دەریای ئەرژەنتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٤٦

ھەڵکەتەی دەریا ئەرژەنتین لە ڕۆژھەڵاتی کەنارەکانی ئەرژەنتین

دەریای ئەرژەنتین (بە ئینگلیزی: Mar Argentino) بە بەشێک لە ئاوەکانی باشووری ئۆقیانووسی ئاتلانتیک دەگووترێ کە لە تەنیشت ڕەفەی کیشوەری ئەرژەنتین ھەڵکەتووە. ئەم دەریایە قووڵ نییە و مامناوەندی قوڵییەکەی تەنیا دەگاتە ٢٠٠ مەتر و پانتایی نزیک بە ٩٤٠، ٠٠٠ کێلۆمەتر چوارگۆشەی ھەیە کە ریۆ دێ لاپلاتا لە باکووری و دوورگەی ستاتن لە باشووریدا، ھەروەھا لە کەنارەکانی ئەرژەنتین تا دوورگەکانی فالکەلەند لە خۆ دەگرێ. ئەم دەریایە ھێلی کەناراوی بە درێژایی ٤٧٢٥ کیلۆمەتر ھەیە و پانی ئاوەکانی لە ٢١٠ کیلۆمەتر لە تەنیشت مار دێل پلاتا تا ٨٥٠ کیلۆمەتر لە نزیک دوورگەکانی فالکلەند لە گۆڕان دایە. ھەروەھا ئەم دەریایە وەکوو سنوورێکی سیاسی دەناسرێت.


سەرچاوەکان[دەستکاری]