کەناڵی مۆزامبیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەناڵی مۆزامبیک
شوێنی کەناڵی موزامبیک لە سەر نەخشە دا
پۆتانەکان18°S 41°E / 18°S 41°E / -18; 41پۆتانەکان: 18°S 41°E / 18°S 41°E / -18; 41
بەشێک لەئۆقیانووسی ھیند
ئەوپەڕی درێژی١٬٦٠٠ km (٩٩٠ mi)
ئەوپەڕی پانی٤١٩ km (٢٦٠ mi)
مامناوەندی قووڵیەکەی٣٬٢٩٢ m (١٠٬٨٠١ پێ)

کەناڵی موزامبیک (بە پورتوگالی :Canal De Moçambiqu) ئاوەڕێیەکە لە ئۆقیانووسی ھیند نێوان دوورگەی ماداگاسکار لە ڕۆژھەڵات و وڵاتی مۆزامبیک لە کیشوەری ئەفریقا لە ڕۆژاوایدا ھەڵکەوتووە.[١] ئەم ئاوەڕێیە نزیک بە ١٦٥ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی دابەشبوونی کیشوەری گەورەی گۆندوانا و ئەو کاتەی کە ماداگاسکار لە کیشوەری ئافریقا جیا بۆتەوە وەدیھاتووە، درێژییەکەی بریتییە لە ١٦٠٠ کیلۆمەتر و پانییەکەی لە ٤٠٠ تا ١٠٠٠ کیلۆمەتر لە گۆڕان دایە.[٢]

ھەروەھا قووڵی ئەم کەناڵە لە قووڵترین شوێنی دەگاتە ٣٠٠٠ مەتر[٣] کۆمەڵەدوورگەکانی کۆمۆرۆ دەرگای باکووری و دوورگەکانی باسا داندیا و دوورگەی ئوروپا لە باشوری ئەم ئاوەڕێیە دان. ئەم دوورگانە گرینگی ستراتێجییان ھەیە و لەسەر خاوەندارێتییان لە نێوان فەرەنسا و مۆزامبیک ناکۆکی ھەیە.


کەناڵی مۆزامبیک ئاوەڕێیەکی گرینگی کەشتیوانی ڕۆژھەڵاتی ئافریقایە و گشت ڕووبارە گرینگەکانی ماداگاسکار دەڕژێنەوە ئەم کەناڵە.[٤] ھەردوو بەندەری ماھاجانگا و تولیاری لەم کەناڵە دا ھەڵکەوتوون و لە کەناری بەرنابەریان دا سەرەتای ڕووباری زامبزی لێیە کە لە ئەنگۆلا وە دێت و سنووری ھەر چوار وڵاتی زامبیا، زیمبابوی، بۆتسوانا، نامیبیا دیار دەکات و دەچێتەوە مۆزامبیک، لەسەر ئەم ڕووبارە بەندەرگەلی ماپوتۆ، مۆزامبیک و بیرای لەسەرە. ھەروەھا چەند تەوژمی زەریایی گرینگ وەکوو مۆزامبیک و تەوژمی گالس بەم کەنداوە دا تێدەپەڕن.


سەرچاوەکان[دەستکاری]