ئۆقیانووسی ئارام
پۆتانەکان: ٠°N ١٦٠°W / ٠°N ١٦٠°W
ئۆقیانووسی ئارام گەورەترین پانتایی ئاوی و هەروەها گەورەترین ئۆقیانووسی زەوییە. ناوەکەی لە ناوی لاتینی Mare Pacificumەوە وەرگیراوە (واتە: زەریای ئارام)، کە جیھانگەڕی پۆرتووگالی، فەردیناند ماجەلانلە ١٥٢٠ پێی بەخشیوە.
پانتایی ئەو ئوقیانووسه ۱۶٥٬۷٢۱٬۰۰۰ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە چل و شەش لە سەدی ٤٦% تەواتی ئاوەکانی زەوی لە خۆ گرتوە و زیاتر لە یەک لەسەر سێی زەوی داپۆشیوە.
هەروەها بەو ئۆقیانووسە پاسێفیک و گەورەش دەوترێ،
ئەو گەورە دەریایه لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ کیشوەری ئەمریکا، لە باشوور لەگەڵ جەمسەری باشوور لە باکوور لەگەڵ دەریای بێرینگ و لە رۆژاوا لەگەڵ ئاسیا و ئۆقیانووسیا هاوسنوورە. هەروەها ئەو ئۆقیانووسه پانە خۆی دابەش دەکرێ بە دوو بەشی باکووری و باشووری
قووڵ ترین خاڵی ئاوی جیهان قووڵکەی ماریانا بە قووڵایی ١٠٩١١ لە ئۆقیانووسی ئارام دایه.
ئەو وڵاتانەی تیایدان[دەستکاری]
وڵاتە سەربەخۆکان[دەستکاری]
سەرزەویەکان[دەستکاری]
| کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆقیانووسی ئارام تێدایە. |
