دەریای ئارافۆرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەریای ئارافۆرا
شوێنی لە نەخشە دا
Map
پۆتانەکان9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°E / -9.500; 135.000پۆتانەکان: 9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°E / -9.500; 135.000
جۆریدەریا
وڵاتەکەی ئوسترالیا  پاپوا گینێی نوێ،  ئیندۆنیزیا،
ئەوپەڕی درێژی١٬٢٩٠ km (٨٠٠ mi)
ئەوپەڕی پانی٥٦٠ km (٣٥٠ mi)
دوورگەکاندوورگەی ئاروو، دوورگەکانی کرۆکێر، دوورگەکانی گوولبۆرن، دوورگەی هۆوارد

دەریای ئارافورا (بە ئینگلیزی: Arafura Sea) دەریایێکی نەچەندان قووڵ و تەنکاوە لە ئۆقیانووسی ئارام و لە نێوان دەریاکانی کۆرال و دەریای تیمۆر دایە کە ئوسترالیا و گینەی نوێ لێک جیا دەکاتەوە.[١] چەند دوورگەی ئیندۆنیزیا لەم دەریایە دان.


زانیاریەکان[دەستکاری]

دەریای ئارافورا کە پانتایی نزیک بە ٦٥٠،٠٠٠ کیلۆمەتری لەخۆ گرتووە لە باکووری کەنارەکانی ئوسترالیا و کەنداوی کارپێنتاریا و باشووری کەنارەکانی گینەی نوێ هەڵکەوتووە. ئاوەکانی ئەم دەریایە لە ڕۆژاوا تێکەڵی دەریای تیمۆر لە باکووری ڕۆژاوا دەریای باندا و دەریای سێرام دەبێت. هەروەها ئەم دەریایە لە ڕۆژهەڵات دا لە ڕێگەی گەلی تۆرس پەیوەندی بە دەریای کۆرالەوە هەیە. گەلی تۆرس یەکێکە لە پڕمەترسی ترین تێپەڕگە ئاوییەکانی جیهان و دەریای ئارافۆراش بە هۆی هەبوونی شوێنی نادیاری تەنکاو کاری لێخووڕینی کەشتیەکانی ئاستەنگ کردووە.

قووڵی گشتی دەریای ئارافورا لەنێوان ٥٠ تا ٧٠ مەترە کە دەیخاتە ئاستی دەریا تەنکاوەکانی جیهان.

سەرچاوە[دەستکاری]