دەریای ئالبۆران
پۆتانەکان: 36°0′N 3°0′W / 36.000°N 3.000°W
دەریای ئالبۆران بە ئینگلیزی: Alboran Sea دەریایەکە لە ھەمان ھێڵی دەریای ناوین کە دەربەندی جەبەلوتاڕیق بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک دەیبەستێتەوە. کەنارەکانی ئەم دەریایە لە وڵاتانی ئیسپانیا مەراکش و جەزائیر دان.
مامناوەندی قوو؛ی ئەم دەریایە ٤٤٥ مەترە(١،٤٦٢ فوت) و زۆرترین قووڵییەکە بریتییە لە ١،٥٠٠ مەتر (٤،٩٢٠ فوت). بە ھۆی جێگۆڕکێی ئاوی دریای ناوین و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک زۆر جاران لەم دەریایە دا گێژاو درووست دەبێ. ئەم دەریایە ھەمان بوونەوەرە ئاوییەکانی دەریای ناوین و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک تێیدا دەژین و گرنگترین جۆرەکانی کیسەڵی دەریا و دۆلفینەکان لەم دەریایە دا دەژین. لە ساڵی ٢٠٠٣، ڕێکخراوی سرووشتی جیھان نیگەرانی خۆی لە بەرەو لەناوچوونی چەندین جۆری بوونەوەری وەک دۆلفین و کیسەڵ و ماسی کرد بەھۆی زێدەڕەوی لە ماسیگرتن دا.
چەندین دوورگە لە ئالبۆران دا بوونیان ھەیە و لەگەڵ ئەوەدا کە لە مەراکش نزیکترن بەڵام ئیسپانیا خاوەندەرییان دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Alboran Sea تێدایە. |