەروەھا کۆمەڵە گردێکی ژێرئاوی وەک پێلی لە باشووریدا ھەڵکەوتوون کە ئادامز بریج (یان راماز بریج) پێک دێنن. ھەروەھا دوورگەی پامبان (ھی ھیندستان) و دوورگەی منار (ھی سریلانکا) لە باشووری ئەم دەربەندەدان. چەندین ڕووبار، لەوانی ڕووباری وایگای ھیند دەڕژێنە ئەم تەنگاوە وە چەندین دوورگەی سریلانکاش ھەر لەوێدا ھەڵکەوتوون.

بەندەری جەفنا، ناوەندی بازرگانی باکووری سریلانکا لە ڕێگەی ئەم دەربەندەوە لەگەڵ ویلایەتی تامیل نادوی ھیند بازرگانییان ھەیە. ھەروەھا کەشتییەکی تایبەت بە بارکردنی واگۆنی شەمەندەفەر لەم دەربەندە دا لە ھاتووچۆ دایە.

دەربەندی پالک ئاوەڕێیەکی مەترسیدارە و زۆربەی کەشتیوانەکان خۆیانی لێ دەپارێزن، بەشی باشووری ئەم دەربەندە بە کەنداوی پالکیش نێو دەبردرێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]