دەریای میرتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 37°N 24°E / 37°N 24°E / 37; 24

ھەڵکەوتەی دەریای میرتۆ

دریای میرتو ، (بە یۆنانی: Mυρτώο Πέλαγος، میرتو پلاگوس) بەشێکە لە ئاوەکانی دەریای ناوین کە لە نێوان دوورگەکانی سیکلادس و نیمچەدوورگەی بلۆپۆنێز دایە. ھەروەھا وەکوو بەشێک لە دەریای ئێژە ھەژمار دەکرێ کە لە باشووری دوورگەی ئۆبێ. ئاتیک و ئارگۆلیس دا ھەڵکەوتووە. کەنداوی سارۆنیک و کەنداوی ئەتێنا لە نێوان کەناڵی کۆرینت و ئەم دەریایە دان.

ناودانانی[دەستکاری]

لە بەسەرھاتەکاندایە کە دەریای میرتۆ وەکوو شانازییەک بۆ میرتیلۆس قاڕەمانی ئەفسانەیی کە پلۆپس لە تووڕەیی خستییە ناو ئەم دەریایە، وەھا ناو نراوە. لەھەمان کات دا دەشلێن ناوی ئافرەتێک بووە، ھەروەھا دەشلێن دەکرێ ئەم ناوە لە دوورگەی بچووکی میرتۆس وەرگیرابێ.


لە سەرچاوە کلاسیکەکان دا[دەستکاری]

  • ھوراس. شاعیری ڕۆمی لە ھێلی چواردەیەمی کتێبێ یەکەمی کارمینیا ئاماژەی بە ناوی ئەم دەریایە کردووە،«Mare Myrtoum»
  • پیلینۆس، سرووشتناس و نووسەری ڕۆمی، دەریای میرتۆی وەک’ بەشێکی دەریای ئێژە ناسیوە.
  • ئێسترابۆن، مێژ’نووس و جوگرافیزانی یۆنانی پێی وابووە ئێژە و میرتۆ جیاوازن و دەریای ئێژە لە دەماخەی سونیۆم لە ئاتیک دا کۆتایی پێ دێت.


منابع[دەستکاری]

پۆل٫دەریاکانی یۆنان


سەرچاوەکان[دەستکاری]