دەریای لابرادۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەریای لابرادۆر
خۆرئاوا بوونی لە دەریای لابرادۆر، لە کەنارەکانی گرینلاند
شوێنئۆقیانووسی ئاتلانتیک
پۆتانەکان61°N 56°W / 61°N 56°W / 61; -56 (Labrador Sea)پۆتانەکان: 61°N 56°W / 61°N 56°W / 61; -56 (Labrador Sea)
جۆریدەریا
وڵاتەکەیکەنەدا, گرینلەند
ئەوپەڕی درێژیc. ١٬٠٠٠ km (٦٢١ mi)
ئەوپەڕی پانیc. ٩٠٠ km (٥٥٩ mi)
ڕووی ئاوەکە٨٤١٬٠٠٠ km2 (٣٢٤٬٧٠٠ sq mi)
مامناوەندی قووڵیەکەی١٬٨٩٨ m (٦٬٢٢٧ پێ)
ئەوپەڕی قووڵی٤٬٣١٦ m (١٤٬١٦٠ پێ)
سەرچاوەکان[١][٢]


دەریای لابرادۆر بە ئینگلیزی: Labrador Sea بەشێکە لە ئاوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیکی باکوور لە ئەمریکای باکوور، کەنارەکەنی ئەم دەریایە لە ڕۆژھەڵاتی کەنەدا و لە ڕۆژاوای گرینلەند دا بوونیان ھەیە.ئەم دەریایە لە باکووری خۆیدا و لە ڕێگەی دەربەندی دەیڤیس لەگەڵ کەنداوی بافین و لە ڕۆژاوا دا لە ڕێگەی ئاودڕی ھەدسن لەگەڵ کەنداوی ھەدسن گرێدەدرێ. تەوژمی زەریایی ناسراو بە تەوژمی ڕۆژاوای گرینلەند لە دەورووبەری کەناراوەکانی گەینلەند بەرەوە باکوور بوونی ھەیە. بە ھۆی ئەوەیکە تەوژمی لابرادۆر کێوگەلی گەورەی سەھۆڵ لەگەڵ خۆی دەگوازێتەوە، ھێڵی سەرەکی ھاتووچۆی کەشتییەکان لە بەشی رۆژھەڵاتی ئەم دەریایە دا ئەنجام دەدرێ کە لە ناوەڕاستی ھاوین تاکوو ناوەڕاستی پاییز بەردەوامی ھەیە.


دەریای لابرادۆر پڕییەتی لە ماسی کاد و ماسیگری یەکێکە لە پیشە ھەرە گرینگەکان. ئەم دەریایە ھەروەھا لە ڕابردوو دا بینەری زۆرێک لە دۆزەرەوە گرینگەکان بووە کە لە ھەوڵی دۆزینەوەی زەوی و وشکانییە دوورەکان دا پێیدا تێپەڕیون.


سەرچاوەکان[دەستکاری]


  1. ^ "Labrador" (بە ڕووسی). زانستنامەی گەورەی سۆڤییەت.
  2. ^ Wilson, R. C. L; London, Geological Society of (2001). "Non-volcanic rifting of continental margins: a comparison of evidence from land and sea". Geological Society, London, Special Publications. 187: 77. doi:10.1144/GSL.SP.2001.187.01.05. ISBN 978-1-86239-091-1.