دەریای کاریبی
Jump to navigation
Jump to search
پۆتانەکان: 15°N 75°W / 15°N 75°W
دەریای کاریبی، دەریایەکە لە ناوەندی ناوچەی کاریبی و باشووری ڕۆژھەڵاتی کەنداوی مێکسیک. ئاوەکەی بەشێکە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک. دەریای کارابی دوورگەی زۆرە و ئەم دوورگانە لەبەر کەش و ھەوایان لە نێوان گەشتیارانی ئەمریکای باکوور داژداری زۆرە. ھەروەھا ئەم دەریایە وەک شوێنێک بۆ گەشتیاری لە جیھاندا بەناوبانگە.
ڕووبەری دەریای کاریبی نزیکەی ٢،٧٥٤،٠٠٠ کم٢یە. دەریای کاریبی یەکێک لە قووڵترین دەریاکانی جیھانە و قووڵترین شوێنی نزیکەی ٧،٥٠٠ میترە.
ناوەکەی ھۆزێکی سوورپێست بە ناوی «کاریب» لەسەریان ناوە کە پێش گەییشتنی خەڵکی ئورووپا بۆ ئەم ناوچەیە، بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بوون.
وڵات و ھەرێمەکانی کاریبی[دەستکاری]
ئەو دوورگە و ھەرێم و وڵاتانەی کە دەریای کاریبی پێیان تێپەر دەبێت ئەمانەن:
- بەھاما
- کووبا
- جامایکا
- ھایتی
- کۆماری دۆمینیکان
- پۆرتۆڕیکۆ
- دوورگەی ڤێرگن
- ئەنگویلا
- سەینت کیتس و نیڤیس
- ئانتیگوا و باربودا
- دوورگەی مۆنتستات
- گوادلۆپ
- دۆمینیکا
- فەڕەنسا مارتینیک
- سەینت لووسیا
- باربادۆس
- سەینت ڤینسەنت و گرینادینز
- گرینادا
- ترینیداد و تۆباگۆ
- دورگەی ترکیس و کایکۆس
- دوورگەی ئەنتیلی ھۆڵەندی
- دوورگەی کایمان
- دوورگەی ئارووبای ھۆڵەندی
سەرچاوە[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |